01/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێز نەوشیروان مستەفا
بە مانا باوەکەی دەڵێن سیاسەت فەنی مومکیناتە،هەرچەندە هیچ شتێک ناچێتە خانەی موتڵەقەوە،بەڵام من وایدەبینم سیاسەت وهەڵسوران بە جۆرێک لە جۆرەکان موتڵەقە،موتڵەق نەبەمانای نەگۆران،بەمانای قسەکردن بە مەنتقی ئەقڵ، ئەگەر باش کاری پێنەکەیت خراپی دەکەیت و ئەگەریش خراپت کرد ئەوا کۆمەڵگا باجەکەی دەدات.
وەک خۆت کۆمەڵگای کوردی ناس دەکەی،خەلکی کورد هێشتا لە ماناکانی دەنگدان و هەڵبژاردن وسیستەمی دیموکراسی نازانێت و لە %98 ی کۆمەڵگای کوردی وەختێک دەچێت دەنگ بە لایەنێک دەدات،نە بەرنامەکەی دەخوێنێتەوە نەدەزانێت چ خەبەرە،تەنها بە پێی میزاج و بەرژەوەندی تایبەت و شەڕی کۆنەقین و خزمخزمێنە،بەم جۆرە لە کوردستان سیاسەت وەک زانستێک بۆتە پەند،ئەوەش مێژوومانە کە دەرۆزەی پیدەشێت و ئەوەش دنیای ڕۆشنبیریمانەو،ئەوەش دنیای پەوەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانە،ئەمەش دنیای داهێنانە لەهەموو مەیدانەکاندا کە سفرە،لەهیچ گۆشەیەکی دنیادا هێندەی کوردستان قسەکردن لەسەر سیاسەت،لەسەر کۆمەڵگا،لەسەر ئازادی زەحمەت نییە،کێشەی بنەڕەتی ئەوەیە هەموو کەس سیاسییەو کەسیش سیاسی نییە،هەموو کەس قارەمانەو کەسیش قارەمان نییە،هەمو کەس کورد پەوەرەوە مێژوومان ئەتک کراوە،هەموو کەس ئاقلەو ئەوەتا بە گاکۆڵکێ مێژوومان بەڕێدەکەین.
پێشتر چ بە نوسین چ بە قسەکردن کۆمەڵێ هاوارم کرد،بەڵام داخەکەم هاوارەکانی ئێمەومانان نابیسترێت،دەمانزانی لەم هەڵبژاردنەدا چ ڕوودەدا،شەرت نییە لە %100 بێت گرنگ دەرک کردنەو خوێندنەوە جا چەندە دەیپێکین یان نە ئەوە باسێکی ترە.
ئەوەی ئێستا لە نەتیجەی هەڵبژاردنەکەدا رووی دا پێشتر وتومانە،کە ڕێکەوتنێکی مخابەراتیانە لەبەینی پارتی و یەکێتی وئێراندا هەیە،بۆ هەڵبژاردنەکان،ئەویش بەوەی لە ئان وساتی هەڵبژاردنەکاندا پارتی "دیارە لەسەر داوای ئێران"ئێوە ڕابکێشێتە سەر مێزی ڕێکەوتن و دروستکردنی حکومەت وبەشداری کردنی،ئەمەش بە قازانجی یەکێتی بورێژنرێت و ئەم تەوەرەیە ببێتە مەیدانێکی فراوان بۆ یەکێتیەک کە مێژویەکە شەریکە دەسەلاتی پارتییەو ئێستایشی لەگەڵدا بێت ڕیکەوتننامەی ستراتژی هەیە لەگەڵی،تا بتوانێت زۆرترین سەرنجی دژە پارتیەکان ڕابکێشێت،یاری بە شعوری خەڵک بکاتو کردیشی،خەڵکی ئێمەیش نەک دوێنێ کاتژمێرێک بەرلە ئێستا فەرامۆش دەکات،ئەوکاتە وتمان نابێت گۆڕان لانی کەم تا دوای هەڵبژاردنەکان بەشداری حکومەت بکات و نابێت هیچ ڕێکەوتنێک لەگەڵ پارتی بۆ بەشداری لەدەسەلاتدا بکات،بەڵام نەبیسترا،یەکێتی ڕۆڵی گۆڕانی بینی لە هەڵبژاردنەکانداو ئەمەش تەرح و پێشنیاری ئێرانی ئیسلامی بوو،لەگەڵ ئەوەی کە سەرانی یەکێتی کە بێزراو ناشیرینن لەناو کۆمەڵگادا لە هەڵبژاردنەکاندا ئەوەندە دەرنەکەوون،خۆ هەموومان دەزانین یەکێتی بەشداری دەکات لە حکومەتدا بەڵام خستییە دوای هەڵبژاردنەکان، پارتی چونکە خۆی تەرەف بوو،ئەوەندەی پەلەی بوو ڕێکەوتن لەگەڵ گۆران بکات،لەگەڵ یەکێتی پەلەی نەبوو،ئەم کڵاوە ئێرانیەش بە ڕای من لە ڕێگای پارتییەوە کرایە سەر بزوتنەوەی گۆران،پارتی خۆی دەزانێت کە دەنگی خۆی ڕێژەی نەگۆرەو هێزی یەکەمەو زۆربەی دەسەلاتەکان بە دەستی خۆیوەیەتی،خەڵکی پارتیش هەقی نییە چی دەگوزەرێت تەنها دەنگی دەتاتێ، لیرەدا هێرشە سێ قۆڵیەکە"ئێران.پارتی.یەکێتی" بۆ سەر بزوتنەوەی گۆران بوو،بنەماڵەی بارزانی یەکێتیەکی لاوازی پێ باشترە لە گۆران،ئەوەی یەکێتی بۆی کردوەو لەمەولایش بۆی دەکات گۆران بۆی ناکات،لێرەوەیە بۆ پارتی یەکێتی نیشتیمانی باشترین کارەکتەرە تا تەعامولی لەگەڵ بکات و بۆ خۆی بەکاری بێنێت، تەجروبەی هەیە چەند ساڵە یەکێتی هەربە قازانجی بووەو گۆران و خودی نەوشیروان مستەفا پارویەک نییە وەک یەکێتی بۆ پارتی قوت بچیت،بنەماڵەی بارزانیش نەوشیروان مستەفا باش دەناسن و دەزانن نە گۆڕان یەکێتییە،نە نەوشیروان مستەفا، تالەبانییە،ئەگەرگۆران یەکێتی لاواز بکات یان قوتی بدات دەبێتە خەتەر بۆ سەر دەسەلاتی پارتی وبنەماڵەی بارزانی،بۆ ئێران و دەڤەری سلێمانیش یەکێتی باشترینە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئێران،ئاخر تا ئێستا بزوتنەوەی گۆران نەیتوانیوە یان نەیوستوە بۆ ئێران ببێتە بەدیلی یەکێتی،ئەوەیشی کە ئێران هیچی نەوت کە گوایە بێ یەکێتی حکومەت دروست دەکەن وهەلوێستی نەبوو تەنها لەبەر خاتری هەڵبژاردنەکان بوو،گومانم نیە دوای تەسپیستکردنی دەنگەکان دیسان دێتەوە سەرخەت بۆ ئەوەی یەکێتیەکەی بەشی خۆی بە زیادەوە وەربگرێت.
جا ئەوەی کە لێرەو لەوێ دەنگی یەکێتی زیادی کردوە بە ڕای من لێرەوە سەرچاوەی گرتوە،دیارە کۆمەڵێ خاڵی تریش هەن کە من ناچم بەلایدا چونکە وایدەبینم ئەمە بناغەیترینیانە.
ئەوەی ماوە بڵیم،یەکێتی نیشتیمانی ئایندەی نییە ئەگەر هەرچی کورسی کوردستان و بەغدا هەیە بیبات، ئەوەی دەمێنیتەوە بۆ ئێوە کارکردنە بە قازانجی خەلکی کوردستان و خزمەتی خەڵکە.
سەرفراز بن
ئارام ئەحمەد
01-05-2014