12/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
کەرتی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لەگەشەوە بۆ پاشەكشێ
بەهۆی دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێ لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاستی قەبارەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان سست بووە و بەرەو قەیران دەچێ.
گوتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان یاسین مەحمود لە هەڤپەیفینێكدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو باس لەكاریگەری دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت لەسەر كەرتی وەبەرهێنان و سست بوونی قەبارەی وەبەرهێنان و مەترسییەكانی دواكەوتنی زیاتری پێكهێنانی حكومەت و قەیرانی دارایی لەسەر كەرتی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان دەكا.
یاسین دەڵێ: "كەرتی وەبەرهێنان ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە حكومەتدارییەوە، لە هەرێمی كوردستان دوو ئەنجومەنی گەورەی ئابووریی هەیە ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان، ئەنجومەنی باڵای ئابووریی. ئەو دوو دەزگایە شەش مانگە بەهۆی پێكنەهێنانی حكومەت كۆبونەوەكانییان پەكیكەوتووە و بەو هۆیەوە چەندین پڕۆژەی ستراتیژیی لە هەرێم توشی خاوبوونەوە و پاشەكشێ هاتوون. لە نێویاندا پڕۆژەكانی شاری پیشەسازیی لە عەربەت كە بودجەكەی نزیكەی چوار ملیار دۆلارە، هۆتێلی حەیات، پڕۆژەی گەشتیاریی دوكان و چەندین پڕۆژەی دیکە كە لە لایەن وەبەرهێنەرانی بیانییەوە جێبەجێ دەكرێن و ئێستا کارکردن تێیاندا وەستاوە."