07/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌سه‌ر موسڵمانبوون، کچە مه‌سیحییه‌ك خنكێنرا
كچه خوێندكارنێكی مه‌سیحیی زانكۆی ئوردن دوای موسڵمانبوونی له‌سه‌ر ده‌ستی بانگخوازێكی ئیسلامی، له‌لایه‌ن باوكییه‌وه كوژراو مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنیشی پشێوی و ئاژاوه‌ی لێكهوتهوه.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه: رووداوه‌كه له پارێزگای عه‌جلون-ی باكوری ئوردن روویداوه و ئه‌و كچه مه‌سیحییه ناوی (به‌تول حه‌داد)ه ته‌مه‌نی 20 ساڵ بووه‌و خوێندكاری زانكۆی ئوردن بووه.
دواتر ئه‌و كچه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی بانگخوازێكی ئه‌و زانكۆیه به‌ناوی محه‌مه‌د عرێقی ده‌بێته موسڵمان و دوای سێ رۆژ له موسڵمانبوونیشی له‌لایه‌ن باوكیه‌وه ده‌كوژرێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، باوكه ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌كه، كچه‌ی خنكاندووه و دواتر زۆر به توندی له سه‌ر و جه‌سته‌ی داوه تا دڵنیا بێت له‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، دواتریش به‌ده‌به‌ختی به‌رۆكی ئه‌و كچه‌ی به‌رنه‌داوه و ده‌یان مه‌سیحی له‌به‌رده‌م كڵێسایه‌كی ئه‌و شاره ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیووه و ره‌تیان كردووه‌ته‌وه كچه‌كه موسڵمانه‌كه له گۆڕستانی مه‌سیحییه‌كان به‌خاك بسپێردرێت.
پێكهاته‌ی مه‌سیحی ، 6%ی كۆی شه‌ش ملیۆن و 800 هه‌زار دانیشتووانی ئوردن پێكده‌هێنێت كه زۆربه‌ی زۆریان موسڵمانی سوننه مه‌زهه‌بن.