04/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ژماره‌یه‌كی نوێی گۆڤاری بزاڤ بڵاوكرایه‌وه
ژماره‌یه‌كی نوێی گۆڤاری بزاڤ كه چه‌ندین بابه‌تی هه‌نوكه‌یی له‌خۆ گرتووه بلاوكرایه‌وه.
له‌ژماره‌ی ئه‌مجاره‌ی گۆڤاری بزاڤدا چه‌ندین راپۆرت‌و دیدار له‌سه‌ر پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كانی كوردستان‌و عێراق بوونی هه‌یه كه گرنگترینیان راپۆرتێكی پڕ زانیارییه له‌سه‌ر كوشتنی هاوڵاتییه‌ك له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌م ژماره‌یه‌دا چه‌ندین دیداری گرنگ ئه‌نجامدراوه له‌وانه دیداری پێشه‌وای كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كه ئاماژه به‌وه ده‌كات نه‌وشیروان مسته‌فا پیاوێكی عاقڵ‌و شۆڕشگێڕ‌و خوێنه‌واره، جگه‌له‌وه‌ش دیدارێك له‌گه‌ڵ سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه‌ه چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ی رێكه‌وتنه نوێكه‌ی هه‌رێم‌و ئێران ده‌خاته‌ڕوو.
بزاڤ گۆڤارێكی سیاسی شیكاری سه‌ربه‌خۆیه، هه‌موو 5ی مانگێك ژماره‌یه‌كی نوێی لێ بلاوده‌كرێته‌وه.
د.ع