هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی لیستی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی خۆی به‌قه‌رزاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌زانێت.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر به‌سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی وتووه كه قه‌رزاری ئه‌و حزبه‌یه چونكه زۆربه‌ی ئه‌ندامان ده‌نگیان بۆ داوه.
به‌پێی وته‌ی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پێی راگه‌یاندووه كه قه‌رزاری یه‌گرتووه.
ناوبراو له‌میانی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی دیووی دووه‌می هه‌واڵی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاند (به هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كرمان وتووه ئه‌وه دۆستایه‌تی نییه تۆ ده‌یكه‌یت و كارێكی باشت نه‌كردووه چونكه تۆ به یه‌كرگرتوو ناسراویت له‌كاتێكدا سه‌رۆكی لیستی گۆڕانیت و زۆربه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان ده‌نگیان به تۆداوه، له‌وه‌لامدا وتی : قه‌رزاری هیچ كه‌سێك نیم ته‌نها یه‌كگرتوو نه‌بێت).
د.ع