01/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بزاڤ: سەرۆکی هەرێم و کەریم سنجاری و ئاسایشی هەولێر بەدوای گرتنی بکوژانی پاسەوانەکەی مەلبەندی ٣ کۆمەلی ئیسلامدان تائێستاش بکوژان دەسگیر نەکراون.
لە روداوەکەی دوێنێشەودا لەبەرواری ٣٠/٤/٢٠١٤ لایەنگرانی پارتی دیموکراتی
کوردستان تەقە لە پاسەوانی مەلبەندی ٣هەوولێری کۆمەلی ئیسلامیدا ئەکەن
لەئەنجامدا پاسەوانێك بەناوی (محمد عزیز ئاغا) کە ناسراوە بە (قاسم)
گولەیەك بەر گورجیلەی لای راستی ئەکەوێت لە نزیك شانی چەپدا دێتەدەرەوە،
بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ناوبراو گیانی لەدەستدا لەم بەیانیەدا لەبەرواری
١/٥/٢٠١٤ کاتژمێر ١٠:٣٠ بەخاکیان سپارد لە گۆرستانی بێرکۆت لەشاری هەولێر.
بزاڤ بۆ ئەوەی زیاتر زانیاری روداوەکە بزانێت بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی کرد
بە نزیکترین خزمانی کوژراوەکەی مەلبەدنی ٣ هەولێری کۆمەلی ئیسلامی بەناوی
(ف.ن.ح) و(م.ن.ح) لەمیانەی پرسیارەکاندا بە بزاڤی راگەیاند
(م.ن.ح)ووتی: سەرۆکی هەرێم خۆی پەیوەندی بە کەریم سنجاریەوە کردوە پێی ووتوە بەزوترین کات تاوانباران دەستگربکەن.
(ف.ن.ح)ووتی: مەسعود بارزانی راستەو خۆ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەل مامم
کردوە، پێی ووتوە ئارام بگرن بارودۆخەکە هێوربکەنەوە من خۆم تاوانباران
رادەستی دادگائەکەم وە پشتراستی کردوە دەربارەی بکوژەکان ووتی: ناسراون و
لایەنگرانی پارتین وە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکە بەلگەی تەواویان
بەجێهێشتوە وەك مۆلەتی شوفێری و موبایل و ئۆتۆمۆبیل هەربەم هۆیەوە زنیاری
تەواو لەبەردەستی پۆلیس و ئاسایشدا هەیە وە لە بەردەوامی قسەکانیدا ووتی:
دوێنی شەو دووجار ئاسایش هەلی کوتایە سەر مالی بکوژانی پاسەوانەکەی
مەلبەندی ٣ کۆمەلی ئیسلامی/هەولێر بەلام تائێستا نەیاتوانیوە دەست گیری
بکەن وە لەکۆتایی قسەکانیدا رایگەیاند کە ئێمە هەمو عەشیرەتەکەمان ئامادەیە
تۆلە لەبکوژان بکەنەوە وە زانیاری تەوامان هەیە ئەمانە کێن و نیشتەجێ
کوێن بەلام لەسەر تەکلیفی مەسعود بارزانی و بەرپرسانی کۆمەلی ئیسلامی ئەم
کارەمان بەحوکومەت سپاردوە چاوەرێ دەکەین بزانین بەچی ئەگات.
بارزان رەمەزان