16/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی عێراق (184) قوربانی لێكهوتهوه
ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه پارێزگاكانی عێراقی گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه (56) كه‌س كوژران و (128) كه‌سیش برینداربون.
سه‌رچاوه ئه‌منی و پزیشكیه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، له ئه‌نجامی
زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه كه له‌رێی ئۆتۆمۆبێلی بۆمبڕێژكرا و بۆمبی چێنرا و
بۆمبی لاستیكی و ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژییه‌وه ئه‌نجامدران (184) قوربانی له
شاره‌كانی به‌سره و به‌غدا و موسڵ و نه‌جه‌ف و واست و بابل و كوت و ئه‌بو
غرێب لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، ئه‌و شه‌پۆله
ته‌قینه‌وه‌یه درێژكراوه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌یه كه مانگی ئایاری رابردو
عێراقی گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه (1045) كه‌س كوژراون و (2400) كه‌سیش
برینداربون.