یه‌كێتی زانایانی ئیسلام دوێنێ شه‌و پێنج شه‌ممه ئیدانه‌ی ئه‌و كوَمه‌ڵكوژیه‌یان كرد كه له قوتابخانه‌ی"عین جالوت" كرا له لایه‌ن رژێمی سوریا.
د. یوسف قه‌رزاوی و ئه‌مینداری گشتی عه‌لی قه‌ره‌داغی رایانگه‌یاند كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌ی ئه‌و كوَمه‌ڵكوژیه ده‌كه‌ین كه له‌و قوتابخانه‌یه روویدا كه جگه له منداڵ چه‌ند ئافره‌تێكیشی تێدا بووه.. وه ئیدانه‌ی هه‌موو ئه‌و تاوانه قێزه‌ونانه‌ی كه به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌نجامی داوه و ده‌ستی چوَته خوێنی خه‌ڵكی سوریا.
یه‌كێتی زانایانی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو بێ ده‌نگی ولاَتان به تایبه‌ت ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی كه به‌شار ده‌یكات دژی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیه..
دا‌واشیان له هه‌موو زانایان و بیرمه‌ندان و روَشنبیران كرد كه فشار له‌سه‌ر ئه‌سه‌د دروست بكه‌ن تا واز له‌و كاره قێزه‌ونه بهێنێت.
له‌و قوتابخانه‌یه 25 منداڵ كوژران و 100 تر بریندار بوون كه له قوتابخانه‌ی"عین جالوت" له شاری حه‌له‌ب روویدا.
ئا/هه‌ردی ئه‌نوه‌ر