30/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عبدالله‌ی مه‌لانوری ده‌ست پێشخه‌ربوو
وابریاربوو، ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر گفتوگۆكانی له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی‌و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ،
عه‌زیمه نه‌جمه‌دین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی گۆڕان، ڕایگه‌یاند كه تێپه‌راندنی یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و خولی سێهه‌می په‌رله‌مان كه‌وته ناو ئه‌جندای كۆبونه‌وه‌كه‌وه،ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی ئۆپۆزسێۆنی لێكه‌وته‌وه.
ناوبراو ڕونیكرده‌وه، عه‌بدوڵای مه‌لا نوری ده‌ست پێشخه‌ربوو له‌ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی ئه‌و بریاره‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شێوازێكی نه‌شیاو وه‌ڵامی دایه‌وه‌و دواتریش پشێوی دروست بوو.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی سه‌ر به‌فراكسێۆنی گۆڕان ئه‌وه‌شی بڵاوكرده‌وه كه‌له‌دوای شه‌ڕو پێكدانه‌كه عه‌بدوڵای مه‌لا نوری په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌واڵه سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند كه ناوبراو ئازاد كراوه.
س.ع