30/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام و عەلمانیەت لە نێوانی ئاشتی ڕقدا
قوتابی زانکۆی ژانمولان: بەشی ئەدەبی فەرەنسی
ئێمە ئازادین- ئێمە دەتوانین هەڵبژێرین- ئێمە بەرانبەر بە حەز و ئازادییەکانمان هۆشیارین- ئازادی بریتییە لە هۆشیاربوون بە مانای ئازادی؛ ئەگەر هۆشیاری و ئازادی دوو چەمکی جیاوازی ناوەوە و دەرەوەی یەکتریبن، ئەوا ئێمە وەک جۆری دەسەڵاتدارێتی دەبێت ئازاد بین لە هەموو ئەوشتانەدا کە هۆشیارین پێیان..
بەو مانایەی بۆ هیچ مرۆڤێك هیچ ئاراستەیەکی دیکە نییە ناو بۆ خۆی بدۆزێتەوە جگە لەئازادی. زۆر جار زەوقێک لە مرۆڤدا هەیە کەوادەکات تەنهاباوەڕی بە خوا هەبێت ، لەم حاڵەدا باوەڕهێنان بەخوا بچووک کردنەوەی مەودابەرینەکانی ئازادی نییە، بەڵکوو بە پیجەوانەوە، باوەڕ هێنان بەخودا ڕێگەی زیاتر بە مرۆڤایەتی دەدات کە شەرحی خۆی بکات بە زمان و خۆی دووپات بکاتەوە بە وەفا.
Jean jaque rousseau(1712-1778)
لە یەکێک لەقسە بەناوبانگەکانیدا موریس بیدال وەک ئەکتەرێکی کۆنکرێت و نەگۆڕ و ئیسلامۆفۆبی ئەوروپی لە ڕێگەی ماڵپەڕی ڕەسمی خۆیەوە (ڕیپۆست لایک)دا دەنوسێت: قبوڵ کردنی حەڵال، وەک ئەوە وایە قبوڵیکەیت فەرەنسا فەرەنسا نەبێت. ئەم گوتەیەی موریس بیدال گوتەی موریس بیدال نییە بەتەنیا، بەڵکو گوتەی زۆرینەی ئەو ئەندام و ئۆرگانە عەلمانیانەی فەرەنسان کە دژی عەقڵی سەربەخۆ و دژی پەیوەندی مرۆڤن بە خوداوەندی ئیسلامەوە. ئیسلامی مۆدێرن لە ئەوروپادا جگە لەوەی بۆتە زەنگێکی ترسناک و هەژێنەر و ئەکتیڤ، عەقڵێکیشە توانا و دەسەڵاتی ئەوەی نیشانداوە کە وەک دیاردەیەکی دینی خۆی مانیفێست بکات. ئەوەی کە ئەمڕۆ برێکی زۆر لە موسوڵمانانی فەرەنسا توانایان هەیە نەکەونە ژێر ڕکێف و بەرداشی فیکری عەلمانییە ناسیۆنالیستەکانەوە بەجۆرێکی کاریگەر لەناو زەینی عەلمانییە توندڕەوەکاندا زەجەی ناوەتەوە. ترسانی ئەم کۆمەڵەخەڵکە لە دین، ترسانی ئەوانە لەدۆراندنی ئەو فەردانەی لەناو حیساباتی ئۆرگانی ئەماندان. ترسی ئەمان لەدین و بەتایبەتی (ئیسلام) ترسی ئەم گروپەیە لە هەڵتەکاندنی مەنهەجی ئەخلاقی و ئارامی چێژکردنیان. ترسیانە لەوەی نەتوانن لغاوی ئەو نەوەیە بکەن کە بە میراتگری خۆیانی دەزانن. ئەوەی کە ڕۆژانە ڕێژەی گۆڕینی ئینتیما لە عەلمانییەتەوە بۆ ئیسلام بەرز دەبێتەوە، دەسکاری ئەو ئومێد و هیوا و چاوەڕوانییە قولانەی موریس بیدالەکان دەکات کە هەمبەر نەوەی نوێ هەیانە. نەوەی نوێی فەرەنسی، نەوەیەکی پڕ پرسیار و ڕاڕا و بێوەڵامە. نەوەیەکە توانای ڕاکێشانی سیستەمی کاپیتالیسمی بەشوێن خۆیدا وەک ڕیخۆڵەیەکی گەنیو نەماوە و نائومێدە لە حوکومڕانی دیموکراسیانەی هیچ نەبەخش. نەوەی نوێی ئەوروپی وەک هەر سەرزەمینێکی تر خەون بە حاکمێکەوە دەبینن وڵاتەکەیان بۆنەکات بەو شەریکە ماندووەی کە تەنیا ماتریاڵ و چەک و تەقەمەنی درووست دەکات، کەتەنیا لەوەدا پڕکارە شارەکان بکاتە مەعمەلێکی گەورە و نەوەی نوێ وەک ڕۆبۆت و ماشین بخاتە ناویانەوە و بەدوگمە بیانجولێنێت. نەوەی نوێی فەرەنسی نەوەیەکی ڕۆحانیترە لەسەردەمی شۆڕش، نەوەیەکە دەیەوێت بەشوێن ناعەدالەتی مادیدا نەڕوات و لەو سەرەوە یەک تاهەزار فەشەلەکانی خۆی بژمێرێت. نەوەی نوێ نەوەیەکە لەسەر خەلەلی سیاسی درووست بووە. لەسەر لاربوونەوە و لەگرێژنە چوونی ئەو عەقڵانە درووست بووە کە دیسانەوە عەلمانییەت دەکەنەوە بە ئایدۆلۆژییایەکی جەهانمی و دەیکەن بە گژی ئیسلامی مۆدێرن و پشت بەستوودا بە خوا؟ گرفتی ئەم گرووپە لە عەلمانی ئەوەیە: کە ئیسلامیان وەک دین کردووە بە تەنافێک هەرچی نەگبەتی و شکست و بەگدانان و فەشەلی خۆیانە پێیدا هەڵدەواسن و وەک ترسناکترین فێنۆمێنی کۆمەڵایەتی دەیناسێنن. کاتێک موریس بیدال قسە دەکات، وێنەی ئیسلامێک دەکێشێت کە مرۆڤهایەکی بێئەسڵ و فەسڵ و سەرجادەیی و هەڵڕژاوو نە خوێنەوار درووستیان کردووە و باشترین خەونیشیان خۆتەقاندنەوەیانە بە جەستەی بێگوناهی ڕۆژ ئاوادا. کە ئەم وێنەیەی موریس بیدال، هیچ لەو مەترسیانە کەمتر نییە کە دەسەلاتێکی دیکتاتۆر و خود بین و دیسپۆت لەسەر مرۆڤایەتی درووستی دەکات. ڕێگای ئەم چەشنە لە سێکیولاریسم رێگای هەموو ئەو تۆتالیتێرانەشە کە کۆمەڵگا لەسەر وێنەی کۆیلەکان بونیاد دەنێن و مافی تاکێک لە مافی پشیلەیەک زیاتر نییە لایان. ڕۆژانە لە ئەوروپادا بە هەزاران مرۆڤ دەکەونە سەرجادە و بەسەدانی تریش لەناو توندوتیژی میلیدا دەکوژرێن و بە دەیانی تریش دەبن بە کلۆشاخ. وەلامی مافی مرۆڤ بۆ ئەم کۆمەڵەشکست خواردووە لە ئینسان، وەک هەمیشە وەڵامێکی ماندووکەرە و ناتوانێت مرۆڤایەتی بەمافەکانی خۆی رازی بکات. سەگێک یان پشیلەیەک یان هەر توخمێکی دیکە لە حەیوان مافی مانەوە و ئەمانی لەو ئینسانانە زیاترە کە وەک مرۆڤ داوای ئەمان و نان و پەنا لەم سیستەمە دەکەن. ئەم سیستەمەی کە جگە لەوەی دەستی لە خەساندن و بجووک کردنەوەی پێگەی پەنابەری ئیسلامیدا هەبووە هیچ وەلامێکی مافی مرۆڤی پێنەدراوەتەوە. لەکاتێکدا ئیسلام و حوکم لە ئیسلامدا پێش هەر شتێک ئەمان بۆ نەتەوە و دانیشتوان دابین دەکات، نان بۆ بێنانان و ماف بۆ ماف خوراوان دەگەرێنێتەوە. حوکمەت لە ئیسلامدا، ئەو ونبووە دەدات بە مندالێک کە پارەکەی لە کوجەیەکدا لێدەکەوێت و ڕوو بەڕووی مەترسی ئەوە دەبێتەوە کەفامیلەکەی لەگەڵیدا توندوتیژ بن . لە هەمبەر ئەم وەڵامەی حوکمەتی ئیسلامیدا بۆ کۆمەڵگا. حوکمەتی عەلمانی و عەقڵ و مەنهەجی عەلمانی ئەوروپی جگە لە ئازاد کردنی سێکسکردن و ئیختیسابی مندالان و دیاردەی پیدۆفیلی و مارەکردنی نێر لە نێر و ڕشانەوە بەسەر ئافرەتاندا و کردنی مێینە بە تابلۆیەکی سێکسی لە رێگەی سەرمایەدارەکانییەوە هیچی تری نەکردووە. ئەوەی عەلمانییەتی ئەوروپی بە مرۆڤی دەبەخشێت، ئازادییەکی زەیلیل کراوە لەناوسنورە زۆرەکاندا. عەلمانییەتی ئەوروپی بەناوی دیموکراسییەوە دەچێت بۆ ئەفغانستان و دەیکات بە قەسابخانەی ترسناک، بەناوی پرۆسەی ئازاد کردنەوە دەچێت بۆ عێراق و نیشانە لەسەری خەڵکەکەیدا دەشکێنێت. دەچێت بۆ لیبیا و بەهەزاران ئینسان دەکات بە تەپوتۆز. ئەم عەلمانیەتەی کە خاوەنی دیموکراسییەکی فێڵباز و هونەرمەندە لە کوشتن و توندوتیژی و تەعەدا کردن و خواردنی سەر و ماڵی هاوڵاتییاندا، هونەرمەندیشە لەوەدا ئیسلام وەک کۆمیونوتێیەکی ترسناک و بکوژ و وەحشی بناسێنێت. لەکاتێکدا ئیشی موسولونی و سەدام حوسێن و هیتلەر و ستالین هیچ لە کارەکانیی جۆرج بۆش و سارکۆزی و کریستیان ڤولف زیاتر نییە، ئەمە لەکاتێکدا تەنها بۆ جەنگی لەناو بردنی قەزافی سارکۆزی زیاتر لە دوسەت ساروخی مەسرەف کرد وبڕی سێسەد ملیۆن ئیرۆی وەک بودجەی جەنگ دابین کرد بۆ کوشتنی خەڵک و سەربازانی لیبیا کە ئەوانیش جگە لەوەی شوێن پارەو بژیوی ژیانیان کەوتبوون هیچ تاوانێکیان نەبوو کە دەمردن. ئەوەی کە لە جەنگی جیهانی دوهەمدا ڕویدا بەتەنها بە کەوتنی ئەڵمانیای نازی دوسەد هەزار ئینسان کوژران و لە جینۆسایدی هێرۆشیماش زیاتر لە پێنەسەد هەزار مرۆڤی سیڤیل دەبن بە قوربانی ئازادی و جەنگ و دیموکراسی و عەدالەتی پیشڕەوە گەورەکان. هاوکاتیش لە جەنگی فەرەنسا و جەزائیردا بیست و حەوت هەزار و پێنج سەد سەربازی فەرەنسی دەکوژرێن و بە هەزاران سەربازی دیکەش بێسەر و شوێن دەبن لە هەمبەر دوسەد و پەنجاهەزار کوژراوی سەرباز و سیڤیلی جەزائیریدا. ئەگەر لەسەر ئەم داتایە بەردەوامبین هەر لە پێناوی ئازادی و دیموکراسی و جیاوازی ئایدۆلۆژدایە کە ئەوروپادا، لە جەنگی نێوان فەرەنسا و ئەڵمانیادا، فەرەنسا سەد و سی و نۆ هەزار کوژراوو سەد و چل و سێ هەزار بریندار و سێسەد و بیست هەزار نەخۆش وەک ئەنجامی ئەم شەڕە بەدەست دێنێت، لە بەرانبەر سەد و بیست هەزار کوژراو لەگەڵ سەد و بیست و هەشت هەزار بریندار و زیاتر لە سێسەد هەزار نەخۆش جگە لەوەی لە نێوانی ئەم دوو ولاتەدا زیاتر لە ٢٥٠ هەزار نەخۆشی بێجارەسەر مردن. بەپێی ئەم ڕێژەیە توندو تیژی لە ئیسلامدا ئەگەر وەک داتا سەیریکەین لە خواری خوارەوەی رێژەی توندو تیژیدایە کە لە سەردەمی ڕێنیسانی ئەوروپیدا لە نیوان کاتۆلیک و پرۆتێستانتی مەسیحیدا بە هەزاران خەڵکیان لەسەر دینەکەی خۆیان لەیەک کوشت و ئێستاش پێیا نوایە مەسیحییەت ئارامە و ئیسلامیش ئێکسترێمیست و توندڕەوو و خوێناوەییە. لە کتێبەکەی خۆیدا عەبدول ڕەحمان ئیبن عەبدول کەریم بەناوی ئیسلام دین آللاسلام کە لەڕێگەی فۆنکا ماماوە تەرجومە کراوە بۆ فەرەنسی دەلێت: دو شێوازی بەکارهێنانی چەمکی تیرۆر هەیە، یەکەمیان توندو تیژە و ناوی تیرۆریسمە، ئەوی تریشیان تەریقەتێکی عادەتی هەیە و ناوی دیسوازیۆنە. (دیسوازیۆن ـ dissuasionـ ڕێگری کردەی تەنفیزی) تیرۆریسم خزمەت بە دونیایەکی ناعادیل و سیاسەتێکی دیسپۆت و خۆبین دەکات، بە مانایەکی فراوان تیرۆریسم گوازستنەوە و بەرهەمهێنانی توندوتیژییە لەسەر دەوروبەرەکانی خۆی بەبێ هێنانەوەی بەڵگەو شیکاری مانتقی. هەر بۆیە کردەی تیرۆریستی بەباوەڕ و دۆگمی سیاسی کادێرو ڕۆشنبیر و ئۆرگانە تەسکبینەکانی ئەوروپا، ئیسلام وەک دین و وەک بزاوتێکی سیاسی بە بەررپرسیاردەزانن و کاتێک بیر لە ئیسلام دەکەنەوە کتوپڕ یانزەی سێپتەمبەر و تەقاندنەوەی کۆشکی بازرگانی ئەمریکا دێتەناو زمانیان. بیر لە ئیسلام دەکەنەوە وەک پشتوێنێک لە بۆمب و وەک شمشێری جەقیو بەناو گۆشتا و وەک خراپترین جۆری مامەلەکردن لەگەڵئینسان و مافی ئینسانیدا. لەکاتێکدا هەڵواسینی ئەمجۆرە لە مانا بە جەستەی ئیسلامی سیاسیدا شاردنەوە و ونکردنی ئەو وێنە ترسناک و کوشندانەی ڕۆژئاواخۆیەتی کە ڕۆژانە بەدیار جاوی میدیا و خاڵک و مافی مرۆڤەوە ئینسان بۆ ئاستی ڕوشانی کەرامەت بچووک دەکاتەوە و بۆ ئەوەی دیموکراسی و ئازادی سەروەربکات خەڵکی سیڤیل و مەدەنی و بێگوناه پارچەپارچە دەکات. ڕۆژئاوا جگە لەوەی بە ملیۆنان مرۆڤی کوشتووە، بەرپرسیاریشە لە برێکی زۆر لەو توندوتیژی و بارگرژیانەی دونیای عەرەبی ڕیڤۆلیسیۆنێر و شۆرشگێڕ. بەرپرسیارە لە بێوەژن بوونی زیاتر لە ملیۆنێکئ ینسانی مێینە لەجەرخی تازەدا. ئەو جوندییە ئەمریکییەی لەڕێگەی قەناسەکەیەوە بەوپەڕی بێباکی و لەپێناوی ڕێزگرتن لەکار و ئەرک و ئیشەکەیخۆیدا زیاتر لە دوسەد تاکی عێراقی کوشتووە و بەشانازی دەزانێت و ئەمریکا قوتابخانەیەکی فێرکاری بەکارهێنانی قەناسی بۆدەکاتەوە و شاباشی دەکات و مەدالیای شەرەف دەکات بە یەخەیدا، باشترین نمونەی توندوتیژی و کردەی تیرۆرە بۆ دونیا. جگە لەوە لە فەلەستیندا لەژیڕ ناونیشانی پاراستنی سنورەکانیدا ئیسرائیل ڕۆژانە بەدیار جاوی میدیای نیودەوڵەتییەکان و کۆمەڵگای مەدەنییەوە جەند منداڵ و چەند ژن و چەند پیاوی بێتاوان دەکوژێت و ئیختیسابیان دەکات؟ رێژەی مردنی ئینسانی بێگوناه و سیڤیل و مەدەنی لەجەنگی بۆسنی و هێرزێگۆڤیندا چەندەبوو؟ جەند ئینسانی بێتاوان لە ڤیتنام مردن و لەهیرۆشیما و ناکازاکیدا لەژێر بۆردومانی فڕۆکە و بۆمبە قورسەکانی ڕۆژئاوای عەلمانیدا ئەو کەسانەی کە دەفەوتان و جەستەیەن دەبوو بە خۆلەمیش لەهەزاراندا جەندەیان سەرباز بوون؟ لەکاتێکدا هەموو ئەم توندو تیژی و خوێن ڕشتن و داگیر کارییە بۆ ئەوان لەپێناوی ئازادی و مافی مرۆڤ و درووست کردنی جاخێکی ئینسانیدا دەکرێت؟ لەکاتێکدا ئەگەر مێژووی کۆی جەنگەد ورو درێژەکانی بەشەرییەت بخوێنینەوە و لێی تێبگەین دەبینین کە لەجەنگی جیهانی یەکەمدا ڕێژەی ئەو ئەرمەنیانەی بە گولەی تورکەتوندرەوە ناسیۆنالیستە ڕەگەز پەرستەکان دەمردن چەند دەبوون؟ ئایا ڕێژەی کوژران لە جەنگی تورکیا و یۆنانی کۆندا جەندەبوو؟ هەموو ئەم جەنگ و کوشتن و سڕینەوانەی شوناسی ئەوانی تر بەسن بۆ ئەوەی باوەڕبهێنین کە ئیسلام نەک توندو تیژ نییە بەڵکو لەهەر بزوتنەوەیەکی ئایدۆلۆژی کەمتر مرۆڤی کوشتووە. ئەمڕۆ بەجۆرێکی ناعادیل و کوێرانە هەرچی تەقینەوە و کوشتن و تیرۆر هەیە بەسراوە بە جەستەی بزوتنەوە ئیسلامییەکانەوە لەناو دونیای عەرەبیدا، لەکاتێکدا وەک ڕەحمان ئیبن عەبدوڵکەریم دەلێت: ئەوەی کەلە دونیای عەرەبیدا ڕۆژانە دەکوژرێت موسوڵمانە نەک ئەوەی کە دەکوژێت. ئەوەی کە سوکایەتی پێدەکرێت موسوڵمانە نەک ئەوەی کە سوکایەتی دەکات، ئەوەی کەد اگیر دەکرێت و مافی دەخورێت و وڵاتەکەی دەبێتە قەسابخانەی سیاسی و مەیدانی تاقیکردنەوەی هیزی چەکدارانە موسوڵمانە. ئەوەی کە دیفاع لەمافی خۆیدەکات و بۆمەبدەئو فیکر و تەنزیمی ڕۆحی خۆی دەمرێت و دەکوژرێت موسوڵمانە . دواجار موسوڵمانی سەدەی بیستویەک تەنها موسوڵمانێکە هێندە جەک و ئەجیزەی تەکنۆلۆژی لەسەر جەستە و خاک و سنورەکانی تاقیبکرێتەوە. هاوکات هەموو شۆڕش و بزاوتە جەنگییەکانی ئیسلام.. هەر لە سەرەتای هاتنییەوە تادەگاتە ئەمڕۆ هێندەی جەنگی جیهانی یەک و دوو مرۆڤی نەکوشتووە؟ بەم شێوەیە دینی ئسیلام و شۆڕشەکانی بەتایبەتی هەموو شۆڕش بوون، جەنگ بوون، ڕەپەڕین بوون لە دژی حاکمێکی زۆردار و توندروو خوێنڕێژ. کاتێک کە موسولـانەکان فەتحی مەکە دەکەن، بەبێجەنگ و خوێنڕشتن و کوشتار دەست بەسەر مەسافەجوگرافییەکەیدا دەگرن و برێکی زۆر لە بیر و باوەڕە جیاوازەکانیش دەخاتە ژێر چەتری خۆییانەوە و ڕێگەش دەدەن بە مەسیحییەکان خواپەرستی خۆیان بکەن و بڕێکی زۆریش لەو کافرانەی بەرگریان لە فەتحی مەکە نەکردبوو ئیسلام ئازادی پێبەخشین و ڕێگەیدان بەئەمانەوە لە مەکە بڕۆنەدەرەوە یان ئەوەیە باوەڕبەخودا بهێنن. لەلایەکی ترەوە ئیسلام تەنها ئایدۆلۆژییایەکی تەنزیمییە لە جەنگەکانیدا دیلی نەکوشتووە، لەهەرجەنگێکی سەپێنراودا ئیسلام بەتەنها دیفاعی لە عەدالەتی ئینسانی کردووە. دیفاعی لەوە کردووە مرۆڤ چیتر ئەشکەنجەزۆرەکانی خۆی نەژی، چیتر ئەوبرینەقولانە فەرامۆش بکات کە سەرەگەورەکانی کۆمەڵگا بەسەر ناوجەکاندا دەیانسەپاند. هاروون یەحیا کە عالمێکی ئیسلامی عەرەبییە و لە دونیای عەرەبیدا دەنگۆیەکی گەورەی هەیە، لە یەکێک لە گوتارەکانیدا دەربارەی توندوتیژی لە ئیسلامدا دەنوسێت: ئیسلام سەرجاوەی کردەی تیرۆریستی نییە، بەڵکو ئیسلام بەدیلی ئاشتیخوازانەی تیرۆرە. یاخود لەگوتارێکی دیکەدا دەربارەی جیهاد دەنوسێت. جیهاد لە ئیسلامدا واتای کوشتنی مرۆڤی بێتوان نییە، بەقەد ئەوەی جیهاد لە ئیسلامدا واتای بلاوکردنەوەی عەدالەتێکی یەزدانییە. بەباوەڕی هاروون یەحیا، ئیسلام لەئاخرین مەرحەلە و هەوڵەکانیدا پەنابۆجەنگ دەبات ئەوەیش دەبێت ناچاری جەنگ بکرێت. وەکو چۆن خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُونُواْ قَوَّامِينَ لِلّهِ شُهَدَاء بِالْقِسْطِ وَلاَ يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلاَّ تَعْدِلُواْ اعْدِلُواْ هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى وَاتَّقُواْ اللّهَ إِنَّ اللّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿8﴾(سورەتی آلمائدە)
ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه، ههمیشهو بهردهوام پابهندی فهرمانهکانی خوا ببن، وه شایهتی دادوهرانه ئهنجام بدهن، وه دوژمنایهتی هیچ کهس و هیچ لایهك واتان لێ نهکات که له دادپهروهری لابدهن، بێگومان دادپهروهریی نزیکتره له تهقواو خواناسییهوه، (دهی کهواته) لهخوا ترس و پارێزکار بن چونکه بهڕاستی خوا ئاگاداره به کارو کردهوهتان.
لەم ئایەتە پیرۆزەدا دەبینین کەخودا عەدالەت لەگەڵ کۆمەڵگادا دەسازێنێت و بیرمان دەخاتەوە کە دادپەروەری نزیکترە لە تەقواو خواناسینەوە. ئەگەر ئەم ئایەتە پیرۆزە زیاتر کەشفبکەین و بیخوێنینەوە و شەرحیکەین، دەبینین لەسیستەمێکدا کەد ادپەروەری و عەدالەت دینەمۆی بزاوتەکانییەتی لەسەرەوەی کۆمەڵگاوە بۆخواری خوارەوە کۆمەڵگا بەناو بازنەیەکی گەورە لە بەختەوەری و ئارامیدا تێدەپەرێت. ئەوەی عەدالەت لەسەرزەوی نییە و سیستەمی ستەمکاری ئیش بە دەوڵەت دەکات دوورکەوتنەوەیە لە کۆی ئەو خەتانەی خودا وەک سنوور و وەک یاسا بۆئێمەی کێشاوە. ڕۆژانە وەک ماشێنێکی هیلاک، وەک ئامێرێکی کەفت پرسیار دەربارەی کۆی ئەو تەناقوز و لێکپجڕان و درزە گەورانەی ناو کۆمەڵگادەکەین کە هەموومانی بەجۆرێک لە جۆرەکان بەخۆیەوە سەرقاڵ و ماندوو کردووە. ئەوەی کە ئینتیما لەنێوان و نەتەوە و لەنێوانی ئەندام و لەنێوانی کەسەکاندا بۆیەکتری مردووە، دوورکەوتنەوەیە لەو کەتەلۆگە یەزدانییەی کە لەسەر زەوی ڕۆژانە حاشای لێدەکرێت و تەریق دەکرێتەوە کە ناوی قورئانە. ئەو کەتەلۆگە یەزدانییەی بۆ نیشاندانی چۆنێتی ژیانکردن و چۆنێتی پەیوەندی کردن و چۆنێتی حوکمەتسازی بۆئێمە هاتووە، ئەگەر پەیڕەوی لەخەت و لە یاسا و لەو سنورانەی بکەین کە بۆ ئینسانی دەکیشێت بێگومان ئەم وەحشیی گەرایی و ئەم جۆرە لە تەریقکردنەوەی وجوودی یەکتری هەڵدەگیرێتەوە و نامێنێت. هەربۆیە تووندو تیژی زادە و بەرهەمی خودا نییە. بەڵکو خودا دینی وەک یەکەمین و دواهەمین عەدالەتی خۆی بۆ مرۆڤ ناردووە و مرۆڤیش لەوەدا کە خێڕ دەباتەوە یان عەزاب خاوەنی ئیختیارە. رەنگە برێکی زۆر لەخەڵکی کۆنکرێت و دەقبەستوو لەناو بیر و دۆگمە هیلاکەکانی خۆیاندا باوەڕیان هێنابێت کە خودا، بۆچی سزا دەدات؟ رەنگە پێیا نوابێت کە جۆری و چۆنێتی سزادان بۆ خودا بڕێکی زۆر لە توندو تیژی بەرهەم بهێنێت و ئینتاجی کات، وەک ڤیکتۆر هۆگۆ لەیەکێک لە گوتەکانیدا دەڵیت: من خۆم وەک مریشکێکی برژاو دەبینم کاتێک ئاینەکان دەخوێنمەوە و دەبینم کەخودا چەند ترسناکانە مرۆڤەکان دەسوتێنێت. ئەم قسەیەی ڤیکتۆر هۆگۆ. گوتەی هەزاران خەڵکی لیبراڵ و خاوەن تیرۆی و دۆگمی فیکرییە لە جیهاندا. بەڵام لەبەدیلی ئەم قسەدا ئەگەر ببینین ئەو کەسانەی کەشوێنی خودا و دینی خودا نەکەوتوون پڕن لە خەرەند و لێکترازان و غەمگینی ناوەکی. پڕن لەعەزاب و دەردی عەقڵی. پڕن لە ناوکۆییەک کە شکست دەیلەرێنێتەوە. باشترین نمونەی ئەم جۆرە لە مرۆڤ و ئەم جۆرە لە شکستخوردنی ئینسانیانە دیسانەوە بۆ ئەوروپای نەخۆش دەگەریینەوە و جارێکی دیکە لە بەدیلی گوتەکەی ڤیکتۆر هۆگۆدا وێنەیەکی دیکەی پێدەبەخشین. ڤێرژینیا ئۆڵڵف کە ڕۆماننوسێکی بەریتانییە و لەکۆتاییەکانی سەدەی هەژدەهەمدا لەدایک دەبێت و وەک ڕۆمانووسێکی مەزنی سەردەمی خۆی بە دونیا دەناسێنرێت، لە نائومێدی و غەمگینی و عەزابە ڕۆژانەییەکانی خۆیدا ڕۆژێک بە سەریدا دێت و گیرفانەکان پڕ دەکات لە بەرد و خۆی دەخاتە ئاوێکەوە و دەمرێت، ئەمە جگە لەوەی پیش ئاخیرین هەوڵی خۆکوشتنی دوو جاری تریش هەوڵی خۆکوشتنی داوە و سەرکەوتوو نەبووە. دواجار شامفۆر کە یەکێک لە نوسەرە بەناوبانگەکانی فەرەنسایە و لە ناوەراستی سەدەی حەڤدە هەمدا لەدایکبووە لەدوای ئەوەی بە هاوڕیکانی خۆی دەڵێت: ژیان ئەو نەخۆشییە ترسناکەیە کە تەنها مردن دەتوانێت چاکمان بکاتەوە، لە ئەنجامی کۆمەلێک عەزابی دەروونی ڕۆژانەییدا خۆی دەکوژێت. یەکێکی دیکە لە نوسەرە شکستخواردووە کانی فەرەنسا جێرارد دو نێرڤالە. کە لەدوای ئەوەی ڕۆژانە دووپاتی دەکاتەوە کەمردن باشترین چارەسەری مرۆڤایەتییە لە شەوی، بیست و پێنج لەسەر بیست و شەشی مانگی یەکی ساڵی ١٩٨٥ خۆی دەخنکێنێت و دەمرێت. دواجار ئەگەر باسی زۆرێک لەو مەلەلە سایکۆلۆژیانەی نوسەران و بیرمەندە ئەوروپییەکان بکەین دەبینین کە لە نەبوونی ئینتیما و باوەڕیاندا بە ئاینێک. یاخوود بە خودایەک مردن بە تەنها چارەسەر دەزانن و خۆیان دەکوژێن. لە کتێبەکەی خۆیدا میشێل ئۆن فرای کە دەربارەی ژیان و کارەکانی فرۆید قسەمان بۆ دەکات، دەڵێت: فرۆید کەسایکۆلۆگێکی جیهانییە و گەورەترین قوتابخانەی دەروونی بۆ دەرووناسان بەجێهێشت، لە ئاخیرین چرکەکانی تەمەنیدا ئەوکاتەی ناودەمی توشی سەرەتان دەبێت و تەنانەت سەگەکەشی ناتوانێت لە بۆگەنی دەمی لێی نزیکبێتەوە، بە پەرستارەکەی دەڵێت: خانم دەرزییەکم لێبدە با بڕۆم. بم کوژە خانم. دڵنیاشت دەکەمەوە هەرچییەک بەخەڵکیم دەگووت درۆ بوون. ئەم دواهەمین گوتەیەی فرۆید تێمان دەگەیەنێت کە باوەڕهێنان بەوەی کەخودا لەسەر زەوی نییە، باوەڕهێنانە بە عەزاب و جەهانم و مەلەلە دوروونییەکانی هەموومان. دواجار. لەمەش بچینە دەرەوە ڕۆژانە بەجاوی خمان لە دونیادا عەزابی گەورە دەبینین کە مرۆڤ خۆی بۆ خۆی درووست کردووە. عەزاب دەبینین لە شیوەی بۆمبێکدا دەردەکەوێت و یەک دونیا تێک دەدات. عەزاب دەبینین وەک جەنگ دێت و نەفرەتی خۆی دەخاتە سەر دڵی مرۆڤەکان. عەزاب دەبینی لەناو ئەخلاقدا ئیش دەکات و عەشقێک بەرهەم دێنێت کە پرە لە ئیش و خیانەت و درۆ و هەڵخەلەتاندنی ئومێدی بەرەنبەرەکانمان. وەک کریستۆف جێرمان دەڵێت: ئەوەندەی لە عەشقی ناکامڵ و شەهوانی و هەڵخڵەتێندا مرۆڤ بریندار و سەرگەردان و داغان بووە، هیچ جەنگێک هێنە مرۆڤی نەگەیاندووە بە عەزاب. هەر بۆیە.. خودا بەتەنها ڕێگایەک نییە عەزاب نیشانی مرۆڤەکان بدات.. بەڵکوو خودا. لەڕێگەی ددینێکی سەلم و ئاشتیخواز و عادیلەوە زەوی کردۆتە بەهەشت و ئێمە بەدەستی خۆمان دەیکەین بە جەهانم..
biblographie
1- Karen Armstrong, Holy War, MacMillian London Limited, 1988, p. 25
2- Feridun Emecen, Kemal Beydilli, Mehmet Ipsirli, Mehmet Akif Aydin, Ilber Ortayli, Abdülkadir Özcan, Bahaeddin Yediyildiz, Mübahat Kütükoglu, Osmanli Devleti Medeniyeti Tarihi (L'histoire de l'Empire ottoman), Istanbul: 1994, Islam Tarih, Sanat ve Kültür Arastirma Merkezi, p. 467
3- John L. Esposito, The Islamic Threat: Myth or Reality, Oxford University Press, New York, 1992, p. 39
I’islam, religion de la paix(Ibl rhman ibn abdl karim) .p3
Harun yahya, le pacifisme de l’islam.p .34
http://fr.wikipedia.org/wiki/Virginia_Woolf
http://jean-christophe-gruau.suite101.fr/les-cinq-grands-ecrivains-franais-qui-se-sont-suicides-a10908