03/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌قه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی عه‌قڵ
** له یه‌كه‌م هه‌تا پێنجه‌م **
(یه‌كه‌م ) :
كه ده‌وترێت ده‌ق دوو روانین ده‌ته‌قێنێت:
1- روانینێك وا ده‌زانێت هه‌رچی ده‌ق بێت شیعری یان ئه‌ده‌بی یان یاسایی یان شه‌ریعه‌تی هه‌مووی هه‌ر ده‌قه‌و هه‌مووشیان به‌شێكن له زمان و زمانیش بۆی هه‌یه سه‌روخوار و كه‌م و زۆر بكات.. هتد. 2- روانینێك كه ده‌زانێت هه‌موویان ده‌كرێت و ده‌گونجێت وه‌كو ناوونیشان و عینوان له‌ژێر ناوی ده‌ق جێگه‌یان بێته‌وه، به‌ڵام وه‌كو (قیمه‌ت) و (قووه‌ت) و (قودسیه‌ت) و (خاوه‌نه)كه‌یان جیاوازن .
گرفتێكیتر لهنهكردنی ئه‌و جیاوازییه بۆ هه‌موو ده‌قه‌كان و قبوڵكردنی هه‌موویان وه‌كو یه‌ك ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كوتله ده‌قه‌كان ده‌خاته ژێر فشاری زه‌مان و مه‌كان و ئینسان، یانی ئه‌و سێكوچكه‌یه ده‌توانێت به ویستی خۆیان ده‌قه‌كان بخه‌نه ژێر ركێڤی خۆیانه‌وه،كه‌یش حه‌زیان لێ بوو زۆر و كه‌می ده‌كه‌ن !. كه ئه‌مه‌ش وانیه و نابێت، ده‌قه‌كانیش به تایبه‌تی كه من مه‌به‌ستم ده‌قه خواییهكانن هه‌ر خۆیان رێگه ناده‌ن و ئه‌و قابلیه‌تی تێكدانه‌ی نیه و مرۆڤیش ناتوانێت له شوێنه‌واری خه‌ته‌رناكی گۆرین یان ده‌ستكاری كردنی ده‌قه‌كان ده‌رچێت.
یانی هه‌موو خراپ حاڵی بوونه‌كه‌ش یان زۆرێكی له‌وه‌وه شین بووه كه هه‌موو ده‌قێك به‌به‌شێك له به‌رهه‌می زمان و ده‌م و دوو حه‌ساو ده‌كرێت، بێ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه‌راسته هه‌موویان به‌یه‌ك زمان بۆ نمونه زمانی عه‌ره‌بی گوێ ده‌یبیسێت و چاویش ده‌یخوێنێته‌وه، وه‌لێ ده‌بێت بزانرێت خاوه‌نه‌كانیان دوو خاوه‌نه و چاوگهكانیان دوو چاوگه‌یه كه خوای گه‌وره‌و مرۆڤه بچوكه‌كانه، به‌م ئاكامه‌ش فێری ئه‌و ده‌بین یان ناچارین فێرببین كه ده‌قه‌كان دوو جۆر‌و و دوو ئامانج و دوو هێزو تهییارو دوو چاره‌نوس و دوو چوار چێوه‌ن .
( دووه‌م ) :
دوو روانینه جیاوازه‌كه‌ی پێشوو كه یه‌كه‌میان هه‌موو ده‌قه‌كانی(خالق) و(مه‌خلوق) وه‌كو یه‌ك ده‌ناساند و به‌رزی ونزمی نه‌دا به‌هیچ كامیان مه‌گه‌ر له‌ئاستی روون و ره‌وانبێژیی، دووه‌میشیان كه جیاوازیی گه‌وره ده‌خاته نێوان هه‌ردوو جۆره ده‌قه‌كه نه‌ك ته‌نها له رێك و جوانبێژیدا به‌ڵكو له هێزی كاركردن و كاریگه‌ریی و مانه‌وه و شوێنه‌واری له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی ژیان و زه‌مین نیشانانبشدا.
له‌ودوو ده‌روازه‌یه‌وه پێشتر عیباره‌تی (قیمه‌ت)مان به‌كارهێنا، قیمه‌تی هه‌ر ده‌قێك ده‌بێت له رووانگه‌ی دهقبێژهوه (خاوهكهنهوهیه) دیاری بكرێت، خاوه‌نیش لێره‌دا مه‌به‌ستم دوو مرۆڤ نیه، چونكه له‌وانه‌یه بووترێت جیاوازیی مرۆڤێك و مرۆڤێكیتر چیه؟!، قیمه‌تی مرۆڤه‌كان یه‌ك قیمه‌ته و ناكرێك وه‌ك پێوه‌رێكی بازاڕی یاری پێبكرێت، ئه‌م قسه‌ش هه‌ندێك هه‌قی تێدایه، به‌ڵام هه‌موو هه‌قێكی تێدانیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گونجێت به‌راووردی نێوان كه‌لام و ده‌قی دوو مرۆڤ بكرێت و خاڵی به هێزو بێ هێزی هه‌ردووكیان دیاری بكرێت و یه‌كه‌م و دووه‌م و نزمتر دیاری بكرێت،كه‌واته لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستم قیمه‌تی بێ سنوریی خاوه‌نی كه‌لام و ده‌قی شه‌ریعه‌تیی كه (خوای گه‌وره)یه و قیمه‌تی سنورداری خاوه‌نه‌كانی كه‌لام و ده‌قه مرۆییهكانكه (مرۆڤ خۆیه‌تی) كه‌متر له‌وه مه‌به‌ستم ده‌قه‌كانه به گشتی سه‌ره‌رای گه‌وره‌یی كه‌لامی خوا و به‌ڕێزیی كه‌لامی مرۆڤ ئه‌گه‌ر تهعبیریكرد له‌رێزو كه‌رامه‌تی مرۆڤ و سنوری كار‌و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان.
( سێیه‌م ) :
پێشتر ده‌ربڕاو (عیباره‌ت)ی (قووه‌ت) و (قودسیه‌ت) م به‌كارهێنا بۆ بهراووردیی نێوان دوو جۆر ده‌ق و دوو خاوه‌نی جیا له‌ده‌ق بێژیی یان ده‌ق نوسیدا، بۆناسینی قووه‌ت و بێ قووه‌تی دوو ده‌قیش پێوه‌ر ته‌نها وشه‌ی نوێ نیه یان جومله‌ی تازه نیه به‌ڵكو مانای گه‌وره‌و پڕینی زه‌مان ومه‌كان و مه‌به‌ستی مه‌زن و ده‌ره‌قه‌ت نه‌دانیه‌تی له مانه‌وه و بۆرنهدانێتی له‌به‌رده‌وامیی و جێهێشتنی شوێنه‌واره له ده‌روونی گوێ‌گران و خوێنه‌ران و موریدهكانیدا، هه‌رچۆن به چاوی سه‌رو شعوری ناسك و عه‌قڵی پێوانهكارهوه له ده‌قه‌كانی وه‌حیی به‌گشتی و به‌تایبه‌تی قورئانی به‌ڕێز بروانین ناتوانین له‌وه خۆمان گێلكهین كه ئه‌و ده‌ست و ده‌م و دووه باڵا قورئانیه‌ی دڵمان و رۆحمان و راو بۆچوونمان په‌لكێش ده‌كات بۆ خۆی هیچ نوسراوێكیتر ناتوانێت شان بدات له شانی!. عه‌قڵیش ده‌سته‌وسانه ئه‌گه‌ربیه‌وێت له‌روویی ده‌قه‌كانی وه‌حییدا بووه‌ستێته‌وه.
تاقیكهنهوه بۆ مرۆڤی ساغ فیكر‌و ساف ده‌روون و سه‌رنج قوڵ ئه‌گه‌ر شیعرێكی موته‌نه‌بی یان ئه‌حمه‌د شه‌وقی یان ئه‌حمه‌د مه‌ته‌ر یان محمود ده‌رویش یان گۆران یان مه‌وله‌وی یان شێركۆ بێكه‌س یان هه‌ر شاعیرێكی موسڵمان و ناموسڵمان یان ناسراوو نه‌ناسراو یان په‌خشانێكی موسته‌فا مه‌نفه‌لوتی یان كاكه‌ی فه‌للاح یان رۆمانێكی عه‌لی ئه‌حمه‌د باكسیر یان به‌ختیار عه‌لی، كه هه‌ر یه‌ك له‌وانه مۆسیقایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له‌دڵ و گوێدا، جابه زمانی عه‌ره‌بی یان زمانی كوردی بێت گرنگ نیه، گرنگیه‌كه له‌وه‌دایه كه‌ئه‌و مۆرك و مۆسیقا هێمنانه‌ی وه‌حیی هه‌یه‌تی له رووی هه‌موو زمانه‌كاندا وه‌ستاوه بێ باكانه !!، ئه‌مه‌ش جگه له (مه‌بنا) و (مه‌عنا) سه‌رسورهێنه‌ره‌كانی، گرنگتریش ئه‌و ته‌حه‌ددا گه‌وره گه‌وره‌یه كه قورئان ده‌یكات و هیچ له‌وانه‌ی ناوم بردن و ئه‌وانه‌ش ناوم نه‌بردوون ناتوانن و ناتوانن به‌ره‌و روو به‌ره‌نگاریی گه‌وره‌ییه بێ سنوره‌كان و كاریگه‌رییه بێ هاوتاكانی وه‌حیی ببنه‌وه، هه‌رچه‌ند به‌راوورد بكه‌یت ئه‌وه‌ت بۆ دێته به‌رده‌ست و به‌رگوێ و به‌ردڵ كه ده‌قه‌كانی وه‌حیی له (قووهتیاندا) وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی (قووه‌تی) بێ سنوری خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی و هه‌رچیش مرۆڤ بینوسێ و بیڵێت و خۆی بكوژێت و خۆی بدا به خۆڵه‌وه ره‌سمێكی راسته‌قینه‌ی قهزهمیی و قۆڵ به‌سراویی و زمان به‌ستراویی و كۆڵ و كول بوونی هێزی دهربرینێتی.
( چواره‌م ) :
ووتم كه له باره‌ی عیباره‌تی (قودسیه‌ت)ی ده‌قه‌كان (وه‌حیی) هه‌ڵوێسته‌یه‌ك ده‌كه‌م و ئه‌وه‌نده‌ش من بزانم بۆ مه‌خسه‌دی قودسیه‌ت و موقه‌دده‌س بوون خه‌ڵك له روویدا چه‌ند جۆرێكن :
1- هه‌یه هیچ شتێك لای موقه‌دده‌س نیه وشایسته‌ی ئه‌وه نیه به موقه‌دده‌س ریزیهندیی بۆ بكرێت، موقه‌دده‌س نه‌بوون لای ئه‌وانه له خوای خالیقه‌وه هه‌تا بچوكترین مه‌خلوق راده‌ماڵێت و موقه‌دده‌س و موده‌نه‌س له مامه‌ڵه‌دا وه‌كو یه‌كن.
سه‌ره‌رای ئه‌و ئیدداعهیهی ئه‌و جۆره به‌شه‌رانه ده‌یكه‌ن به‌ڵام به سه‌رنج و به‌دواداچوون بۆت روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌وانه راست ناكه‌ن كه گوایه هیچ شتێك به موقه‌دده‌س نابینن، چونكه هه‌ر ئه‌وانه هه‌ندێك شت به موقه‌دده‌س ده‌بینن كه شایسته‌ی موقهددهسكردن نیه، هه‌ندێك شت به خالیق ده‌بینن كه شایانی خالیق بوونیهو به خالیق زانینیش لوتكه‌ی موقه‌دده‌س كردن و به پیرۆز زانینه، یانی ئه‌وانه ته‌نها كه دێته سه‌ر خودای خالیق و راسته‌قینه و ئاینی حه‌قیقی خوایی لێیان ده‌بێته كێوی تورو نایانه‌وێت موقه‌دده‌س بوون له خوای گه‌وره‌دا جه‌خت بكه‌نه‌وه .
2- پێڕو په‌روه‌رده بووانێكیتر هه‌یه له بروا بوون به موقه‌دده‌س و پیرۆزخوازییدا زۆر زیاده‌ره‌وی ده‌كه‌ن و پیرۆز‌و نا پیرۆز ده‌خه‌نه به‌ندو باندێكه‌وه، ئه‌مانه هه‌یانه ئاینێكی ئاسمانی كردووه‌ته پاساو بۆ ئه‌وه‌ی موقهددهنهس و دژه‌كه‌ی بخانه نێو یه‌ك كتێبه‌وه و هه‌شیانه ئاینێكی زه‌مینی پێیه‌و هه‌ردوو پیرۆز و پیرۆزاندنهكهی لێك چه‌ماندووه و (پهلكاندوونی) پێكه‌وه. كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م لای ئاسایی بووه‌ته‌وه كه خوای گه‌وره و كه‌لامی خوای لاموقهددهس بێت، كه‌چی به خۆی بزانێت یان نا هه‌ندێك كتێب و شێخ و شێخایه‌تی و هه‌ندێك راوبۆچوون و ئیجتیهادیشی لا موقهددهسهو نایه‌وێت و قبوڵ ناكات كه‌س ده‌ست و ده‌میان بۆ به‌رێت. هه‌ڵگری ئاینی زه‌مینیش ده‌ڵێن خوای مهخلوقاتیان لا پیرۆزه‌و وه‌لێ هاوه‌ڵ و هاوشانی خواشیان لا پیرۆزه و ملیان بۆی كه‌چه. ئه‌م دوو زۆر رۆیشتن و سنورشكاندنه به ناوی ئیسلامه‌وه بێت یان ئاینێكی نائاسمانی قابیلی وه‌رگرتن و ملكه‌چ بوون نیه و نابێت .
3- تاقمی سێیه‌م هه‌یه كه توانیویانه‌و سه‌لماندوویانه كه موقه‌دده‌س و ناموقهددهس دوو شت و دوو زاتی زۆر جیا و زۆر لێك دوورن و موقه‌دده‌س به شوێنی خۆی و ناموقهددهسیش له خواری خواره‌وه شوێنیان پی ده‌درێت ئه‌گه‌ر شایسته‌بوون .
( پێنجه‌م ) :
خوای گه‌وره خۆی ناوناوه به (القدوس) و عیباره‌تی قودسیه‌ت و موقه‌دده‌سی بهكارهاتوومان هه‌ر له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و مه‌به‌ستی یه‌كه‌میشمان هه‌ر ئه‌و زاته بێ سنوره‌یه، به‌ڵام پێویسته له‌به‌رانبه‌ر وشه‌ی (مبارك)یش كه له وه‌حییدا هاتووه بۆمان روون بێته‌وه كه خاڵی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه چیه؟.
له قورئاندا له دوو شوێندا ناوی خۆی بردووه به (القدوس) وه‌كو فه‌رموێت: يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ الْمَلِكِ الْقُدُّوسِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ)1-الجمعة. (هُوَ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْمَلِكُ الْقُدُّوسُ السَّلَامُ الْمُؤْمِنُ) 59 -الحشر.
(القدوس)یش یانی : دوور له هه‌موو كه‌م وكهسرێك،خاوه‌نی ئهوسهرو ئه‌وپه‌ڕی پاكی و پێ گه‌ردیی و بێ عه‌یبی وهیچ شتێك نیه بتوانێك له‌مه‌قامی بچوك كاته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌م مانایه كاربكه‌ین ئه‌وه ناتوانین و بۆمان دروست نیه جگه له خودای گه‌وره به قدوس و موقه‌دده‌س ههژماربكهین، چونكه ته‌نها ئه‌و بێ په‌ڵه و بێ هه‌ڵه‌و دوور له هه‌موو كورت و كهمیهكه، جگه له‌ویش(مه‌خلوقات) خاڵی نیه له هه‌ڵه‌و هه‌ڵپه و هه‌ڵه‌وه‌ری !.
ئه‌ی وشه‌ی (مبارك) چیه و چۆنه؟، ئه‌ویش به مانای به‌ره‌كه‌ت و بهرهكهتدانی به‌رده‌وام دێت و به‌ره‌كه‌تیش واته شتێكی نه‌گۆرو به‌رده‌وام و كه‌سیش ناتوانێت بنه‌بڕی بكات و له خێڕو خێرداری هه‌میشه‌یی بێ به‌شی بكات، كه ئه‌مه‌ش واته(به‌ره‌كه‌ت) سیفه‌تی به‌رزیی خوای گه‌وره‌یه وسهرهتاو كۆتایی نیه وته‌نها خوا شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌یبێت و بیداته كه‌س و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك.خوای گه‌وره له قورئاندا له چوار ئایه‌تدا قورئانی ناوبردووه به موباره‌ك له‌وانه : ( كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ) 29-ص واته : ئه‌م قورئانه زیكرێكی موباره‌كه، یانی ئه‌م قورئانه زیكره بۆ كه‌سێك زیكری خوای پێبكات و بیه‌وێ به‌ره‌كه‌تدار بێت و خێری لێوه وه‌رگرێت.
هه‌روه‌ها قورئانی پیرۆز بارانی ناوبرووه بهموبارهك ( وَنَزَّلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً مُبَارَكًا )9-ق. هه‌روه‌ها شاخی جودیش (وقل ربِّ أَنْزِلْنِي مُنْزَلًا مُبَارَكًا ) 29-المۆمنون. دواتر عیسا پێغه‌مبه‌ری (سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت)به موباره‌ك باسكردووه ( وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنْتُ)31- مریم. ئه‌نجا مه‌ككه‌ی ڕیزداریش ( إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا) آل عمران -96.
به‌سه‌رنج و قاڵبوونه‌وه لێم روونه كه (قدوس) و(مقدس) سیفه‌تی زاتییه بۆ خوای گه‌وره‌و ته‌نها ئه‌و شایسته‌ی ئه‌و ناووناوهرۆكهیه و كه‌سیتر به‌شداری نیه له تهكییدا. به‌ڵام (مبارك) سیفه‌تی فیعلیه بۆ خوای به‌رز وباڵا، واته قدسیهت و موقه‌دده‌س بوون له زاتی پیرۆزیی تێپه‌رناكات بۆ مه‌خلوقات و به‌ڵام ده‌كرێت غه‌یری خوا (موباره‌ك) بێت و ببێته چاوگه‌ی خێر‌و خێرداریی ئه‌ویش به بریاری خوای گه‌وره وه‌كو له موباره‌ك كردنی عیسا پێغه‌مبه‌رو چیایی جودیی و باران و مه‌ككه‌ی به‌ڕیز ده‌رده‌كه‌وێت . یهعنیهكیتر ئه‌وه‌یه كه وه‌حیی به‌شێك له موقه‌دده‌س بوون و به‌شێك له موباره‌كی تێدایه، ئه‌گه‌ر وه‌كو كه‌لامی خوا سه‌یری بكه‌ین ئه‌وه سیفه‌تی ئه‌وه‌و جوزئێكه له كوللیهتی موقه‌دده‌سی خوای گه‌وره، ئه‌گه‌ر وه‌كو كتێبێكی خوای گه‌وره سه‌یری بكه‌ین كه به‌رگوێ و به‌رده‌ست و به‌ردڵ ده‌كه‌وێت ئه‌وه موباره‌كی و تهبهرووكی لێوه هه‌ست ده‌كرێت و ده‌سه‌لمێت . هه‌ربۆیه خۆی به (القدوس) ناوناوه‌و قورئانیش كه كه‌لامی خۆیه‌تی به (مبارك) .
...... ماوێتی ....