سه‌ركرده‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵ
08/05/2014 نوسەر: bzavpress

سه‌ركرده‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵ" یەكێتی بێ‌ وەزارەتی ناوخۆ بەشداری لە حكومەتدا بكا دەكەوێتە ژێر فشارو پرسیار


شوان رابەر ئه‌ندامی‌ سه‌ركرادیه‌تی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ تۆری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ فه‌یسبوك له‌ باره‌ی‌ پشكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ده‌نوسێت،: ئەگەر تازە یەكێتی بێ‌ وەزارەتی ناوخۆ بەشداری لە حكومەتدا بكا دەكەوێتە ژێر فشارو پرسیار ،

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان پێداگیری‌ كردبوو له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ به‌لاَم ئه‌و داوایه‌ له‌ لایه‌ن بارزانی‌ سكتێری‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ده‌تكرایه‌وه‌، یه‌كێتی‌ نیشتیمانیش تا ئیستاش رازی‌ نیه‌ به‌و پشكانه‌ی‌ كه‌ له‌ لایه‌ن پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بۆی‌ دیاری‌ كراوه‌ بۆ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌م بۆیه‌ بۆ رازی‌ بوون به‌شداری‌ كردن له‌ كابینه‌ی‌ داهاتوو هێشتا بریاری‌ ته‌واوی‌ نه‌داوه‌."

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ نوسینه‌كه‌یه‌تی‌.

 : ئەگەر تازە یەكێتی بێ‌ وەزارەتی ناوخۆ بەشداری لە حكومەتدا بكا دەكەوێتە ژێر فشارو پرسیار ، دیارە بەشداری نەكردنی لە پێش هەلبژاردن  بەمەرجگرتنی وەزارەتی ناوخۆ شتێكی كاتی و تەكتیك بووە نەك هەمیشەو سترایژو مەبدەئ ئەوەش یەكێتی دەخاتە ژێر فشارو پرسیاری خەلكی كوردستان بەتایبەت خەلكی یەكێتی ، تەنانەت لەوانەیە نارەزایشی لە نێو خۆ لێ بكەوێتەوە ، نەخاسمە ئەگەر بەشی یەكێتی زیاد نەكرێت ، لەكاتێكدا لەوانەیە یەكێتی پارێزگاری سلێمانیشی لەدەست بچێت و دەسەلاتی لاوازتر بێت.