01/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌كات
راپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی له‌كاوه گه‌رمیانی بڵاوده‌بێته‌وه نوێنه‌ری رێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (UNESCO) نیگه‌رانی خۆی نیشاندا له‌باره‌ی خراپی دۆخی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان‌و ئاماژه به هه‌ڕه‌شه‌و جنێوه‌كانی مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌كات به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسی تیرۆركرا‌و كاوه گه‌رمیانی.
ئه‌كسێل پلاتێ، نوێنه‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌و رۆشنبیری UNESCO له راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا نیگه‌رانی خۆی نیشانداوه له‌باره‌ی خراپی دۆخی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه كه‌یسه‌كانی هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نوسان‌و بوونی حه‌سانه‌ی قانونی كه وایكردووه ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كه‌ن یاسایان به‌سه‌ردا جێبه جێنه‌كرێت، ئه‌نجامێكی كاره‌ساتباری لێكه‌وتۆته‌وه بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له وڵاته‌كه‌دا.
ئه‌م نیگه‌رانیه‌ی UNESCOدوای ئه‌و راپۆرته دێـت كه رۆژی 22/4/2014 كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نوسانCPJ بڵاویكرده‌وه.
CPJ له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی پێشێلكاریه‌كان‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستاندا بڵاویكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك شوێنێكی ئارام ده‌رئه‌كه‌وێت، به‌ڵام هه‌ركه گرژیه ناوخۆییه‌كان ده‌ست پێئه‌كات میدیاكان زۆر به‌ئاسانی ده‌بنه‌قوربانی‌و توشی هێرش‌و په‌لامار ده‌بنه‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، ئه‌م دۆخه‌خراپه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه كه ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر رۆژنامه‌نوسان حه‌سانه‌یان هه‌یه، به‌وانه‌یشه‌وه كه رۆژنامه‌نوسان ده‌كوژن‌و میدیاكان ده‌سوتێنن.
هه‌ر بۆیه ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسان به CPJیان وتووه ده‌بێت خۆسانسۆریی-یان (له‌ترسدا خۆیان هه‌ست به سانسۆركردن بكه‌ن) هه‌بێت بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به ئاین، گه‌نده‌ڵی به‌رپرسه گه‌وره‌كان‌و نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌یه.
راپۆرته‌كه به‌و جنێوانه‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی(مه‌حمود سه‌نگاوی) ده‌ست پێ ئه‌كات كه له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌كاوه‌گه‌رمیانی وتوبوو دواتریش ریكۆرده ده‌نگیه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌و دێڕه‌ی جنێوه‌كان كه ده‌ڵێت كوڕی شه‌گ ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ئه‌و گۆڤاره بڵاوبكه‌یته‌وه، من سه‌رتده‌كه‌مه گۆڕی باوكه سه‌گتدا.
كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نوسان رێكخراوێكی ناحكومی قازانج نه‌ویسته‌و بنكه‌ی سه‌ره‌كی له شاری نیۆركی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، ئه‌م رێكخراوه داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری راده‌ربڕین ده‌كه‌ن له ئاستی جیهاندا.