كۆسرەت رەسوڵ دەستلەكاردەكێشێتەوە
12/05/2014 نوسەر: bzavpress

كۆسرەت رەسوڵ دەستلەكاردەكێشێتەوە


كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەستبەرداری پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەبێت ‌و لە دوایین كۆبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش باس لەو بابەتە كراوە.

بەپێی هەواڵیکی پێگەی ڕوداو كۆسرەت رەسوڵ رازیبووە دەستبەرداری ئەو پۆستەی ببێ و لە كارە حیزبییەكەی وەك جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی بەردەوام بێ.

لەنێوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش دوای تاوتوێكردنی بابەتەكە باس لە كاندیدكردنی هەریەكە لە بەرهەم ساڵح و عەدنان موفتی دەكرێت بۆ ئەو پۆستە.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی لە دامەزراندنی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە پۆستی جێگری سەرۆكی پێ سپێردراوە‌و لە ئازاری 2012 بۆ جاری دووەم پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانی پێ سپێردرایەوە.