بارزانى
12/05/2014 نوسەر: bzavpress

بارزانى" سامانه‌كه‌ی‌ بۆ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ ئاشكرا ناكات

  
دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رۆكی‌ ماوه‌ به‌سه‌رچووی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تائێستا فۆرمی‌ ده‌سپاكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌، راشیده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا 25 په‌رله‌مانتاری‌ هه‌رێم  فۆرمی‌ ئاشكراكرنی‌ سامانه‌كانیان نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌.

د.ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە (12ی ئایار)  لە شاری هەولێر و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند " 80 فۆرم بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان نێردراوە بۆ ئه‌وه‌ی‌ سامانی‌ خۆیان ئاشكرا بكه‌ن، بەڵام هیچكام لەو فۆرمانە نەگەڕێنراوەتەوە"

 راشیگه‌یاند " لەكۆی 1080 فۆرم زیاتر لە 850 فۆرم گەڕێنراوەتەوە‌و دەسەڵاتی دادوەری، كە لە 100%ی فۆرمەكانی گەڕاندووەتەوە كاتێك 754 فۆرمیان بەسەردا دابەشكرابوو"

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ، ئاشكرای‌ كرد، لە فۆناغی یەكەمدا فۆرمەكان بەسەر (سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، دەسەڵاتی دادوەری و پەرلەمان) دابەشكراون.

سه‌باره‌ت ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌  كوردستان رایگەیاند "لە كۆی 111 پەرلەمانتارەكەی پەرلەمان، 86 پەرلەمانتار ئەو فۆرمەیان گەڕاندووەتەوە‌و 25 په‌رله‌مانتاریان ماون بیگه‌ڕێننه‌وه‌، لە 56 راوێژكاری پەرلەمانیش 31یان گەڕاندوویانەتەوە"