01/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌لی باپیر: ناچارمان مه‌كه‌ن هه‌ڵوێستی توند بگرینه‌به‌ر
شه‌وی رابردوو 30-4 له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیانكرده سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و پاسه‌وانێكی مه‌ڵبه‌ندیان برینداركردو پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا".
له مه‌راسیمی به خاكسپاردنهكهیدا، م.عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی كوژرانی پاسه‌وانه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵ رایگه‌یاند :ئومێده‌وارین به‌جۆرێك لێكۆڵینه‌وه بكرێ مایه‌ی دڵخۆشیی ئێمه‌و كه‌سوكاریی برای به‌ڕێز و به‌ناحه‌ق كوژراومان و ئێمه‌ش ناچار نه‌كرێین كه هه‌ڵوێستی توند وه‌ربگرین، نه‌فه‌ره‌كان ناسراون، ئێمه له ئاسایشه‌وه پێیان وتوین كه كێن، وتوشیانه كه مه‌له‌فی تریشیان هه‌یه ئه‌و كه‌سانه".