پاسۆك داوای پشتگیریان لێكردووه
له‌ئه‌ڵقه‌ی چواره می گێڕانه‌وه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانیدا، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان باس له‌قۆناغی جیابوونه‌وه‌ی له‌یه‌كێتی‌و سه‌ربه‌خۆ كاركردنی ده‌كات وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و ده‌ڵێت یه‌كێتی زۆر لێی ترساوه بۆیه هه‌میشه به‌ربه‌ستیان بۆ دروستكردووه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش به‌قۆناغێكی گه‌وره‌و جیاوازی خه‌باتی چه‌كداری‌و شۆڕشگێری خۆی پێناسه ده‌كات.
تایبه‌ت به‌بزاڤ
له‌یه‌كێتی جیابووه‌وه
ئه‌گه‌رچی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له‌ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا ده‌ستی داوه‌ته شۆڕش، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ویستویه‌تی جیاواز كار بكات‌و به‌نیازی رێكخراوێكی نوێ بووه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت:
ئێمه بیرمان له‌رێكخراوێكی نوێ ئه‌كرده‌وه، من پێش بوونم به‌كۆمه‌ڵه‌ش هه‌وڵی ئه‌و رێكخراوه نوێیه‌مداو وه‌عدیشم پێدان هه‌موو ئه‌ركێك بگرمه ئه‌ستۆی خۆم به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وان هاوكارم بن، من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه راوبۆچونی تایبه‌تی خۆم هه‌بووه، بیركردنه‌وه‌ی جیای خۆم هه‌بووه، به‌رنامه‌و مه‌به‌ستی خۆم هه‌بووه، من نه‌م ئه‌توانی پێچه‌وانه‌ی راو بۆچونه‌كانی خۆم كاربكه‌م، یان له‌چوارچێوه‌ی رێكخراوێكی رادیكاڵی توندڕه‌وی بێ ته‌جروبه‌دا گۆشه‌گیر بكرێم, بۆیه من هه‌تا ئه‌و كاتانه‌ش به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌وه كارمئه‌كرد رای جیاوازم هه‌بوو، كاره‌كانم هه‌مووی جیاوازبوو له‌هاورێكانم، له‌رووی سیاسی‌و فكری‌و ئیداری‌و پێشمه‌رگایه‌تی‌و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری كوردستان‌و زۆری تریش، من ته‌نها كه‌س بووم له‌رێكخستندا زۆرترین ژماره‌م كۆكردوه‌ته‌وه‌و كه‌دوایش زۆریان بونه پێشمه‌رگه، من ته‌نها كه‌سێك بووم له‌چوارچێوه‌ی خزمایه‌تی رێكخستنه‌كان سنوریان به‌زاندو كه‌سانی كه‌شم ئه‌هێنایه ریزی رێكخستنه‌وه تا ئه‌وكاته‌ش هه‌موو رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه له دوو بازنه ئه‌خولانه‌وه، له خزمایه‌تی‌و كۆنه جه‌لالی تێ نه‌ئه‌په‌ڕی، له‌كاتی یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌شدا من هیچ به‌رپرسیارێتیه‌كم نه‌بوو, به‌ڵام هه‌میشه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌م له‌گه‌ڵ بوو منیان به به‌رپرسی خۆیان ئه‌زانی, بومه ئامر مه‌فره‌زه دوای سێ مانگ كه‌متر مه‌فره‌زه‌كه‌م گه‌وره بوو، خۆم سێ ئامر مه‌فره‌زه‌م دانا بۆیان، وه‌ك فه‌رمانده‌ی كه‌رت مامه‌ڵه‌م ئه‌كردو بومه فه‌رمانده‌ی كه‌رت، چوار كه‌رتم دروستكرد‌و وه‌ك فه‌رمانده‌ی هه‌رێم‌و كادرێكی رێكخستن مامه‌ڵه‌م ئه‌كرد، كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری‌و پێشمه‌رگه‌م ده‌ستپێكرد، له‌بواری پێشمه‌رگایه‌تیشدا زۆرترین ده‌ستوه‌شاندن له‌دوژمن هێزه‌كه‌ی ئێمه بوو.
یه‌كێتی به‌كاره‌كانم قه‌ڵس بوو
له‌مانگی 10ی 1978 بومه فه‌رمانده‌ی هه‌رێم، گه‌وره‌ترین‌و به‌هێزترین هه‌رێمم دروستكرد، هه‌رێمی یه‌ك كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان ئه‌و هێزه‌ی ئێمه هێنایه ژێر ده‌سه‌لاَتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سنوری هه‌ولێرو خۆشناوه‌تیشه‌وه، پاراستنی باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تیش له‌ناوزه‌نگ‌و مامه‌نده ئێمه پاراستمان له‌هێرشی عێراق‌و شه‌ڕی ناوخۆش‌و چه‌ندین هێزی كه‌شم له‌په‌نای هه‌رێمی یه‌كدا دروستكردبوو، ئه‌مانه په‌رده‌ی سه‌بری هه‌ندێك له مه‌سئولینی ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی دڕی‌و ترسیان له‌وه زۆر بوو، ئه‌یان ووت نازانین یه‌كێتی سه‌ر به‌تۆیه یان تۆ سه‌ر به‌یه‌كێتیت، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌هه‌ورامان‌و شاره‌زووره‌وه تا شلێرو خۆشناوه‌تی‌و سنوری هه‌ولێر ته‌سفیه‌ی نه‌یاره‌كانی یه‌كێتیم كرد، ئه‌وجار كه‌وتنه دژایه‌تیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌م، هه‌رچه‌نده من زۆر به‌هێمنی‌و ئیلتیزامه‌وه ته‌نانه‌ت به‌و هه‌موو توانه‌یه‌شه‌وه چومه به‌رده‌م لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كه ئه‌وكات كاك دكتۆر فوئاد مه‌عسوم‌و دكتۆر عومه‌ر شێخ موس بوون، نه‌ك هیچیان له‌سه‌رم نه‌بوو به‌ڵكو به‌هێزی كاریگه‌ریان ئه‌زانیم، هه‌ر ئه‌یانوت من لای دۆست‌و دوژمن له‌یه‌كێتی به‌هێزتر باسم ئه‌كرێت، بۆ باسی ئه‌وان ناكرێت هه‌تا زۆرجار راگه‌یاندنه‌كانی نه‌یاری یه‌كێتی باسی منی ئه‌كرد زۆر له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌یان وت بۆ باسی تۆ ئه‌كه‌ن كه سه‌ركردایه‌تی نیت باسی ئێمه ناكات له‌كاتێكدا سه‌ركردایه‌تین، منیش به پێكه‌نینه‌وه پێم ئه‌وتن ئه‌وه جنێوم ئه‌داتێ خۆ خه‌ڵاتم ناكات، واته جنێویشیان ئه‌دامێ ئه‌وان پێیان ناخۆش بوو باسم بكرێت, من له ساڵی 1978 وه له‌وسنوره له‌سه‌ر روداوه‌كان‌و چۆڵكردنی دێهاته‌كان‌و شه‌ڕه‌كان به‌یان‌و بلاَوكراوه‌م چاپ ئه‌كردو ئه‌م نارده ناو جه‌ماوه‌ره‌وه، واته ئه‌و هه‌والاَنه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه نه‌ی ئه‌توانی من له‌راوبۆچونی خۆم لادات، یان قه‌ناعه‌تی خۆم پێ بگۆرێت هه‌تا ئه‌وان داوایان كرد كاك مه‌لا به‌ختیار بكرێته فه‌رماندی هه‌رێمی یه‌ك من ئه‌وه‌شم قبوڵ كرد.
هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌باره‌ی جیابوونه‌وه
له‌باره‌ی جیابوونه‌وه‌ی له‌یه‌كێتی‌و هه‌ڵوێستی ئه‌و حزبه بۆ ئه‌و هه‌وڵه، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت:
به‌لاَم دوای ئه‌وه‌ی من خواحافیزم لێ‌كردن، به‌یانیان له‌سه‌رم ده‌ركردو هێزێكی چوار كه‌سیشیان هێنایه سه‌رم بۆ شارباژێرو ناوچه‌كه, جا بۆ ئه‌وه‌ش پێمباشه له‌سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌ب سیاسی ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتی بپرسرێت بۆ محمه‌دی حاجی مه‌حمود له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌ما, یان پێش 33 ساڵ زۆر له‌وانه‌ی له‌دوایی له‌یه‌كێتی جیابونه‌وه هه‌ستی به مه‌سه‌له سیاسیه‌كان كردوه.
كاردانه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌دوای رۆژێك گه‌ڕانه‌وه‌م له‌ناوزه‌نگه‌وه به‌ره‌و بله‌كی‌و سوركێو و شارباژێر به‌یانێكیان له‌سه‌رم ده‌ركردو له رادیۆی ده‌نگی شۆرشی عێراقه‌وه داوای له‌خه‌ڵكی كوردستان ئه‌كرد بمگرن‌و ته‌سلیم به‌یه‌كێتیم بكه‌ن، ئه‌وه له‌كاتێكدا من دوای بیست رۆژ له‌سه‌ركردایه‌تی‌و شكاندنی هێزی گه‌وره‌ی سوپای عێراقی له‌مانده‌و شه‌هیدو بریندار گه‌ڕامه‌وه له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیه‌وه له‌سه‌عات یانزه‌ی پێش نیوه‌رۆی-رۆژی 27-11-1980 كه‌چی داوایان له‌خه‌لكی كوردستان ئه‌كرد من بگرن‌و ته‌سلیمی ئه‌وانم بكه‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه جه‌ماوه‌ر پشتیوانی منیان كرد‌و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان هێزێكی 400 كه‌سی ئه‌و كاته‌شیان هێنایه سه‌رم له‌شارباژێرو ناوچه‌كه‌داو ئه‌و فه‌رمانده كه‌رتانه‌ی له‌نیرزه‌نگ مابونه‌وه هه‌مویان سجن كردبون به‌جێگری فه‌رماندی هه‌رێمی یه‌ك ره‌ئووفی خه‌لیفه سه‌عیدیشه‌وه، شه‌هید ره‌وفی خلیفه سه‌عید له‌به‌رئه‌وه‌ی كوری مامی من بوو بریاری كوشتن‌یان دابوو، ده‌ست‌و قاچیان به‌ستبووه‌وه‌و زۆریان لێدابوو، سمێڵیان ده‌رهێنابوو، ئه‌حمه‌د زه‌ردۆی‌و سالارجاف‌و دلێر جاف‌و غه‌فور ده‌ره‌شیشی‌و ژماره‌یه‌ك ئامركه‌رتیان سجن كردبوو، شه‌هید كاكه برای به‌رزنجی فه‌رمانده‌ی كه‌رت‌و مه‌سئولی ئه‌و سجنانه بوو به‌كاك ره‌ئووفی وتبوو تۆ خزمی محمد حاجی محمودی ئه‌و براده‌رمه‌و تۆ ئه‌كوژن، من له‌به‌رئه‌و ئه‌م شه‌و له‌سجن به‌رت ئه‌ده‌م، من پێش گه‌ڕانه‌وه‌م به‌كاك ره‌ئووفم وت ئه‌گه‌ر گیرایت به بارمته چاوه‌رێی من نه‌بیت هیچ مساوه‌مه‌یه‌كت له‌سه‌ر بكه‌م، وتی تۆ بڵێیت دوای ئه‌و هه‌موو ساڵ‌و گیراندنی ماڵ‌و مناڵه‌و ئه‌و هه‌موو خه‌باته شتی‌وا له‌گه‌ڵ من بكه‌ن، شه‌هید كاكه برا به‌رێی كردبوو كاك ره‌ئووف به‌شه‌وێكی باراناوی‌و ناخۆش په‌ریوه گۆره‌شیرو دۆڵه‌توو بۆ لای حزبی سۆسیالیستی یه‌كگرتوی كوردستان واته ئه‌و كات من گه‌رامه‌وه شارباژێرو شاره‌زورو سورین‌و هه‌ورامان حزبی سۆسیالیستی لێ نه‌بوو
پاسۆك داوای پشتگیریان لێكردووه
له‌گه‌ڵ بوونی كێشه‌و ناكۆكی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا، پاسۆك كه ئه‌وكات حزبێكی سیاسی تری كوردستان بووه، داوای هاوكارییان له‌محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود كردووه كه له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو.