13/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌پرسی پێشووی لقی چوار داوای چی له‌خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كات؟
به‌رپرسی پێشووی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان داواكارییه‌كی پێشكه‌شی خه‌ڵكی كوردستان كردووه‌و ده‌ڵێت كه‌س هێنده‌ی من باوه‌ڕدار نییه.
40 رۆژ پێش ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی لقی چوار پارتی دیموكراتی كوردستان كه شه‌هیدێك‌و چه‌ند بریندارێكی لێكه‌وته‌وه، دیدارێك له‌گه‌ڵ هیوا ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی ئه‌و لقه ئه‌نجامدراوه كه ده‌ڵێت (حه‌زده‌كه‌م كاتێك له‌سلێمانی نه‌مام خه‌ڵكی ئه‌و شاره پێم بڵێن به‌رپرسێكی باش بوو).
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی لقی چوار دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌نگ ئه‌نجامداوه‌و داوای ئه‌وه‌ی له‌خه‌ڵكی سلێمانی هه‌یه به باش له‌قه‌ڵه‌می بده‌ن.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا هیوا ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت (كه‌س له‌دنیادا هێنده‌ی من باوه‌ڕی به‌خوا نییه‌و واش هه‌ستده‌كه‌م كه‌سێك هه‌یه تاقیبی كاره‌كانم ده‌كات).
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت (نامه‌وێت شتێك به‌جێبهێڵم خه‌ڵك خه‌فه‌تی پێ بخوات).
د.ع