05/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاینی پیرۆزی ئیسلام کۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه وه جیای ده‌کاته‌وه له ئاین و به‌رنامه‌کانی تر
پێش ئه‌وه‌ی تیشك بخه‌ینه ناوه‌رۆکی باسه‌که ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ك به گرنگ ده‌زانین.
فیربوون و به‌دواچونی زانیاری، به‌تایبه‌ت زانیاری ئاینی کارێکی داواکراوه، وه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ {اقرا باسم ربك الذی خلق} سوره‌تی العلق1 وه ئهوداواکاریهمان لێ‌کرا پێش ئه‌وه‌ی نوێژمان له‌سه‌ر فه‌رز ببێت، وه‌ك ئاشکرایه ئه‌و ئایه‌ته یه‌که‌م ئایه‌ت بوو که دابه‌زێنرا،وه بووبه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ خۆشبهختیهکانمان. وه ئه‌وکه‌سه‌ی که زانایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که زانا نیه یه‌کسان نین وه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ{قل هل یستوی الذین یعلمون والذین لا یعلمون} سوره‌تی الزمر 9 وه فیربوونی زانیاری فه‌رزه له‌سه‌ر هه‌موو مسوڵمانان به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زیه‌وه، وه هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمووده هه‌ن له‌و باره‌وه سهرنجام بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه نابێت وه‌که مسوڵمان سست بین و ته‌مبه‌ڵی و ئیهمالی له‌و باره‌وه بکه‌ین. ده‌بێت هه‌ریه‌که‌و به‌گوێره‌ی توانای خۆمان هه‌وڵ بده‌ین، وه خوای گه‌وره‌ش داوای زیاتر له توانای خۆمانی لێ نه‌کردووین وه‌کو ده‌فه‌رمووێ {لا یکلف الله نفسا الا وسعها} سوره‌تی البقرة286 ئه‌مه‌ش دڵ خۆشیه‌که بۆمان به‌ڵام ده‌بێت خۆمان درێخیمان نه‌کردبێت. ده‌بێت به‌لانی که‌مه‌وه هه‌موو مسوڵمانێك زانیاریه‌کی باشی هه‌بێت به ئیسلام له‌به‌ر دوو هۆ یه‌که‌م پێویستیه‌کی ڕۆژانه‌ی خۆمانه، بۆ نموونه نوێژه ڕۆژوه چۆنێتی کردنیه‌تی حه‌ڵاڵه و حه‌رامه ...هتد دووه‌م بۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی که‌ده‌یکه‌ین له‌سه‌ر زانیاریه‌کی ڕاست و دروست و بێ گومانیهوه بێت. چونکه هه‌تا کردنی نوێژه‌کانیشمان که په‌رستشێکی سه‌ره‌کیه ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی بێ گومانی بێت (الیقین) وه گه‌رنا دروست نابێت، زۆر به‌داخه‌وه ده‌ڵێن گوێمان له مسوڵمانی وا بووه که وتویه‌تی یه‌ڵا ده‌ی ده‌یکه‌ین خۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت پاک‌و ته‌میزی و وه‌رزشێکه ئه‌ڵبه‌ت ئێمه لێره‌دا نوێژ وه‌کو نمونه ده‌هێنینه‌وه. ده‌بێت ئه‌وه بکه‌ینه بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی و هه‌موو کات له پێش چاومان بێت که هیچ په‌رستشێك دانامه‌زرێت دروست نیه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دڵ دامه‌زرانێکی ته‌واو نه‌بێت ( الیقین) وه ئه‌گه‌ر گومانمان بوو تیایدا (الشك)ئه‌وکاته وه‌کو نه‌مان کردبێت وایه. وه له‌سه‌روی ئه‌وه‌شه‌وه ده‌بێت دوعا بکه‌ین و ئومێدمان بێ که خوای گه‌وره لێی وه‌رگرتبین نه‌وه‌ك خوانه‌خواسته شتێکی وا تێکه‌ڵاوی نیهتهکهمان بووبێ که لای په‌روه‌ردگار وه‌رگیراو نه‌بێت. خۆ ئیبراهیم باوه گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوای لێ بێت کاتێك که که‌عبه‌ی دروست کرد له گه‌ڵ ئیسماعیلی کوڕیدا فه‌رمووی وه‌کو قورئان بۆمان ده‌گێڕێته‌وه{ربنا واجعلنا مسلیمین لك ومن زریتنا امة مسلمة لك وارینا مناسکنا وتب علینا انك انت التواب الرحیم )سوره‌تی البقرة 128 خۆ ئیبراهیم سه‌لامی خوای لێ بێت گوناحی نه‌کردووه، یه‌کێکه له پێغه‌مبه‌ران، وه به‌ڵکو یه‌کێکه له ئولول عه‌زم ئه‌و پێنج پێغه‌مبه‌ره‌ی که زۆر عه‌زیه‌تیان کێشاوه له پێناوی خوادا.
وه ههرگرفتێکیش هه‌بوو پرسیار له زانایانی ئاینی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به نه‌زانی نه‌مێنینه‌وه {فسئلوا اهل الذکر ان کنتم لا تعلمون) سوره‌تی نحل43 وه هه‌ر گرفتێکمان بۆ دروست بوو بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئیسلام وه گرفته‌کانمان له‌وێوه چاره‌سه‌ر بکه‌ین {فاءن تنازعتم فی شی‌ء فردوه الی الله والرسول) سوره‌تی النساء 59 وه ئه‌وکه‌سه‌شی که پرسیاری لێ که‌ین ده‌بێت گومانمان نه‌بێت له دینی و وه له عیلمی جا ئه‌وسا ده‌بێت فه‌تواکه‌ی وه‌ربگرین و، وه نه‌گه‌ڕێین به‌دوای ئه‌وه‌ی که هه‌رخۆمان ده‌مانه‌وێت ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی کاره‌ساته زۆر به‌داخه‌وه هه‌ندێك که‌س کاتێك که حوکمه‌که‌شی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه کوردی خۆمان ده‌ڵێت هه‌ر دڵی ئاو ناخوات و پرسیار ده‌کات هه‌تا ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت ده‌ستی ده‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر فه‌تواکه وه‌یان وه‌ڵامه‌که زۆریش لاواز بێت !!چونکه به‌ڕاستی هیچ مه‌سئه‌له‌یه‌ك نیه که تاڕاده‌یه‌ك ئاسان کاری تیا نه‌کرابێت جا ئه‌گه‌ر بێت و ئینسان هه‌ر به‌دوای ئه‌وانه‌دا بگه‌ڕێت ئه‌وکاته شتێك نامێنیت که پێی بوترێت دین ، جارێکیان کابرایه‌ك پرسیاری لێ کردین له‌سه‌ر حوکمێکی شه‌رعی حوکمه‌که‌مان بۆ ڕوون کرده‌وه به به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت هه‌مووی نه‌ك فه‌رمووده دوای چه‌ند کاتژمێرێك ده‌یوت من هه‌ر له‌م مهسئهلهیه واز نایه‌نم هه‌تا که‌سێکم ده‌ست ده‌که‌وێت که‌خۆم ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌سئه‌له‌که زۆر خه‌ته‌رناك بوو وه کوشتاری لێ ده‌که‌وته‌وه، وه‌زۆرێك له‌و کاره‌ساته ناخۆشانه که‌ڕوو ده‌ده‌ن ده‌توانین بڵێین ئه‌مه‌یه سه‌ره‌تای گرفته‌که نه‌ك ئیسلام. جارێکیان کابرایه‌ك پرسیاری له مامۆستایه‌کی شه‌رعی کرد مامۆستاکه پێی ووت ئه‌م پرسیاره‌ت له‌که‌سی تر کردووه ووتی به‌ڵێ له‌چه‌ند مامۆستایه‌کی ترم کردووه مامۆستاکه‌ش توڕه بوو لێی وتی بڕۆ جوابت ناده‌مه‌وه، وهجارێکیش کابرایه‌ك به مامۆستایه‌کی دینی ده‌ووت به‌قوربانه مه‌زهه‌بێکی هه‌رزانم بۆ بدۆزه‌ره‌وه!! جا به‌ڕاستی ده‌بێت ئێمه وه‌کو مسوڵمانان زانستی ڕاست و دروست ده‌ست خۆمان بخه‌ین و وه ئه‌مه به‌شی هه‌ره‌گرنگمان بێت له ژیانماندا. ئه‌گه‌ر ئێمه به‌ڕاستی خوامان خۆش بوێت و خۆمان به شوێنکه‌وته‌ی ئاینه‌که‌ی بزانین {قل ان کنتم تحبون الله فتبعونی یحببکم الله } سوره‌تی ال عمران 31
ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت تیشك بخه‌ینه سه‌ری له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وه‌یه تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئیسلامه وه‌یان گرنگ ترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کان. جا گه‌ر شاره‌زایه‌کی تاڕاده‌یه‌ك باشمان له‌سه‌ر ئه‌م ئیسلامه هه‌بوو ئه‌وکاته که‌سانێك ناتوانن به فه‌لسه‌فه‌ی وشك به ناوی جۆراو جۆره‌وه گرفتمان بۆ دروست بکه‌ن خۆیان به پێشکه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌م به‌ن، وه ئێمه به‌دواکه‌وتوو، له هه‌مان کاتدا پێچه‌وانه‌یه. چونکه عه‌قلێك ڕازی نه‌بێت به ڕاستێتی خوا‌و به‌دواکه‌وتنی ڕێبازه‌که‌ی ده‌بیت ئه‌مه خۆی بۆ خۆی چ دواکه‌وتنێك بێت که له ڕاستی ڕا بکه‌یت.
ئاینی پیرۆزی ئیسلام کۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه وه جیای ده‌کاته‌وه له ئاین و به‌رنامه‌کانی تر.
یه‌که‌م تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئیسلامه ئه‌وه‌یه که له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتووه (الربانیة) وه ئه‌مه، تایبهتدمهندیهکی زۆر گرنگ و جێی تێڕامانه خوایه‌ك دروست که‌رو ڕاگری ئه‌م بونه‌وه‌ره به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌وه‌ی که‌تیایدایه، وه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شێوه‌یه‌کی دادوه‌رانه، بێ جیاوازی له نێوان باوه‌ڕدارو بێ باورڕدا، خوایه‌ك که دروست که‌رو به‌ڕێوه‌به‌ر بێت به‌ڕاستی هه‌ر خۆیشی شاره‌زایه به پێداویستیه‌کانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی ڕابوردو ئێستا‌و داهاتوو، وه ئه‌وه‌ی له‌م خاڵه‌دا وه‌رده‌گیرێ پاك و بێ گه‌ردی و بێ که‌موکوڕی و وه بێ هیچ ده‌مارگیریه‌ك، به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌کانی تر، ئه‌گه‌ر بێت و وردانه سه‌رنجێکی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك له‌و به‌رنامانه‌ی که له غه‌یری خوا هه‌یه، هه‌مووی بۆ سه‌رده‌مێك ده‌خوات له‌گه‌ڵ جیاوازیه‌کی زۆردا به‌پێچه‌وانه‌ی ئیسلام.وه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م دینه له‌لایه‌ن خواوه‌وه‌یه، به‌شێوه‌ی ئیلهام (وحی) هاتووه بۆ پێغه‌مبه‌رمان درودوی خوای له‌سه‌ر بێ، به ده‌ق و ماناوه وه ئه‌وه‌ش قورئانه. وه سه‌رچاوه‌ی حوکمه‌ته ده‌ستکرده‌کان مرۆڤه. به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی ئیسلام دروست که‌ری مرۆڤه. ئه‌مه‌یه گرفتی نێوان ئیسلامیه‌کان و عه‌لمانیه‌کان. چونکه ئێمه بیر‌و باوه‌ڕمان له‌سه‌ر ئه‌وه دامه‌زراوه که ئه‌م دینه لای خوای گه‌وره‌وه هاتووه، وه باده‌م لای خواوه هاتووه هه‌ر ئه‌مه شیاو تره، وه ئه‌مه ڕاستیه‌که ناتوانین نکۆڵی لێ بکه‌ین. وه‌که‌سیش ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه ڕوو به‌ڕووی بێته‌وه، وه قورئان خۆی ڕووبه‌ڕووی هه‌موو خه‌ڵك ده‌بێته‌وه‌و به ته‌حه‌داوه ئه‌و پرسیاره‌یان لێ ده‌کات. وه به‌ڵگه‌شمان هه‌ر قورئانه‌که خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر وانیه سوره‌تێك بهێنن،{وان کنتم فی ریبی مما نزلنا علی عبدنا فاتوا بسورة من مثله }البقرة 23 به‌ڵام له به‌رنامه‌کانی تردا ده‌بینین ئه‌مڕۆ شتێك داده‌نێن دوای ماوه‌یه‌کی که‌م هه‌ر خۆشیان باوه‌ڕیان پێی نامێنیت و به‌شیاوی نازانن، به‌کورتی ئه‌م ئاینه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتووه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی له سه‌ره‌تایه‌وه تا کۆتای.
دووه‌م تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئیسلامه ئه‌وه‌یه که نه‌گۆڕه (الثبات) نه‌گۆڕ به‌مانای ئه‌وه نیه که هه‌موو شتێکی به‌ڵکو شته سه‌ره‌کیه‌کان بۆ نمونه بیروباوه‌ڕ(العقیدة) هه‌موو ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی هه‌مانه هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه باوه‌ڕ به‌خوا،پێغه‌مبه‌ر،فریشته‌کان،ڕۆژی دوای،حساب و لێ پرسینه‌وه، به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م، چاکه‌و خرایه...هتد
وه‌هه‌روه‌ها ئه‌خلاق کرده‌وه‌کانمان هه‌رشتێك که فه‌رمان به‌نه‌کردنی کرابێت ده‌بێت وه‌ك خۆی بێت وه هه‌ر وه‌ك خۆشی ده‌مێنێته‌وه ئیتر هه‌رچه‌ند ڕؤژگار بگۆڕدرێت ئه‌و هه‌ر وه‌ك خۆی وایه بۆ نمونه خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و کاری به‌د ڕه‌وشتی شتێکی نه‌گۆڕه، ناکرێت بڵێین ئێستا زه‌مانێکی تره‌و ئاسایه !
وه‌هه‌روه‌ها په‌رستشه ئاینیه‌کان نوێژ، ڕۆژو،زه‌کات، حه‌ج، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌مانه هه‌مووی نه‌گۆڕه وه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه به به‌رده‌وامی ناکرێت بڵێین ئێسته زه‌مانی ئه‌مانه نیه، مسوڵمان ده‌بیت په‌یوه‌نی له‌گه‌ڵ خوای خۆیدا به‌رده‌وام بته‌و بێت وه چۆن ئه‌م ئامانجه دێته دی به عیبادهت وه به‌رده‌وام بوونی په‌یوه‌ندیه‌تی به خواوه، وهبهلاواز بوونی کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر شتی تر...
سێیه‌م تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئیسلامه هاوسه‌نگی یه ته‌وازنه(التوازن) له‌به‌ین ڕۆح و جه‌سته، دونیا‌و دواڕۆژ، شتێکی نه‌گونجاوه له ئیسلامدا گرتنی یه‌ك لایه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یری جه‌سته‌و رۆح بکه‌ین هه‌ردوکیان پێویستیان به پهردهردهکردن هه‌یه جه‌سته به خواردنی به‌سودو فیتامین دار‌و وه به‌رده‌وام، وه هه‌روه‌ها ڕۆحیش به عیبادهت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا ئه‌مه ده‌بێته خواردنی ڕۆح. جا ده‌بێت هاوسه‌نگیه‌ك هه‌بێت له نیوان دونیا‌و دوارۆژدا وه له نێوان ڕۆح و جه‌سته‌دا وه به‌هه‌مان شێوه له کاره‌کانی تردا وه کوردی خۆشمان وتویانه ( نه‌شیش بسوتێ و نه که‌باب ) جا ده‌بێت هاوسه‌نگیه‌ك هه‌بێت له نێوان هه‌ردولادا.
چواره‌م تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئیسلامه ڕاست بینیی یه (الواقعیة) یانی چ واقعی یانی شتێکی خه‌یاڵی نیه خه‌ون نیه ئه‌وه‌ی که‌داوای ده‌کات گونجاوه وه کاری پێکراوه‌و به‌رده‌وامیش شایسته‌ی کار پێکردنه، وه ئه‌وه‌ی که‌داوای ده‌کات گونجاوه له‌گه‌ڵ ژیریماندا، هه‌رگیز ئیسلام داوای شتێکی نه‌کردووه که گونجاو نه‌بێت،وه‌یان له‌توانادا نه‌بێت.
پێنجه‌م تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئیسلامه گشت گیریه(الشمول) ئاشکرایه ئاینی ئیسلام ئاینێکی گشت گیره وه‌هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیان ده‌گرێته‌وه، هێچ شتێك نیه که له‌ئیسلام به‌ده‌ربێت،وه لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت، یه‌کێ ده‌ڵی: شتی وا هه‌یه که له‌ئیسلامدا باس نه‌کراوه، وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی که له ئیسلامدا حه‌ڵاڵه حه‌ڵاڵه، وه ئه‌وه‌ی که حه‌رامه حه‌رامه، وه ئه‌وه‌شی که‌باس نه‌کراوه موباحه ئینسان سه‌رپشکه تیایدا له کردن و نه‌کردنیا، وه سزای بۆ نیه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سه‌ره‌کی و گرنگه باس کراوه، وه چه‌نده‌ها شتێش هه‌یه که‌زانایان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن به هۆی تێگه‌یشتنیان له ئیسلامهکهو خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌قه شه‌رعیه‌کان. وه ئه‌م گشت گیریه هه‌موو ئه‌م لایه‌نانه ده‌گرێته‌وه نێوان به‌نده‌و خوا، مرۆڤ و مرۆڤ، مرۆڤ و ده‌وڵه‌ت ،ده‌وڵه‌ت و مرۆڤ، نێوان ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌ت، مسوڵمان به غه‌یری مسوڵمانه‌وه، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به غه‌یری ئیسلایهوه....هتد
شه‌شه‌م تایبه‌تمه‌ندی ئاسانه(الیسر) دینی ئیسلام دینێکی ئاسانه وه ئه‌وه‌ی داوای کردووی له توانای مرۆڤه‌کان به‌ده‌ر نیه، وه هه‌رگیز خوای گه‌وره که‌س سزا نادات له‌سه‌ر شتێك که له‌توانای به‌ده‌ر بێت. وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ کرد،وه ئه‌گه‌ر گرفتێکیش وه‌یان هۆیه‌ك هه‌بوو ئاسانکاری تریش هه‌یه، بۆ نمونه که نه‌توانرا نوێژ به ڕاوه‌ستانه‌وه بکریت ده‌توانرێت به‌دانیشتنه‌وه بکرێت ...وه‌یان له سه‌فه‌ردا کورت ده‌کرێته‌وه ..هتد وه ئه‌گه‌ر گرانیش بێت ده‌بێت ته‌حامولی بکریت مادام له توانا به‌ده‌ر نه‌بوو، وه بۆ له‌پێناو دنیادا زۆر ئیش ده‌که‌ین به‌لاشمانه‌وه زۆر گرانه به‌ڵام ته‌حه‌مولی ده‌که‌ین له‌به‌ر ماده ...بۆ، بۆ ئیسلامه‌که ته‌حه‌مولی نه‌که‌ین ئایا پاداشتی کامیان گه‌وره‌تره! هه‌ندێك که‌س ده‌ڵێن نوێژی سبه‌ینیان گرانه به‌ڵام ئێمه‌ش ئه‌وه ده‌ڵێین نابینن بێ باوه‌ر زۆرێکی پێش نوێژی به‌یانیان هه‌ڵ ده‌ستن بۆ کار کردن وه ڕێگه‌یه‌کی درێژیش ده‌بڕن، بۆ ئێمه به گران سه‌یری بکه‌ین پاداشتی کامیان گه‌وره تره! وه هه‌ر ئه‌و پرسیاره ده‌که‌ین توخوا ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌کێك له ئێمه مه‌وعیدی سه‌فه‌ری هه‌بێت وه یان کار زوو وه له‌کاتی خۆیدا هه‌ڵناستین ئه‌ی بۆ، بۆ نوێژه‌که به گران بزانین له‌کاتیكدا کاتێکی زۆر که‌ممان لێ ده‌گرێت وه بۆ خوایه. وه کۆتای به‌باسه‌که ده‌هێنین به بیرهێنانه‌وه‌ی خاڵه‌کان. 1- له‌لایه‌ن خواوه‌وه‌یه (الربانیة).2- نه‌گۆڕه (الثبات).3-هاوسه‌نگه (التوازن).4-ڕاست بینه (الواقعیه).5-گشت گیره(الشمول).6-ئاسان(الیسر).