05/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی چۆن له‌شكست ده‌ربازی ده‌بێت؟
له‌كاتێكدا ئه‌م چه‌ند په‌یڤه ده‌نووسم كادیره دڵسۆزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌و په‌ڕی خه‌مخۆری و په‌رۆشیانه‌وه بۆ بزووتنه‌وه‌كه‌یان هه‌ڵمه‌تێكی ره‌خنه‌ی تووڕه‌ئامێزیان به‌رپا كردووه به‌رامبه‌ر به سه‌ركردایه‌تی به‌ڕابه‌رو مه‌كته‌ب سیاسیشه‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌یان كۆمه‌ڵێك خاڵ ده‌كاته هۆكار بۆ دابه‌زین و كه‌مهێنانی ده‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه ره‌وشی رێكخراوه‌یی ئێستای بزووتنه‌وه.
ره‌خنه‌گرتن و به‌دواداچوونی هه‌ڵه‌و ناته‌واوییه‌كانی ئه‌دای كاری رابه‌رایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی بزووتنه‌وه مافی ره‌واو شه‌رعی خۆیانه‌و نیشانه‌ی هۆشیاری و دڵسۆزی ئه‌وانیشه بۆ كاری ئیسلامی و ره‌وتی ئیسلامخوازانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی" به‌ڵام له‌م له‌حزه مێژوویی و هه‌ستیاره‌دا چاكسازی و به‌دواداچوونی ناته‌واوییه‌كان به هه‌ڵچوون و خۆدانه‌ده‌ست عاتیفه نابێت و به‌رنامه‌ی بابه‌تی و حه‌كیمانه‌ی ده‌وێت له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆ‌و راگۆڕینه‌وه‌و خستنه‌رووی پێشنیار‌و پرۆژه‌ی جدی و خه‌مخۆرانه كه گومانم له‌وه نییه له‌ناو كادیر‌و ئه‌ندامه‌كانی بزووتنه‌وه‌دا زۆرن ئه‌وانه‌ی زیاتر له‌ئێمه ده‌رك به‌واقیعی تاڵی حاڵی بزووتنه‌وه ده‌كه‌ن و ده‌توانن باری لاری ئه‌م ره‌وته ئیسلامیه راست بكه‌نه‌وه.
چاكسازی و گه‌شه‌پێدانی كاری بزووتنه‌وه‌و ئه‌دای رێكخراوه‌یی قیاده‌و قه‌واعیدی ئه‌م حزبه له‌رێگای فه‌یسبوك و خۆخاڵیكردنه‌وه‌و دابه‌زاندنی پۆست و بابه‌تی پڕ له‌هه‌ڵچوون و نازانستییه‌وه نابێت كه‌دڵنیاشم ئه‌وانه‌ش سه‌رچاوه‌یان له‌دڵسۆزییه‌وه گرتووه بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی.
برایان و خوشكانی خۆشه‌ویستم: گومان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه به‌دڵی هیچ یه‌كێكمان نییه زیاتر له‌و هۆكارانه‌شی هه‌یه كه ئێوه ئاماژه‌تان بۆ كردوون و به‌شی هه‌ره‌زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێسه‌روبه‌ری له‌ناو ئه‌م حزبه ئیسلامییه‌دا كه له‌غیابی مه‌نهه‌ج و پرۆسه‌كانی به‌خۆداچوونه‌وه‌و پاداشت و سزادا به‌رده‌وم ده‌رهاوێشته‌و ده‌ره‌نجامی تراژیدیمان بۆ ده‌خاته‌وه كه دیارترینیان بێ متمانه‌بوونی جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان و زۆرێك له‌ئه‌ندامه خاوه‌ن ئینتیماكانمانه كه له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا باشتر ده‌رده‌كه‌وێت.
بۆ چاكسازی و به‌دواداچوونی ناته‌واوییه‌كان وای به‌چاك ده‌زانم دیالۆگێكی به‌رفراوانی بابه‌تیانه بۆ نوخبه‌ی خاوه‌ن ته‌رحی ناو بزووتنه‌وه ساز بكرێت كه تیایدا كێشه‌كان دابه‌ش بكرێن بۆ چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت و هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند رۆژ یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیشی پێوه به‌ڕێ بكرێت" كه من هه‌ندێك له‌و دۆسیه‌یانه پێشنیار ده‌كه‌م:
- مه‌نهجی كاری رێكخراوه‌یی و دابه‌شكردنی ئه‌رك و دیاریكردنی ماف بۆ هه‌ر یه‌كێك له كاراكته‌ره هه‌ڵسووڕاوه‌كان له‌ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا كه له‌ئێستادا زۆربه‌مان شوێنمان له‌ناو ئیعرابی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا دیار نییه.و نازانین رۆڵ و به‌رهه‌می كاری بێ به‌رنامه‌مان كامه‌یه..
- دۆسیه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و به‌دواداچوونی ئه‌داو شایسته‌ییان و ئاستی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان و مه‌سه‌له‌ی پاسه‌وان و مووچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان.
- دۆسیه‌ی راگه‌یاندن كه بڕبڕه‌ی پشتی كاری حزبایه‌تییه.
- دۆسیه‌ی مووچه‌خۆره‌كانی بزووتنه‌وه به‌پۆلیس و خانه‌نشین و ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت كه خه‌ڵكی ناموسته‌حه‌ق كراوه‌ته مووچه‌خۆری بزووتنه‌وه‌و سه‌رچاوه‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه‌و ئه‌وه‌ی لێی به‌رپرسیاره دیاری بكرێت بۆ لێپێچینه‌وه.
- كاری ئۆرگانه‌كان كه به‌داخه‌وه له‌كۆنفرانس بریاری كه‌مكردنه‌وه‌یانمان دا به‌ڵام ته‌واو جێبه‌جێ نه‌كراو.. بزووتنه‌وه‌ش پێویستی به‌كه‌مترین ئۆرگان و زۆرترین ره‌فتارو گوفتاری سیاسی دروست هه‌یه.
- خیتاب و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانمان كه تا ئێستاش ستراتیژمان نییه‌و هه‌نگاوه هه‌نووكه‌ییه‌كانیشمان زۆرجار دژ به‌یه‌كن.
جارێكی‌تر ئه‌وه دووپات ده‌كه‌مه‌وه كه چاكسازی له‌ناو بزووتنه‌وه‌دا خه‌بات و ماندووبوونی ناوخۆی ده‌وێت و به‌نووسین و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه له‌سه‌ر یه‌كترو به‌رپرسیاریه‌تی خستنه ئه‌ستۆی چه‌ند كسێك یان ته‌نها شورا‌و مه‌كته‌ب سیاسی و رابه‌ر چاره‌سه‌ر نابێت و ڕه‌نج و فشارێكی ناوخۆیی ده‌وێت.. بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له ئه‌ندامی دڵسۆز‌و خه‌مخۆر بۆ ئیسلام و بزووتنه‌وه‌كه‌ی" به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و خه‌ڵكه دڵسۆزه له‌ناو ده‌ریایه‌ك له‌بێسه‌رو به‌ریدا نغرۆ كراوه‌و هه‌ڵه‌و ناته‌واوییه‌كانیش هه‌ر له‌و بێ مه‌نهه‌جی و بێ به‌رنامه‌ییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و گومانیش له‌وه‌دا نییه كه ئاسته‌كانی سه‌ره‌وه زۆرترین به‌رپرسیاریه‌تییان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ كه له‌دیالۆگه ناوخۆییه‌كانماندا ده‌توانین په‌نجه بۆ یه‌كتر رابكێشین كه كێ زیاتر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی به‌م دۆخه گه‌یاندووه" به‌ڵام دیسان ده‌ڵێم فه‌یسبوك جێگای ئه‌وه نییه‌و هه‌موو گرفتێكیش به هه‌ڵچوون و عاتیفه چاره‌سه‌ر ناكرێت..
ده‌ستی هه‌موو دڵسۆزێكی ئیسلام و بزووتنه‌وه ده‌گوشم و وه‌ك ئه‌ندامێكی شورا‌و سه‌ركردایه‌تی ئاماده‌شم بۆ هه‌موو لێپرسینه‌وه‌یه‌كی دڵسۆزان با له‌ئاسته‌كانی خواره‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تیشدابن له‌ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا.. خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌رمان بێت.