30/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان: ئامارەکان شەمانگی رابوردوو دەخاتە روو
ئه‌مرو له‌كونكره‌یه‌كی روزنامه‌وانیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئاماری شه‌ش مانگی ڕابردووی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆی له‌سنوری گه‌رمیاندا خسته‌ڕوو، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌ناوچه‌كه‌دا كه‌میكردووه.
له‌كۆنگره‌كه‌دا، ملازم (كارزان مه‌جید) لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی هاتوچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا، له‌سنوری گه‌رمیان (164) ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوه، كه به‌هۆیانه‌وه (19) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و (122) كه‌سیش برینداربوون.
وتیشی:"(60) له‌و ڕوودوانه له‌ناو قه‌زاكه‌داو (99) ڕووداویشیان له‌ڕێگه‌وبانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه‌دا ڕوویانداوه، به‌جۆرێك (99) له‌و ڕووداوانه پێكدادان‌و (29) یان شێلان‌و (28) ڕووداویشیان وه‌رگه‌ڕان بوون".
ملازم كارزان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌شه‌ش مانگی ساڵی ڕابردوودا، (342) ڕووداو ڕوویاندابوو، كه به‌هۆیانه‌وه (30) كه‌س بوونه قوربانی‌و (254) كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هێمای به‌وه‌كرد، له‌سنوری گه‌رمیاندا، حه‌وت هه‌زارو (508) سه‌رپێچی جۆراوجۆر تۆماركراون، كه سێ هه‌زارو (597) یان له‌ناو قه‌زاكه‌داو سێ هه‌زارو (911) سه‌رپێچیشیان له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان ئه‌نجامدراون، دوو هه‌زارو (419) پشكنینی جۆراوجۆری ئۆتۆمبێل ئه‌نجامدراوه، له‌گه‌ڵ پێدانی دوو هه‌زارو (479) مۆڵه‌ی گشتی‌و دوو هه‌زارو (194) مۆڵه‌تی تایبه‌ت به‌هاولاَتیان‌و نوێكردنه‌وه‌ی (249) مۆڵه‌تی گشتی‌و (937) مۆڵه‌تی تایبه‌ت.
پ- کارزان/ کەلار