09/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
مالیكی‌و ئێران توانای دامه‌زراندنی هاوشێوه‌ی (رووداو)یان نییه
رۆژنامه‌ی رووداو له‌دوای فراوان بوونی‌و كردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌شێكی نوێ‌و بوونی به تۆرێكی میدیایی گه‌وره، سه‌رنجی زۆر له‌هاوڵاتیان‌و حیزب‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی به‌لای خۆیدا راكێشا، ئه‌و توانا گه‌وره‌یه‌ی ئه‌م تۆره هه‌یه‌تی له‌بواری ئابوریه‌وه، بووه جێگای گومان له‌لای زۆربه‌ی هاونیشتیمانیان، له‌كاتێكدا به‌رپرسانی ئه‌م كه‌ناڵه رایانگه‌یاند كه رووداو تۆڕێكیی سه‌ربه‌خۆیه‌و له‌لایان كه‌رتی تایبه‌ته‌وه خۆی به‌رێوه‌ده‌بات.
تۆڕی میدیای رووداو هه‌رله‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونی به‌تایبه‌تی له‌دوای كردنه‌وه‌ی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی به‌سیسته‌می (High Definition كه‌به(HD) ناسراوه، كوالیتی ده‌نگ‌و ره‌نگی له‌ئاستێكی به‌رزدایه) دانگدانه‌وه‌ی زۆری دروست كرد‌و بینه‌رێكی زۆری به‌لای خۆیدا راكێشا، جیا له‌مه كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكی به‌تواناو دیار، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی چه‌نده‌ها كارمه‌ند به‌بڕه پاره‌یه‌كی باشی مانگانه‌ی ئه‌وتۆ،كه ئه‌مه تائێستا له‌مێژووی هیچ كه‌ناڵێكی كوردیی كوردستانی باشوردا نه‌بووه (ده‌توانین ئه‌مه به‌خاڵیكی ئیجابی كه‌ناڵه‌كه دابنێین)..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌خش كردنی له‌رێگای پێنج مانگی ده‌ستكرده‌وه له‌گه‌ڵیدا كردنه‌وه‌ی چه‌ندین نوسینگه له‌چه‌ند شار‌و وڵاتێكداو فراوانكردنی بۆ چه‌ند زمانێكی تر، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌و چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندی تر كه له‌م كه‌ناڵه‌دا هه‌یه بووه هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر گومان‌و سه‌رنج به‌لای خۆیدا رابكێشێت.
(سۆران عومه‌ر) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به (بزاڤ)ی راگه‌یاند (رووداو میدیایه‌كی حیزبیه،خاوه‌نه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانه، له‌ناو پارتیشدا كه‌سێك خاوه‌ندارێتی ده‌كات، به‌ڵام به‌ستایلێكی نوێوه كار ده‌كات، ئه‌وه‌ی سه‌یره سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئه‌و كه‌ناڵه‌یه، كه شه‌خسێك له‌پاره‌ی میلله‌ت‌و له‌قوتی هاونیشتیمانیان دێت خه‌رجی ئه‌م كه‌ناڵه دابین ده‌كات! ئه‌مانه واده‌كات ئێمه له‌خولی نوێ‌دا هه‌وڵبده‌ین چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ین‌و به‌یاسا رێكی بخه‌ین، له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا بێده‌نگ نابین له‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بۆ رووداو سه‌رف ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌ك هه‌یه بۆ مێدیا سه‌رف ده‌كرێت باهه‌موو مێدیاكان به‌بێ جیاوازی لێی سودمه‌ند بن، نه‌ك به‌ته‌نها كه‌ناڵیك، له‌پاڵیشیدا لافی سه‌ربه‌خۆیی لێبدات).
ئاكۆ محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری تۆری میدیای رووداو له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا كه له تۆره‌كه‌ی خۆیاندا له‌گه‌ڵ‌ی كراوه, ده‌ڵێت : (ئه‌م تۆره پاره له‌حكومه‌ت وه‌رناگرێت‌و له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌تیه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت).
ئه‌گه‌ر شیكاری بۆ ئه‌م ڕسته‌یه‌ی به‌رێوبه‌ری تۆری میدیای رووداو بكه‌ین ئه‌وا ده‌ره‌نجام ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه هیچ كۆمپانیا‌و كه‌رتێكی تایبه‌ت ناتوانێت خه‌رجی ئه‌م تۆره بگرێته ئه‌ستۆ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌وردی خه‌مڵ‌اندنێك بۆ هه‌موو ئه‌و بڕه پارانه بكه‌ین كه مانگانه له‌م كه‌ناڵه‌وه سه‌رف ده‌كرێت، وه‌بری ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ریكلام ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، ئه‌وا گومانه‌كان زیاتر دروست ده‌بن، ئه‌م قسه‌یه‌ی ئاكۆ موحه‌ممه‌د چه‌ندین پرسیار لای هاونیشتیمانیان دروست ده‌كات، سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م كه‌ناڵه وه‌ك له پێناسه‌كه‌یاندا هاتووه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، بۆنمونه ئه‌گه‌ر خه‌رجی یه‌ك مانگی رووداو وه‌ربگرین به‌م جۆره:
كرێی ئه‌و مانگه ده‌ستكردانه‌ی كه تۆڕی میدیایی رووداو په‌خشی لێوه‌ده‌كات له پێنج مانگی ده‌ستكردی وه‌ك (هۆتبیرد، نایل سات، عه‌ره‌ب سات، گه‌لاكسی، تورك سات، سیریوس)ه، كرێی هه‌ر مێگایه‌كی په‌خش له 6000 شه‌ش هه‌زار دۆلار تا 6500 شه‌ش هه‌زارو پێنج سه‌د دۆلاره له‌مانگێكدا، واته 1 میگ 6000 $ بۆ 6500 $ بۆ هه‌ر كه‌ناڵێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێت په‌خشه‌كه‌ی كێشه‌ی نه‌بێت له‌رووی كوالیتی ده‌نگ‌و ره‌نگه‌وه، ده‌بێت له 4 مێگ كه‌متر نه‌بێت له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر په‌خشه‌كه‌ی (SD) بوو، واته كۆی پاره‌كه له‌مانگێكدا ده‌كاته 24000 $ بیست‌و چوار هه‌زار دۆلار به‌زمانی بازاڕ ده‌كاته دوو ده‌فته‌رو 4 هه‌زار دۆلار، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌خش به‌سیسته‌می ( HD) بێت ئه‌وا نابێت پانتایی بانده‌كه‌ی كه‌متر له 6 میگ بێت، كه‌ناڵی رووداو ئه‌و پانتایی بانده‌ی كه وه‌ریگرتووه له نایل سات 10 میگه بۆ هه‌ر میگێك ئه‌گه‌ر 6000 شه‌ش هه‌زار دۆلار حساب بكرێت ئه‌وا له‌مانگێكدا ده‌كاته 60000 $ شه‌ست هه‌زار دۆلار، به‌زمانی بازاری بۆ یه‌ك مانگ كرێی مانگی ده‌ستكردی نایل ساتی كه‌ناڵی رووداو شه‌ش ده‌فته‌ره.
ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م مانگه ده‌ستكرده‌كان هه‌ژمار بكه‌ین به‌م جۆره ده‌بێت:
نایل سات 10 میگ (HD)ده‌كاته 60000$ شه‌ست هه‌زار دۆلار.
نایل سات 4 میگ(SD) ده‌كاته 24000$ بیست‌و چوار هه‌زار دۆلار.
هۆتبیرد 4 میگ(SD) ده‌كاته 24000$ بیست‌و چوار هه‌زار دۆلار.
عه‌ره‌ب سات 4 میگ (SD) ده‌كاته 24000$ بیست‌و چوار هه‌زار دۆلار.
گه‌له‌كسی 4 میگ(SD) ده‌كاته 24000$ بیست‌و چوار هه‌زار دۆلار.
تورك سات 10 میگ (HD) ده‌كاته 60000$ شه‌ست هه‌زار دۆلار.
سریوس 4 میگ (SD) ده‌كاته 24000$ بیست‌و چوار هه‌زار دۆلار.
واتا كۆی گشتی كرێی مانگانه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانی كه‌ناڵی رووداو ده‌كاته 240 هه‌زار دۆلاره له‌مانگێكدا،له‌ساڵه‌كه‌دا ده‌كاته (2,88,0000) دووملیۆن‌و هه‌شت سه‌دو هه‌شتا هه‌زار دۆلار، ئه‌مه به‌س كرێی ئه‌و مانگه ده‌ستكردانه‌یه كه رووداو په‌خشی لێوه‌ده‌كات.
پاره‌ی مانگانه‌ی كارمه‌نده‌كانی رووداو له‌مانگێكدا هه‌ژمار بكرێت ئه‌م بڕه ده‌كات كه له‌خواره‌وه هێمای بۆ كراوه:
ئه‌گه‌ر كارمه‌نده‌كانی رووداو به‌و نوسینگانه‌شه‌وه حساب بكرێت كه له‌ده‌ره‌وی كوردستان هه‌یه‌تی، بۆ نمونه ته‌واوی كارمه‌نده‌كان به‌پێی لێدوانی خودی به‌رپرسانی رووداو ژماره‌یان (300 )كه‌سه‌و موچه‌كه‌یان به‌گشتی بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌وان 1500 هه‌زارو پێنج سه‌د دۆلار حساب بكه‌ین، (بۆیه به‌گشتی هه‌ژماری ده‌كه‌ین چونكه به‌رزو نزمی له‌بڕی موچه‌ی كارمه‌نده‌كاندا هه‌یه، بۆ وێنه كارمه‌ند هه‌یه 4 هه‌زار دۆلار موچه‌یه‌تی، كارمه‌ندیش هه‌یه 700 دۆلار موچه‌كه‌یه‌تی ) هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه لێره‌دا ئێمه بری 1500 دۆلارمان حساب كردووه بۆ هه‌ر كارمه‌ندێك كه‌له مانگه‌كه‌دا، ده‌كاته 450 چوارسه‌دو په‌نجا هه‌زار دۆلار، واته 45 ده‌فته‌ر له‌مانگێكدا.
ئه‌مه جیا له‌و پارانه‌ی كه بۆ ئامێر‌و ده‌زگای نوێ سه‌رف ده‌كرێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر حسابی یه‌ك ده‌زگای په‌خشی راسته‌وخۆ(SNG ) بكه‌ین نرخی هه‌ر ده‌زگایه‌ك به‌سێتی ته‌واو و به‌ئوتۆمبێلێكه‌وه ده‌گاته 100هه‌زار دۆلار واته 10ده‌فته‌ر، كه‌ناڵی رووداو 3 ده‌زگای ئێس ئێنجی به ئۆتۆمبێله‌وه كریوه، كۆی پاره‌ی هه‌ر سێ ده‌زگاكه ده‌كاته 300 هه‌زار دۆلار واته 30 ده‌فته‌ر. ئه‌مه جیا له‌و كرێیه‌ی مانگانه ده‌درێت به‌و مانگه ده‌ستكردانه‌ی كه راسته‌وخۆكانی پێ ده‌گوازنه‌وه .
جیا له‌مانه چه‌ند نووسینگه‌یه‌كی كردۆته‌وه له‌وانه نووسینگه‌ی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌ڵمانیا‌و ئه‌سته‌نبوڵ‌و دیاربه‌كر و روسیا و چه‌ند ولاَتێكی تر له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی سلێمانی‌و دهۆك، ئه‌م نووسینگانه‌ش هه‌ریه‌ك بۆ خۆی پاره‌یه‌كی باشی ده‌وێت بۆ رایی كردنی كاره‌كانیان.
خودی بینای ناوه‌ند كه له‌شاری هه‌ولێره كرێی یه‌ك مانگی چل هه‌زار دۆلاره، له‌ساڵه‌كه‌دا ده‌كاته 480000 هه‌زار دۆلار واته چل و هه‌شت ده‌فته‌ر.
بڕیاره ئه‌م بینایه‌ی كه ئێستا نووسینگه‌ی سه‌ره‌كیه، بكرێته بینای ته‌له‌فزیۆنی زارۆك بۆ منداڵان، بینای نوێی كه‌ناڵی رووداو تازه بنیات ده‌نرێت له‌سه‌ر رێگای به‌حركه‌یه، پێكهاتووه له كۆمه‌ڵگایه‌كی میدیایی كه بودجه‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ سه‌رف كراوه‌و ده‌ستكراوه به بونیاتنانی، ئه‌مه‌ش تا ئێستا نه‌زانراوه بودجه‌كه‌ی چه‌نده.
پرسیاره‌كه لێره‌دایه، ئایا ئه‌م هه‌موو خه‌رجیه زۆره ریكلام ده‌توانێت پری بكاته‌وه؟ ئه‌گه‌ر كه‌ناڵی رووداو بۆ یه‌ك چركه ریكلام 16 دۆلار وه‌ربگرێت‌و هه‌ر ریكلامێكیش 25 چركه بێت‌و هه‌ر ریكلامێكیش له‌شه‌و و رۆژێكدا (5)پێنج جار په‌خش ببێت، بڕی پاره‌كه‌ی له‌مانگێكدا ده‌كاته 60 هه‌زار دۆلار واته 6ده‌فته‌ر.
ئه‌گه‌ر ریكلام بۆ پانزه كۆمپانیا بكه‌ن له‌مانگێكدا پاره‌كه‌ی ده‌كاته (900) نۆسه‌د هه‌زار دۆلار واته 90 ده‌فته‌ر، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و كۆمپانیایانه وه‌ك (كۆره‌ك ، گروپ كار ، یوبی هۆڵدین....هتد)خودی كۆمپانیایه‌كه خاوه‌نداری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ده‌عمی ئه‌م كه‌ناڵه ده‌كات، هه‌موو ئه‌م پاره‌ی ریكلامه، ناكاته نیوه‌ی ئه‌و پارانه‌ی كه بۆ ئه‌م ده‌زگایه خه‌رج ده‌كرێت له مانگێكدا، ئه‌مانه‌و چه‌نده‌ها خه‌رجی تر كه ته‌نها به‌رێوبه‌رانی كه‌ناڵه‌كه ئاگاداری هه‌ن.
پرسیاره‌كه لێره‌دا، ئایا كه‌ناڵێك به‌م هه‌موو خه‌رجیه‌وه، كه كاتێك داهاتی ریكلامه‌كه‌ی ناتوانێت ته‌واوی خه‌رجیه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات! ده‌بێت ئه‌م كه‌رته تایبه‌ته چۆن‌و به‌چ شێوه‌یه‌ك بتوانێت بودجه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه دابین بكات؟
ئه‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد ته‌نها به‌شێك له‌خه‌رجیه‌كانی ئه‌م تۆره‌یه، ده‌نا ئه‌گه‌ر (رۆژنامه‌و رادیۆ‌و كه‌ناڵه لۆكالیه‌كان، رۆژنامه‌ی مناڵان‌و گۆڤاری تایبه‌ت به‌ناو فرۆكه) له‌گه‌ڵیدا ئه‌و په‌خشانه‌ی تر كه به‌نیازن به‌زمانی جیاوازبكرێته‌وه كه پێكهاتووه له‌به‌شی توركی‌و عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی، ئه‌مانه هه‌مووی حساب بكرێت، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه روون‌و ئاشكرایه كه لایه‌نێكی به‌هێزی پاره‌دار خاوه‌نداریه‌تی ئه‌م تۆره ده‌كات، ئه‌ویش پێویست به ناوهێنان ناكات هه‌موو خوێنه‌رێكی ئاسایی ده‌توانێت ده‌ستنیشانی خاوه‌نه‌كه‌ی بكات.
بۆ زانیاری خوێنه‌رانیش تا ئێستا له‌عێراقدا كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی به‌سیستمی HD نه‌كراوه‌ته‌وه، خودی مالیكی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌و به‌رپرسی یه‌كه‌می حیزبی ده‌عوه‌یه نه‌یتوانیوه كه‌نالێك به‌م سیستمه دامه‌زرێنێت،له‌به‌ر زۆری كولفه‌كه‌ی، وڵاتی ئێرانیش كه خاوه‌نی چه‌نده‌ها كه‌ناڵی ئاسمانیه له‌وانه (پرێس تیڤی ئه‌لعاله‌م ، ئیسپان تیفی)چه‌نده‌ها كه‌ناڵی تر، به‌ڵام هیچكام له‌م كه‌ناڵانه سیسته‌میان HD نیه ته‌نها به سیستمه كۆنه‌كه ( SD) كارده‌كه‌ن.
(هه‌رده‌وان نه‌قشبه‌ندی) پسپۆری بواری ئابووری‌و مامۆستای راگه‌یاندن، پێی وایه دیارنه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی داهات‌و خه‌رجیه‌كانی هه‌رده‌زگایه‌ك به‌پێی بنه‌ما ئابوریه‌كان، نا‌توانیت ناوی بنێیت سه‌ربه‌خۆ یان بێلایه‌ن.
ئاكۆ موحه‌ممه‌د ده‌ڵێت (بۆ ئێمه گرنگ نییه كێ پاڵپشتی داراییمان ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگه، وێنه‌ی رووداوه‌كان به‌ته‌واوی بگوازینه‌وه، زانیاری ورد‌و دروست‌و ته‌واو بده‌ینه بینه‌ر، بیسه‌رو خوێنه‌رانمان، بڕیاڕ بۆ خه‌ڵك جێبهێڵین).
له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی به‌رێوبه‌ره‌كه‌ی تۆری مێدیای رووداو (هه‌رده‌وان نه‌قشبه‌ندی) رایگه‌یاند (من هیچ هاورانیم له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچونه چونكه هیچ كه‌نالێكی مێدیایی ناتوانێ به‌بێ پالپشتی دارایی ئه‌ركی مێدیایی به‌جێ بگه‌یه‌نیت، به‌تایبه‌تیش به‌وشیوازه‌ی كه له‌روداو به‌دی ئه‌كرێت هیچ كات به‌بێ پالپشتی دارایی‌و سیاسی ناتوانن ئه‌زمونی كاری میدیاییان به‌و شیوازه‌ی ئێستا پراكتیزه‌بكه‌ن).
زۆر له‌پسپۆرانی بواری میدیا‌و رۆژنامه‌نوسانیش به‌ئاواته‌وه‌ن هه‌رێمی كوردستان تۆرێكی به‌هێزی میدیایی هه‌بێت, بۆ ئه‌وه‌ی بیتوانیایه ڕووی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پیشانی جیهانی ده‌ره‌وه بدات‌و په‌یامه‌كه‌ی له‌خزمه‌ت هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستاندا بێت، ئایا تۆڕی میدیای رووداو توانیویه‌تی ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه‌ی له‌خزمه‌تی میلله‌تی كوردا بێت‌و وه‌ك تۆرێكی نیشتیمانی سه‌یر بكرێت؟
له‌رابردودا ئه‌و رووداوانه‌ی له رۆژئاوای كوردستان رویاندا تۆری میدیای رووداو روومالێكی تایبه‌تی رووداوه‌كانی كرد، له ئه‌نجامدا ناره‌زایی په‌یه‌ده‌و هه‌ندێك له خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه . هه‌ربۆیه چه‌ند جارێك رێگریان له ستافی رووداو گرت و نه‌یانهێشت روماڵی رووداوه‌كانی رۆژئاوا بكه‌ن . ئه‌مه به‌لگه‌یه بۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رووداو نه‌یتوانیوه له رووی ناوه‌رۆكه‌وه ئه‌و خزمه‌ته به كوردستان بكات , له‌م باره‌یه‌وه
مه‌غدید سه‌پان پسپۆری بواری میدیا‌و مامۆستای به‌شی راگه‌یاندن له زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێی وایه (كه‌نالی ئاسمانی ڕووداو هیچ كه‌نالێكی نیشتمانی نییه، چونكه كه‌ناڵی نیشتمانی ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا بێت: كه‌ناڵی نیشتمانی ده‌سته‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ی ببات‌و ئه‌وانیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازی له‌نێوان حزبه‌كان نه‌كه‌ن، ده‌بێ بودجه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ت یان جه‌ماوه‌ر له‌ڕێگای هه‌بوونی ئابۆنه‌ی ته‌له‌فزیۆن بۆ دابینبكرێ، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی سه‌ره‌وه، نه له ڕووداو نه له هێچ كه‌نالێكی دیكه‌ی كوردی نه‌بووه‌و نیشه، كورد تائێستا كه‌نالی میللی یان نیشتمانی نییه‌و هیچ باوه‌ڕ ناكرێ به‌و كادرانه‌ی ئێستا دیارن، بتواندرێ كه‌نالێكی میللی به‌ڕێوه بچێ).
لە کوردستانی باشوور، چەند هەوڵێک دران، دواجار کەنالێک بەناوی (نەورۆز) بودجەی لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری بۆ دابین کرا، بەڵام ئه‌و کەناله‌یش، نە ستافی بەڕێوەبردن، نە حکومەت نەیانتوانی بێلایەنی کەنالی نەورۆز لەسەر کێشەکان بپارێزن و بسەلمێنن... لە کوردستان جارێ ڕاگەیاندن راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ حزبییە.
بچووکترین نموونەی زەق: لە زۆربەی وڵاتان، کەنالی میللی رێکلامی تێدا پیشان نادرێ...
من لەوبڕوایەدام، کەنالی رووداو لە بەرامبەر NRT و KNN دامەزرا".
دروست بوون و دامه‌زراندنی تۆری میدیایی رووداو به‌و ئاسته به‌رزه جێگای ده‌ست خۆشیه‌و شانازیه بۆ میلله‌تی كورد خاوه‌نی وه‌ها ده‌زگایه‌كی پێشكه‌وتووه ، به‌ڵام خۆزگا ئه‌م ده‌زگایه هاوكاری و سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئاشكرا بوایه،وه‌ك كه‌نالێكی نیشتیمانی كاریبكردایه،له‌پێناو مانه‌وه‌ی به‌سه‌ربه‌خۆی و خزمه‌تكردنی دۆزی كورد . به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌م جۆره بمێنێته‌وه ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ناتوانێت په‌یامه‌كه‌ی له خزمه‌تی ته‌واوی میلله‌ته‌كه‌یدابێت و جێگای ره‌زامه‌ندی هه‌موو تاكێكی كورد بێت له هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان .