05/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌و پیاوانه‌ی كه دراوسێی (ته‌لاق)ن!
به‌شی پێنجه‌م:
ڕه‌نگه ناخی هه‌ریه‌كه‌مان جۆرێك له‌ته‌صه‌ور و بیرۆكه‌ی هه‌بێت بۆ هاوسه‌رگیری، هه‌ر كه‌س هه‌ر چۆن بیری كرده‌وه، ئه‌وه به‌دڵنیایه‌وه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه كۆتایی ئه‌و ده‌بێت (به‌پێی یاسا ده‌روونیه‌كه)، به‌ڵام به‌پێی گه‌وره و بچوكی ئامانج، ئینسان گه‌وره و بچوك ده‌بێت، به‌پێی گه‌وره و بچوكی بڕیار، ئینسان دۆڕان و بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا دێت، له‌م كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا له‌به‌رئه‌وه‌ی سێكس و بابه‌تی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر، بێ ئه‌ندازه گه‌وره‌كراوه‌و بێ ئه‌ندازه وه‌ك دووریه‌كی نادیار پێناسه ده‌كرێت، بۆیه ئێستا به‌شێكی گه‌وره‌ی پیاوانمان، كوڕانمان تووشی جۆرێك له نه‌خۆشی سادیه‌ت و ئازاردانی ژنان و كچانمان بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت من ده‌مه‌وێت قسه له‌سه‌ر یه‌ك ڕه‌هه‌ندی ئه‌و ئازاردانانه بكه‌مه‌وه...
له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر دوو ڕه‌گه‌ز دووریه‌كی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌نێوانیدا حزوری هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه زۆرجار پیاوانمان له هاوسه‌رگیریدا ته‌نها به دوای كه‌شفكردن و ئاشكراكردنی نهێنیه‌كانی ژنان ده‌گه‌ڕێن، هه‌ندێك له پیاوانی ئه‌م كۆمه‌ڵگا، ته‌نها بۆ ئه‌وه هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن كه بتوانن ئه‌و نهێنیانه ئاشكرا بكه‌ن كه ژنان هه‌یانه، بتوانن به‌ناو ژنێتی ژن‌دا پیاسه بكه‌ن و شاره‌زایی ببن، واته ته‌نها ئامانج و كۆتا بریاری هه‌ندێك له پیاوان له‌وێدا كورت ده‌بێته‌وه، كه بتوانێت ئازادانه ده‌ست بۆ ژنێك به‌رێت‌و به‌هه‌موو جۆرێك له‌گه‌ڵی بخه‌وێت و سێكسی له‌گه‌ڵدا بكات و ئاشكرای ببێت، پاش ئه‌وه ئامانجه‌كه كۆتایی دێت، بۆیه ئه‌م پیاوه وورده وورده ده‌بێت به بونه‌وه‌رێكی تر، فشارێكی جه‌سه‌دی و ده‌روونی له‌سه‌ر ژن داده‌نێت، چونكه ئیشی به‌ژن هه‌بووه تا سنورێك، ئێستا گه‌شتووه به كۆتایی ئه‌و سنووره، بۆیه ده‌ست ده‌كات به لێدان و ئازاردان و توڕه‌بوون و ده‌ركردن، كه دواجار له جیابوونه‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، زۆرێك له جیابونه‌وه‌كانی ئه‌مرۆی دادگاكانی ئێمه ته‌نها ئه‌م ڕووكاره‌یه..
به‌شێكی گه‌وره‌ی كوڕانی ئێمه ئێستا بۆ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری ته‌نها خه‌یاڵ له سێكس و ئاشكراكردنی ژنێتی كچێك پاڵیان پێوه ده‌نێت، به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێك رۆشنبیری و پێكه‌وه‌بوون له هاسه‌رگیریدا هه‌یه بێ ئه‌ندازه خاڵی و بێ ئاگاین لێی، له‌راستیدا مرۆڤ نه‌یتوانی له‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌یاڵی سێكس و پێكه‌وه‌خه‌وتن، خه‌یاڵی تر‌و ئیزافه‌ی تری هه‌بێت بۆ هاوسه‌رگیری، ئه‌وه له‌گه‌ڵ ژیانی ئاژه‌ڵ هاوته‌ریب و نزیك ده‌بێته‌وه، چونكه ئاژه‌ڵ زۆرجار جگه له جووتبوون هیچ پرۆژیه‌كی تری نییه بۆ ژیان و تێڕوانینی هاوسه‌رگیریانه، به‌ڵام مرۆڤ ده‌بێت له ئاژه‌ڵ داببرێت، چونكه كۆمه‌ڵێك پنت هه‌یه ده‌بێت تیایدا هه‌ردوولا ده‌ست بكه‌ن به دروسكردنی جیهانێكی هاوبه‌ش كه تیایدا سێكس خاڵێك بێ له خاڵه‌كان نه‌ك خاڵی سه‌ره‌كی و سه‌ره‌تا و هه‌م كۆتا بێت...
له‌به‌رئه‌وه ئه‌و كاته‌ی پیاو ته‌نها وه‌ك جنس و سێكس له ژن ده‌ڕوانێت، دوای مانگێك و دوو مانگ ترسناكترین بوونه‌وه‌ر بۆ سه‌ر ژیانی ژن پیاو ده‌بێت، پیاو كه هه‌موو هێز و وزه‌و خه‌یاڵی خۆی له‌وێدا كورت كرده‌وه كه ژن واته سێكس، وه ژنهێنان یه‌عنی كرده‌ی سێكسی، ئه‌وه دوای شاره‌زابوون و گه‌ران به‌دوای ژنێتی ژن‌دا، ئیتر وورده وورده پیاو ده‌بێت به بونه‌وه‌رێكی تری ترسناك...
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه زۆربه‌ی پیاوانی ئه‌م كۆمه‌ڵگا كه نهێنیه‌كانی ژنانیان كه‌شفكرد‌و پێی ئاشنابوون، ئیتر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ناساز ڕوویان تێده‌كات و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه هاوسه‌ریگیریان ئه‌نجام نه‌داوه ده‌بێت به گفتوگۆیان و هاوار ده‌كه‌ن (ژن نه‌هێنیت و هاوسه‌رگیری ئه‌نجام نه‌ده‌یت، ژن بونه‌وه‌رێكی بێ مانا و ... ، ئه‌مانه ئیش له‌سه‌ر ژنان ده‌كه‌ن تا كه‌شفكردنی هه‌موو ئه‌و نهێنیانه‌ی ژنان كه بۆ ئه‌مان ئاشنانه‌بووه، كه پیاو به‌و شێوه‌یه بوو، هه‌رگیز ناتوانێت ژن وه‌ك هاورێ و دۆست و هاوده‌مێك ببینێت، ناتوانێت له بیر و ئاوی ژنان تێراو ببن، به‌بڕوای من هه‌ر پیاوێك وابوو، نه‌ك به ژنی خۆی، به‌ڵَكو هه‌موو كچانی دونیا له‌چوارده‌وری بن، ئیش له‌سه‌ر داگیركارییه‌كی تر ده‌كاته‌وه، له‌راستیشدا ده‌توانم بڵێم به‌شێك له دروستبوونی خه‌یاڵی خیانه‌ت لای ژنان هه‌ر له‌م خاڵه‌دایه..