12/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
زیندانییەکی کورد لەگەڵ ٩ کەسی دیکە لەزیندانی قزلحەسار لەسێدارە درا
لێپرسراوانی رێکخراوی زیندانەکانی كؤمارى ئيسلامى ئێران حوکمی لە سێدارەدانی ١٠ هاووڵاتییان لەزیندانی قزلحەساری کەرەج بەڕێوە برد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی رابردوو زیندانییەکی کورد بەناوی "سەلاحەدین تەمامی"، کوڕی فەیزوڵڵا تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "بەستکئاوا"ی سەربە بەخشی سۆما و برادۆستی شاری ورمێ لە زیندانی قیزلحەساری کەرەج لەسێدارە درا. سەلاحەدین تەمامی، سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر حوکمی لەسێدارە دانی بۆ بڕابوویەوە. هەروەها جەعفەر رەمەزانزادە، عەمید قوبادی، فەخرەدین بەشارەتی، نوورەدین قۆیتاسی، جەعفەر ئەربابی و عەلی قوبادی هاوکات لەگەڵ ئەو زیندانییە کوردە لەسێدارە دراون.