06/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان تاوانباره به‌كوشتنی گه‌نجێك
به‌هۆی كوشتنی هاوڵاتییه‌ك له‌شاری دهۆك، جه‌عفه‌ر ئیمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان تاوانباره به كوشتن‌و له‌لایه‌ن دادگای شاری دهۆكه‌وه بریاری 12 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، به‌ڵام ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردووه، ئه‌ندامێكی داواكاری گشتی دهۆكیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه ناتوانن هیچ له‌و باره‌وه بڵێن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، جه‌عفه‌ر ئیمینكی كه پێشتر وته‌بێژی پارتی بووه‌و له‌دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی په‌رله‌ماندا كرایه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه‌سێكی به‌ناوی هێرش مه‌رعی كوشتووه‌و دادگاش بریاری زیندانیكردنی بۆ ده‌ركردووه به‌لام ماوه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كراوه.
له‌ژماره 5ی گۆڤاری بزاڤدا راپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل له‌وباروه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و هۆكاری كوشتن‌و چۆنیه‌تی دادگایی كردن‌و زۆر كێشه‌ی تر باسكراوه.
د.ع