08/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
تاڵه‌بانی بۆ یه‌ك شه‌و مانه‌وه 13 هه‌زار دۆلار خه‌رجده‌كات
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ یه‌ك شه‌و مانه‌وه بڕی 13 هه‌زار دۆلار حهرجدهكات.
رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مریكی ئاشكرایكردووه كه جه‌لال تاڵه‌بانی پاره‌یه‌كی زۆر له‌مانه‌وه‌ی خهرجدهكاتو بۆ یه‌ك شه‌و بڕی 13 هه‌زار دۆلار ده‌داته شوێنی مانه‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كه ناوی جۆن لی ئه‌نده‌رسۆنه، چه‌ندین زانیاری گرنگی له‌باره‌ی تاڵه‌بانییه‌وه ئاشكرا كردووه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ناوبراوی خستۆته‌ڕوو.
له‌ژماره 5ی گۆڤاری بزاڤ كه ئێستا له‌بازاڕدایه، راپۆرتێك له‌وباره‌وه بخوێنه‌ره‌وه.
د.ع