02/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سهركردهیهكی دیاری پارتی دهستیلهكاركێشایهوه
به هۆی پێشوازی كردنی مەسرور بارزانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاهۆی كوڕی خالیدی خولەسووری سەرۆك عەشیرەتی غەوارە، لە سەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەنوەر ی حاجی عوسمان و بەشێك لە ئەندامانی عەشیرەتی غەوارەی نیگهران دهبن، كە كەسوكاری شەهیدی پارتین و بەهۆیەشهوه ناوبراو نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بە پارتی كردووە.
سەرچاوەیەك لە عەشیرەتی غەوارە و كەسی نزیك لە ئەنوەری حاجی عوسمان، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەسەر پشكی پارتی بە رووداوی راگهیاندووه " لەبەرئەوەی شەهید ئەبوبەكر حاجی عوسمان، كە برای ئەنوەری حاجی عوسمانە لە ساڵی 1983 لەلایەن خالیدی خولە سوورەوە كوژراوە و پێشوازییەكەی مەسرور بارزانی لە ئەندامانی خێزانی خالیدە سوور و ناوهێنانی خالیدی خولە سوور وەك شەهید لەلایەن راگەیاندنی پارتییەوە بووەتە هۆی نیگەرانی ئەم كادیرانەی پارتی".
ئەنوەری حاجی عوسمان ئێستا شاری هەولێری جێهێشتووە و چووەتەوە زێدی خۆی كە ناوچەی شارەزوورەو لە گوندی قەویلەیە، ئەو نیگەرانییەكەی پشتڕاستكردەوەتهوهو بەتەنها رایدهگهیهنێت "هەموو شتێكمان كردووەتە قوربانی سەرۆك بارزانی و دەنگ ناكەین"
ئەنوەری حاجی عوسمان ساڵی 1967 لە دایكبووە و ساڵی 1979 بووەتە پێشمەرگی پارتی، ساڵی 1983 ئەبوو بەكر حاجی عوسمانی برایی و پۆلێك پێشمەرگەی دیكەی ئەو ناوچەیە بە گوتەی كەس و كارەكانییان بە دەستی خالیدی خولە سوور كوژراون