بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە منداڵێكی دووساڵان گیانی لە دەست دا
11/05/2014 نوسەر: bzavpress

بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە منداڵێكی دووساڵان گیانی لە دەست دا


دوێنێ لە گەڕەكی مامزاوا لە شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلێك خۆی لە منداڵێكی دووساڵان دا و وێڕای مردنی منداڵەكە، شوفێرەكەش ڕای كرد، بەڵام پاش ماوەیەكی كەم تواندرا لە لایەن پۆلیسی شەمامكەوە دەستگیر بكرێت.

ڕائید كاروان خۆشناو وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ 10/5/2014، پۆلیس لە بوونی رووداوێكی هاتوچۆ لە مامزاوا ئاگادار كرانەوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو، دەركەوت كە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری "پیكاب دێر" لە مناڵێكی داوە بە ناوی (فاتمە سخر ئەحمەد) تەمەن (٢) ساڵ كە بە رەگەز سوورییە، لە ئاكامدا منداڵەكە گیانی لە دەست دا و شوفێرەكەش ڕای كرد.
ڕائید كاروان هەروەها ئاماژەشی دا: پاش ماوەیەكی كەم تواندرا شوفێری تۆمەتبار بە ناوی (ع.ع.م) لەدایكبووی (١٩٩٦) لە لایەن پۆلیسی شەمامكەوە دەستگیر بكرێت، ئێستاش لە لایەن پۆلیسی شەمامكەوە دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە كراوەتەوە.