ژینگه‌پارێزم
09/05/2014 نوسەر: bzavpress

ژینگه‌پارێزم


ژینـگـه‌  پارێـزم  دڵسـۆزی خاكــم 
په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی سێ كه‌سی پاكـم 
ئه‌وانیـش دایه‌و بابـه‌ و مامــۆستـا 
هه‌رسێكیان بۆ مـن  ڕووناكن ئێستـا 

ژینگه‌ پارێزم  شـه‌یدای سرووشـتـم 
پاك و خـاوێنـم جـوانه‌ ڕه‌وشـتــم 
شارم پیـس ناكه‌م  به‌ زبڵ و خـاشاك 
له‌نێو دڵمایه‌  خــۆشه‌ویسـتی خـاك 

ژینگـه‌پارێزم مــن جـوانیـم ده‌وێ 
من دۆستی ژینم شارم خـۆش ده‌وێ 
ولاَتی شیـرین كـوردستانی خــۆم 
خـۆشه‌ویسته‌لام نیـشتمانی خـۆم