07/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێران:هاووڵاتییان بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان پەنا بۆ فرۆشی ئەندامانی لەشیان دەبەن
هەژاری و بێکاری لە وڵاتی ئێران و بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکان رۆژ لە دوای رۆژ پەرە دەستێنێت و بەشێکی بەرچاو لە هاووڵاتییان بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان پەنا بۆ فرۆشی ئەندامانی لەشیان دەبەن. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، فرۆشتنی گورچیلە، جگەر، منداڵدان، گیانەمەژگ (مغز استخوان) ئەو تەبلیغاتانەن کە لە سەر ماڵپەڕەکان و لە شوێنە گشتییەکاندا بە شێوەیەکی بەرین بەرچاو دەکەون و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەو دیاردەیە بەهۆی هەژارییەوە گەیشتۆتە ئەوپەڕی خۆی. پێشتر حەسەن مووسەوی بەرپرسی ئەنجومەنی (یارمەتیدەرانی کۆمەڵایەتیی ئێران) سەبارەت بە هۆکاری فرۆشتنی ئەندامانی لەش بە (تهران امروز)ی راگەیاندبوو: " ئەگەر هەژاری و کێشە ماڵی لە گۆڕێدا نەبێت،
هیچ کەسێک ئامادە نییە گورچیلە و ئەندامانی لەشۆ خۆی هەڕاج بکات". مستهفا قاسمى بهرپرسى ئهنجۆمهنى خێرخوازى رایگهیاند، لە وڵاتانی ئورووپایی ئەگەر کەسێک بیهەوێ پەیوەندی گورچیلە ئەنجام بدات، دەبێ بۆ ماوەی ١٢ هەتا ١٧ ساڵ چاوەرێ بکات، کە ئەو پەیوەندەی بۆ ئەنجام بدرێت و زۆر کەس لەو ماوەیە تێپەڕ دەبێت و بەهۆی دیالیزی بەردەوام گیانی لەدەست ئەدات. لە رۆژانی رابردوودا ماڵپەڕی (دانا) راپۆرتێکی بڵاو کردبووەیەوە، کە تیایدا كهسێك بەناوی ساعی تەمەن ٢٩ ساڵ رایگەیاندبوو، "لەبەر ئەوەیکە ساڵی داهاتووی خوێندن کچە تەمەن ٦ ساڵەکەم دەچیتە بەر خوێندن، و باری ئابووریم باش نییە،
بە ناچاری گورچیلەکەم دەفرۆشم". جێگهى باسه كه خهڵكى ئێران بەهۆی هەژارییەوە روویان لە فرۆشتنی گورچیلەکانیان کردووەو رۆژانە دەیان کەس بە بڵاو کردنەوەی نووسراوە و ژمارە تەلەفۆن لە شوێنە گشتییەکان خوازیاری فرۆشتنی ئەندامانی لەش و گورچیلەکانیانن.