11/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كگرتوو ئیسلامی، حزبێكی جه‌ماوه‌ری یان گروپێكی كه‌نارگیر؟
دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتوو له هه‌ڵبژاردنی 21/9 و دواتریش درێژه كێشانی ئه‌م دابه‌زینه له هه‌ڵبژاردنی 30 نیساندا له زۆر لایه‌نه‌وه جێگه‌ی پرسیار و تێرامانی چاودێران و كه‌سانی بایه‌خدار بوه به‌م مه‌سه‌له‌یه، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه بۆ ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی روو له دابه‌زینه؟ بۆ یه‌كگرتووی ئیسلامی و ئیسلامییه‌كان به گشتی پاش بیست ساڵ له كاركردنی ئاشكرا و چه‌ندین ده‌یه له كاركردنی رێكخراو، هێشتا نه‌یانتوانیوه روبه‌رێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری داگیر بكه‌ن و هیچ كاتێك ده‌نگه‌كانیان له سه‌دا بیستی كۆی ده‌نگده‌ران زیاتری پێكنه‌هێناوه؟ هۆی چییه ناتوانن ببن به پارتێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفروان؟ كامانه‌ن گرفته‌كانی به‌رده‌م یه‌كگرتوی ئیسلامی كه هۆكاری داكشانی ده‌نگه‌كانی و نه‌بوونێتی به پارتێكی جه‌ماوه‌ری؟
به بڕوای من گرفته‌كانی یه‌كگرتوو، هۆكاره‌كانی دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی و نه‌بوونی به حزبێكی جه‌ماوه‌ری زۆر له‌وه فراوانتر و قوڵتره كه بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكاری ته‌كنیكی كورت بكرێته‌وه، بۆ گۆڕینی هه‌ندێك میكانیزم و ئالیه‌تی هه‌ڵبژاردن كورت بكرێته‌وه، هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كگرتوو دابه‌زینی ده‌نگه‌كان ده‌گێڕنه‌وه بۆ ته‌زویری پارته باڵاده‌سته‌كان، یان ده‌یگێڕنه‌وه بۆ خراپی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی ئه‌و فاكته‌رانه بونیان هه‌بێت ، به‌ڵام نه‌بینی فاكته‌ره بنچینه‌ییه‌كانی شكستی یه‌كگرتوو هه‌ڵه‌ی ستراتیژین و گوزارشت له نه‌بوونی عه‌قڵێكی جددی و بابه‌تی ئه‌كات
به بڕوای من گرنگترین گرفته‌كانی یه‌كگرتوو وه‌ك حزبێكی ئیسلامی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه كه هۆكاره راسته‌قینه‌كانی شكستی یه‌كگرتووی ئیسلامین و بێ چاره‌سه‌ری ئه‌مانه یه‌كگرتوو هه‌رگیز ناتوانێت ببێته حزبێكی گه‌شه كردوو..
یه‌كه‌م: ئیسلام وەک بنچینەیەک بۆ سیاسەت، یان سیاسه‌ت كردن وه‌ك گروپ؟
یەکگرتوی ئیسلامی یەکێک لە کێشە هەرە گەورەکانی کە رێگر بوە لەوەی ببێتە حزبێکی مەدەنی هاوچەرخ، ببێته حزبێكی جه‌ماوه‌ری و جێگه‌ی ئومێدی هاوڵاتیان بریتییە لە دانانی ئیسلام بە بناغەی سەرەکی سیاسەتکردن، تەوزیفکردنی ئیسلام بۆ هەموو بەرژەوەندییەکی سیاسی و ، پێدانی مۆرکی رەوایەتی ئایینی بە هەموو هەنگاو و پراکتیکێکی سیاسی ئەم حزبە ، ئەمەش وایکردوە ئەم حزبە وەک حزبێکی ئایدۆلۆژی فەندەمینتال دەربکەوێت ، حزبێک کە بۆ مامەڵە لەگەڵ هەموو جیاوازییەکانی کۆمەڵگا پێوەرێکی ئایینی ئسوڵی هەبێت، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتی دیموکراسی و ئازادی و ماف و ئەرکە مەدەنییەکان روانگەیەکی ئایینی هەبێت، زیاتر لەوەش ئایین وەک ئامرازێکی کاریگەری فراوانکردنی نفوزی سیاسی بەکار هاتوە، مەلا و بانگخوازه‌كان پێگه‌یه‌كی گرنگیان له ژیانی سیاسی و ئایینی یه‌كگرتوودا هه‌یه، بە هەموو توانایانەوە لە پیناو بەرژەوەندی سیاسی خۆیان و حزبیاندا سۆزی ئاییندارانەی خەڵک ئەجوڵێنن، هەر لەبەر ئەمەش مەلا و بانگخواز و ئسوڵییەکانی نێو یەکگرتوو جومگە سەرەکییەکانی سیاسەت و حزبایەتیان بە دەستەوەیە و لە پێشەوەن، لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عێراقیشدا ئەفەندییەکانی نێو یەکگرتوو کەوتن و مەلا و بانگخوازەکان دەنگی پێوانەییان هێنا، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌لا و بانگخوازیان نه‌بوو كاندید بكه‌ن و سۆزی ئایینی ده‌نگده‌ر و ئیمانداری ساده بجوڵێنێت بۆیه به‌شێك له ده‌نگه‌كانیان له‌ده‌ستدا، كاندیدكردنی مه‌لاكان و بانگخوازه‌كان و بهركارهێنانیان وه‌ك ئامرازی ده‌نگ كۆكردنه‌وه خاڵێکە کە نەک مەترسی لەسەر رەوشی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ دروست ئەکات، بەڵکو بە بڕوای من خودی یەکگرتوو ئەخاتە قەیرانێکی ویژدانی و ئەخلاقی گەورەوە، بانگەشە بۆ کاروانی قیامەت و بۆخوا ژیان بەکاربهێنێت بۆ شەڕی بەرژەوەندخوازانە و هەڵپە و تەماعی سیاسی ، بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن خەڵک بە ئاگری دۆزەخ بترسێنێت و بە خۆشی بەهەشت مژدە بدات، هەروەک چۆن بینیومانە لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا یەکگرتوو لە رێگەی مەلا و بانگخوازەکانییەوە پێمان ئەڵێت دەنگ بە کێ بدەیت لە قیامەتدا لەگەڵ ئەوە حەشر ئەکرێت ، دەنگ بە ئیسلامی بدەیت ئەوا لەگەڵ ئەوانداحەشر ئەکرێی و دەنگ بە عەلمانی و بێ دینەکان بدەیت دیسانەوە لەگەڵ ئەوان حەشر ئەکرێیت، ئەمە ئاماژەیەکی روونە لە ترساندنی خەڵک بە قیامەت و حەشر لە پیناو مەبەستی سیاسی‌دا، فێڵێکی نا ئەخلاقی زۆر گەورەیە لە سۆز و باوەڕی ئیمانداری سادەی کۆمەڵگا ، یاریکردنێکی زۆر میکاڤیلیانەیە بە قیامەت و رۆژی حەشر، بەمەش بە هەموو شێویەک هەموو پیرۆزییە ئایینەکان دەخەنە خزمەت هەڵپە و تەماعی سیاسییەوە، ئەو مەلایەی لەسەر مینبەر ئەگری و دواتریش داوای دەنگمان لێ ئەکات ، ئەوە گەورەترین بازرگانە بە ئایین و گەورەترین یاریکەرە بە سۆز و هەستی کەسانی ئیماندار، لە هەمانکاتدا گەورەترین نەخشەسازە بۆ فاسیدکردنی هۆشیاری مرۆڤی مسوڵمان،چونکە مەسەلەی سیاسەتکردن و دەنگ و هەڵبژاردن مەسەلەیەکی تەواو دنیەوییە و ، پەیوەستە بە رادەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دابینکردنی ژیانێکی باشتر و سەلامەتتر بۆ هاوڵاتیان، نەک مەسەلەیەکی ئایینی بێت و بە قیامەت و حەشر دەنگدەران بترسێنێت لە پێناو بەدەستهێنانی دەنگ بۆ حزبێکی سیاسی ،
یه‌كگرتوو له جیاتی كاركردن له‌سه‌ر جوڵاندنی سۆزی ئایینی و گۆڕینی باسوخواسی قیامه‌ت به پڕۆژه‌ی سیاسی ، پێویسته پڕۆژه‌ی نیشتیمانی هه‌بێت و خه‌ڵك له ده‌وری پڕۆژه كۆبكاته‌وه،به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام پرۆژه‌ی نیشتیمانی نه‌بوه و كاری له‌سه‌ری جوڵاندنی سۆزی ئایینی و ترساندنی خه‌ڵك كردوه به قیامه‌ت، ئه‌مه‌ش بۆ حزبی سیاسی به‌رهه‌مدار نییه و ئه‌مرۆ بێت یان سبه‌ی كۆتایی دێت، حزبی سیاسی ده‌بێت ده‌ستهه‌ڵگرێت له‌وه‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئایین سیاسه‌ت بكات، كۆتای به‌وه بهێنێت پیرۆزییه‌كانی ئایین له خۆیه‌وه بئاڵێنێت و به به‌كارهێنانی پیرۆزییه‌كانی ئایین و جوڵاندنی هه‌ست و سۆز ده‌نگ كۆ بكاته‌وه، به‌ڵكو پێویسته پرۆژه‌ی نیشتیمانی هه‌بێت و له سه‌ر پێویستییه مه‌ده‌نی و ئینسانییه‌كان كار بكات نه‌ك سۆزی ئایینی و بانگه‌وازی ئایینی.
دووه‌م: قوتابخانەی ئیخوانی، یان تاک رەهەندی بیر و شوناس
یەکگرتووی ئیسلامی وەک بزووتنەوەی ئیخوانی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا هەمیشە مەحکوم بوە بە گرفتێکی قووڵ و جددی ئەویش تاک رەهەندییە لە بیرکردنەوەدا، سەپاندنی یەکجۆر بیرکردنەوە و تێگەیشتنە دەربارەی قورئان و سووننەت و تەنانەت مێژووی ئیسلامیش، سەپاندنی یەک دیدی ستاندەرە بۆ ئایین و ژیان و رۆڵ و کاریگەری لە کۆمەڵگادا، ئەمەش وایکردوە کە ئەو شتە دروست ببێت کە زۆر جار ژمارەیەک لە سەرکردەکانی یەکگرتوو وەک شانازییەک باسی بکەن: ئەویش ئەوەیە ؛ ئەندامێکی یەکگرتوو لە زاخۆوە تا خانەقین بە یەک شیوە بیر ئەکەنەوە و لێدوان ئەدەن، ئەمە لە راستیدا هێما نییە بۆ توکمەیی ریکخستن و بەهێزی پەروەردەی تاک ، بەقەد ئەوەی گوزارشت لە سەرکوتگەراییەکی گەورەی فیکری و پەروەردەیی ئەکات کە بەدرێژایی چەندین دەیە لەناو قوتابخانەی ئیخوانیدا پیادە کراوە، سەرکوتگەرییەک کە رۆڵی عەقڵی تاکی لە قوتابخانەی ئیخوانیدا کردوە بە دەزگایەک بۆ قبوڵکردن و بۆ خەزنکردنی زانیاری، نەک دەزگایەک بۆ هەڵسەنگاندن و رەخنەگرتن و بیرکردنەوە، ئەمڕۆ لە دنیادا چەندین ئاڕاستەی جیاواز بۆ خوێندنەوەی قورئان و سووننەت و مێژوو کەلەپووری ئیسلامی لە ئارادان، چەندین میتۆدی جیاواز لەم بارەیەوە لە کاردان و تێز بەرهەمدێنن، لە هەموو بوارەکانی فیقه و عەقیدە و شەریعەتدا، بۆ نموونە میتۆدی خوێندنەوەی فەقیهی یاخی جەمال بەننا، فتوا و تێزەکانی تاریق رەمەزان بەتایبەت لەمەسەلەی دەوڵەتی بێلایەندا، خوێندنەوە و میتۆدی کارکردنی دکتۆر محمد شەحرور و خوێندنەوەی قورئان بە میتۆدی شەحروری ، تەنانەت تێروانینەکانی کەسانی وەک تورابی بۆ کۆمەڵێک مەسەلەی فیقهی و سیاسی و نیشتیمانی ، مەکتەبەی فیکری ئیخوان دەرگای بەرووی هەموو ئەم مەسەلە بنچینەییانەدا داخستوە، کۆمەڵێک تەفسیری دیاریکراوی بۆ هەموو مەسەلە بنچیینەییەکانی ئایین بە ئامادەکراوی لایە و هوشیاری و کەسایەتی تاکی ئیخوانی پێ پەروەردە ئەکات، ئیدی ئەم تاکە ئیخوانییە هەڵگری کۆمەڵێک سەوابیتی فیکرییە و، هەرگیز ئامادە نییە ئەنجامێکی نوێی توێژینەوەی زانستی و عەقلانی قبوڵ بکات کە لەگەڵ ئەو پێشینە فیکرییە دیاریکراوەی خوی‌دا نەگونجێت، بەمەش لەلایەکەوە دەرگا دا ئەخات بەرووی هەموو دەسکەوتە نوێییەکانی زانست و توێژینەوەی عەقلانی لەبارەی ئایینەوە ، لەلایەکی دیکەشەوە ئەگەری کرانەوەی جددی ئەبێتە ئەگەرێکی لاواز و ئەو پەروەردەیەی ئیخوان بە خودی تاکەکانی بەخشیوە ئەبێتە فاکتێکی هەرە بەهێز کە یەکگرتوو نەتوانێت هیچ گۆرانێکی راستەقینە لە هزر و دنیابینی خۆیدا بە ئەنجام بگەیەنێت
ئەمە خاڵێک بوو پێویست بوو یەکگرتوو بەجددی لەسەری رابوەستایە و کاری بۆ بکردایە ، بواری برەخسانایە بۆ سەرهەڵدان و دەرکەوتنی میتۆدی نوێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قورئان و سوننەت و کەلەپووری ئیسلامی‌دا ، بەجۆرێک لە سەرەنجامی ئەم میتۆد و تێگەیشتنە نوییانە ئەنجامی نوێ لەدایک ئەبێت و ، یەکگرتوو ئەتوانێت بە کردوە لەسەر ئاستی هوشیاری تاکەکان و لەوێشەوە لەسەر ئاستی پراکتیکی سیاسی‌دا هەنگاو بۆ ئەوە هەڵگرێت بە حزبێکی مەدەنی هاوچەرخ، حزبێک بنچینەیەکی نیشتیمانی هەبێت بۆ کارکردن نەک بنچینەیەکی ئایدۆلۆژی و ناسنامەیەکی تەسکی ئایینی، حزبێك كه ده‌رگا بكاته‌وه بۆ هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا، بۆ ئایدیا و ره‌وتی جیاواز، به‌درێژایی مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان من هیچ كه‌سێكی نا ئیسلامیم له ریزه‌كانی یه‌كگرتوودا نه‌بینیوه، هیچ ئافره‌تێكی سفورم نه‌بینیوه كه كاندید بێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو له ریزه‌كانی یه‌كگرتوودا هیچ ئه‌ندامێك جیگای نابێته‌وه ئه‌گه‌ر به تایپه ئیخوانییه عه‌ره‌بییه‌كه بیر نه‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه بازنه‌ی یه‌كگرتوو به ته‌واوی ته‌سك بێته‌وه و سه‌دان كادری به توانا و خاوه‌ن هزر ئه‌و حزبه به جێبهیڵن....
یەکگرتوو لەشەشەمین کۆنگرەی خوی‌دا بەتوندی دەستی گرت بەو تەفسیرەوە کە قوتابخانەی ئیخوان خاوەنێتی و خویان بە وەسەتییەت و میانڕەوی دەیناسێنن، ئەم تەفسیرە ریگر بوە لە لەدایکبوونی هیچ تەفسیری و تێزیکی دیکە بۆ تێگەیشتن لە ئایین ، هەر ئەمەش نهێنی نەگۆڕانی بزووتنەوە ئیخوانییەکانە بە درێژایی چەندین دەیە.ئەمەش وایکردوە هەموو ئەو رۆشنبیر و سیاسەتمەدارانەی کە خاوەنی دیدی جیاواز بوون لە مەکتەبەی فیکری ئیخوانی هەمیشە توشی دەرکردن و راوەدونان و ناچار بە وازهێنان و پلانی جۆراوجۆر بوونەتەوە، هەر دەنگێک بەشێوەیە جیاواز لە قورئان تێگەیشتبێ، روانینێکی جیاوازی بۆ عەقیدەی ئیسلامی و شەریعەت و تەنانەت مێژووی ئیسلامی و مەسەلەی بە سیاسی‌کردنی ئیسلام هەبوبێت ئەوا بەوپەڕی توندی بەڕەنگاری بوونەتەوە، تا دوا سنوور نا ئومێد کراون و بواری ئەوەیان نەداون بە جیاوازییەکانیانەوە بونیان هەبێت، ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆشنبیران و سیاسەتمەداران لەبەر ئەم هۆکارە وازیان لە یەکگرتوو هێناوە، رەنگە دواترین سەرکردەشیان مامۆستا عەبدولرەحمان سدیق بیت کە لە بەیاننامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا دەستنیشانی هۆکاری بەسیاسیکردنی ئیسلامی کرد کە بەردەوام وەک ئامرازێک بەکاردێت و ئیسلام ئەخرێتە ناو بەرژەوەندی سیاسییەوە و هەر کەس بەرژەوەندی خۆی و حزب بە بەرژەوەندی ئیسلام لە قەڵەم ئەدات و ، لە رێگەی ریزکردنی کۆمەڵێک ئایەتەوە شەڕی بەرژەوەندی و خواستی دەروونی و تاکەکەسی و حزبی خۆی دەخاتە قاڵبی بەرژەوەندی ئیسلامەوە. بێگومان ئەم تەفسیر و ئاراستە جیاوازە فیکریانەش قابیلی قبوڵ نییە لە قوتابخانەی ئیخوانیدا و، هەر چەشنە تێگەیشتنێک بۆ قورئان و سوننە و ژیان و سیاسەت و کۆمەڵگا لەگەڵ مەکتەبەی فیکری ئیخوانیدا تەبا نەبێت ئەوان بە ناحاڵی لە ئیسلام و ، کەوتنە ژێرکاریگەری عەلمانییەت و خۆرئاوا و ، ناوی هاوشێوە ناوی ئەنێن، ئه‌مه‌ش به قووڵی له‌ئاسته سیاسیه‌كه‌یدا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوه و ده‌رگای به ته‌واوی داخستوه به‌رووی كرانه‌وه‌ی ئه‌م حزبه رووی كۆمه‌ڵگادا، ده‌رگای داخستوه به رووی وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نوێ و هزری نوێ، هه‌رگیز نه‌یهێشتوه بكرێته‌وه به رووی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگادا، زیاتر له‌وه‌ش ئه تایپه ئیخوانییه عه‌ره‌بییه له زۆر باردا لای نوخبه‌ی رۆشنبیر و خویندهورای كورد وه‌ك مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئازادییه‌كان لێكدراوه‌ته‌وه ، له ناوخۆی یهكگرتوشدا به هۆی ئه‌و تاك ره‌هه‌ندییه به‌رده‌وامه‌ی بیر و شوناس، به‌هۆی ئه‌و سه‌ركوتكارییه فراوانه‌وه كه له ئاسته هزری و ناسنامهییهكهیدا بوونی هه‌یه به‌رده‌وام دیارده‌ی وازهێنان له یه‌كگرتوو ده‌بێته دیارده‌یه‌كی به‌رچاو، سه‌دان كادیری وه‌ك یوسف محمد سادق ریزه‌كانی ئه‌و حزبه جێده‌هێڵن، جه‌ماوه‌رێكی به‌رین له ئه‌ندامی یه‌كگرتوو له ریزی پارته سیاسییه‌كانی دیكه‌دا كار ئه‌كه‌ن
سێیه‌م: سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو یان ده‌سته‌یه‌كی خانه‌نشین.
سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی بنچینه‌یی وه‌ك گروپێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی و ، عاشقی پۆست و پاره ده‌ر ئه‌كه‌ون و، هه‌وڵێكی به‌رده‌وامیان هه‌یه قۆرخی حزب بۆ ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی خۆیان بكه‌ن، به‌شی هه‌ره زۆری سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو به پله‌ی باڵا خانه‌نشینكراون، په‌رله‌مانتاری خانه‌نشین و وه‌زیر و وه‌كیل وه‌زیری خانه‌نشینن، ئه‌وانه‌شی خانه‌شین نه‌كراون ئه‌وا ناویان خراوه‌ته لیسته‌وه تا پۆستیان بۆ بدۆزنه‌وه و دواتر به‌و پۆستانه خانه‌نشینیان بكه‌ن، ، ئه‌مه له كاتێكدا كادیرانی مام ناوه‌ند و ئاسته‌كانی خواره‌وه‌ی حزب له دۆخێكی خراپ‌دا ئه‌ژین، ئاستێكی نزمی گوزه‌رانیان هه‌یه، به موچه‌یه‌كی ره‌مزی، یان بێ مووچه كاری حزبی و به‌رێوه‌بردنی ئوسرهكانیان پێ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، هه‌ل و مه‌رجێكی له‌مشێوه‌یه ئه‌و باوه‌ڕه لای هه‌موان تۆخ ئه‌كاته‌وه كه یه‌كگرتوو له حزبێكه‌وه بۆته كۆمپانیایه‌ك كه پۆست و مۆچه‌ی باڵا بۆ سه‌ركرده‌كان ئه‌دۆزێته‌وه، كێشه‌ی گه‌وره‌ش به ته‌نها ئه‌مه نییه ئه‌وانه‌ی خواره‌وه به هه‌ژاری ئه‌ژین و ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش وه‌زیر و په‌رله‌مانتاری خانه‌نشینن، به‌ڵكو بواری هاتنه پێشه‌وه و هاتنه سه‌ركردایه‌تی كارێكی ئاسان نییه، بگره یه‌كجار قورسه ، هۆكاری ئه‌و قورسیه‌ش بۆ راده‌ی ئه‌و ئیمتیازات و پۆستانه ئه‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌ركردایه‌تی بۆ خۆی قۆرخی كردوه، من گومانم هه‌یه سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو به جددی سیاسه‌ت بكه‌ن، ته‌نانه‌ت به جدیش حزبایه‌تی ناكه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان گرنگه وه‌رگرتنی پۆست و پاره و خانهشینیه بۆ مامۆستاكانی سه‌ره‌وه نه‌ك ئایینده‌ی سیاسی حزب ... حزبێكی له‌مشێوه‌یه هیچ ئایینده‌یه‌كی نییه