30/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كێتی دوای مه‌رگی تاڵه‌بانی به‌ره‌و كوێ؟
زیاتر له نیوسه‌ده ژیانی سیاسی‌و ململانێی‌و كوتله‌كاری له هه‌ناوی ئه‌و حیزب‌و ئاواره‌یی‌و جیابوونه‌وه‌و كۆده‌تاو شه‌ڕو كوشتار‌و په‌نجه شكاندنی یه‌كتر، ئێستاش له ئاماده‌بوونی لایه‌نه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه جه‌لال تاڵه‌بانی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ لێیدا.
مێژووی ئه‌و (تاڵه‌بانی)كه ئیستا نه‌خۆشه‌و له ولاَتان چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ده‌كرێت له ته‌نگژه‌ی قه‌یرانه‌كان چاوی هه‌ڵهێنا ئه‌و كاته‌ی عێراق له ته‌گژه‌دابوو، له‌هه‌مانكاتیشدا عێراقی له قه‌یراندا جێهێشت.
له‌و باسه ده‌چینه‌ده‌ر، كه بارودۆخی عێراقه‌و خۆشی به‌شێكه له‌م وه‌زعه خولقاوه، به‌لاَم شیكردنه‌وه بۆ دوای جه‌لاَل تاڵه‌بانی‌و ئه‌و په‌یوه‌ندی‌و گرێیانه‌ی دێته‌دی، هه‌م ناوخۆی یه‌كێتی‌و هه‌م پارتی‌و یه‌كێتی ستراتیژیه‌تی كار‌و مامه‌ڵه‌كردنیان چی به‌سه‌ر دێت.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ركردایه‌تی گۆڕان ڕایگه‌یاندبوو: نه‌وشێروان مه‌سته‌فا ناچِێته‌وه ناو یه‌كێتی‌و دوای مردنی مام جه‌لال، ئه‌مه‌ش بێئومێدی زیاتر له‌لایه‌ن كادیرانی یه‌كێتی‌و دروستكرد‌و پارتی هاوپه‌یمانیشی كه‌وتۆته دڵه‌ڕاوكێ‌و ترسێكی گه‌وره‌وه، چونكه ڕه‌نگه مامه‌ڵه‌ی پارتی‌و تاڵه‌بانی‌و به‌رهه‌م ساڵح ئاسان بێت، به‌لاَم بۆ كۆسره‌ت ڕه‌سول ( ئێستا به‌فه‌رمانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كراوه‌ته برا گه‌وره) ئه‌سته‌مه، لێره‌وه هاوكێشه‌كان گۆڕانكاری دروستده‌كات".
ئێواره‌ی (17/ 12/ 2012) له‌به‌رامبه‌ر ماندووبوون‌و شه‌كه‌تێكی زۆره‌وه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار‌و سكرتێری یه‌كێتی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه، دواتریش (20/12/2012) ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كرا، ترسی ئه‌مجاره‌ی یه‌كێتی به له‌ده‌ستدانی تاڵه‌بانی‌و ترسی گه‌وره‌ی پارتی به كردنه برا گه‌وره‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه زۆرتر كرده‌وه، به‌تایبه‌تی له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا گریمان ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و زۆرێك له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌مه‌ش ڕوو له به هێزبوون ده‌كات‌و به‌جۆرێكی تر یه‌كێتی ده‌رده‌كه‌وێته‌وه، كه پارتی به‌رده‌وام به ژماره دوو له گۆڕه‌پاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كه‌وێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركرده توڕه‌كان له پارتی زیاتر چه‌كه‌ره ده‌كه‌ن دوورنیه یه‌كێتی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن‌و ڕه‌نگه تۆڵه‌ی ده‌یان ساڵه‌ی خۆیان له‌و ئه‌زموونه دابڕاوه بكه‌نه‌وه، ئه‌وكاتیش پارتی له ململانێی هه‌ڵبژاردنێكدا به‌شێكی كه‌ركوك‌و گه‌رمیان‌و ده‌ڤه‌ری سلێمانی له‌ده‌ستبدات، ئه‌گه‌ریش نه‌وشیروان موسته‌فا نه‌چێته‌وه ڕیزه‌كانی یه‌كێتی، به‌لاَم ده‌رگای هاوپه‌یمانێتی جێی قسه له‌سه‌ركردنه‌و له‌هه‌رچركه ساتێك‌دا ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه فراوان بێت پارتی‌و حیزبه بچووكه‌كان بكه‌ونه به‌ره‌یه‌ك‌و یه‌كێتی‌و گۆڕان‌و به شێكی ئۆپۆزسیۆنیش له به‌ره‌یه‌كی دیكه‌دا خۆیان ببیننه‌وه، چونكه پارتی وه‌ك جاران یه‌كگرتووی ئیسلامیشی له‌ده‌ستدا به هۆی ڕووداوه‌كانی بادینان، ئه‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌یه‌كی زیاتری بۆ ده‌كرێت.
ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی هێرۆخانه بۆ درێژه‌دان به ستراتیژیه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی، به‌لاَم مردنی تاڵه‌بانی ئه‌و ماڵه به‌و شێوه‌یه نامێنێته‌وه‌و په‌رته‌وازه‌یی ڕووی تێده‌كات‌و هه‌م كوڕه‌كان‌و هه‌م كه‌سه نزیكه‌كانی دوای تاڵه‌بانی میراته جێماوه‌كه‌ی هه‌م كورسیه‌كه هه‌م سامانه‌كه‌ی كێشه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه ئه‌زمونێكی تازه‌ی كوتله‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵده‌دات، كه له‌وه‌ی ئێستا قورستربێت.
دیدێكی تازه له یه‌كێتی ده‌ركه‌وتووه باوه‌ڕی به‌و مامه‌ڵه‌كردنه‌ی هاوپه‌یمانێتیه نیه له‌گه‌ڵ پارتی وه‌ك چۆن پارتی‌و هه‌وادارانی ده‌ڵێن" ئێمه یه‌كێتیمان زیندووكردۆته‌وه‌و له‌سه‌ره‌مه‌رگ ڕزگارمانكرد، كاتی خۆشی كۆسره‌ت ڕه‌سول گله‌یی‌و ژێرده‌سته‌یی حیزبه‌كه‌ی بینی له‌ژێرده‌ستی پارتی‌و ده‌نگه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان فراوانتر ده‌بوون، ئێستا ئه‌و ڕێچكه‌یه ناوه‌ناوه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌و پارتی تووشی شۆككردووه، كه سه‌ره‌كیترینیان وه‌ك باسمانكردو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژییه.
چاودێرانی سیاسی ڕایانوایه ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی بمرێت، یان له‌كاری سیاسی دوور بكه‌وێته‌وه، پارتی ده‌توانێ ده‌ست له‌كاروباری یه‌كێتی‌و كوتله‌كان وه‌ربدات، به‌لاَم ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سولیش درێژه بكێشێت‌و نه‌توانی هاوسه‌نگی ناوخۆ ڕابگرێ.
ئه‌گه‌رچی له سیاسه‌تدا به‌ڵێن‌و بڕیار به‌تایبه‌تی له‌مڕۆدا هیچ ڕه‌واجێكی نه‌ماوه‌و بۆته دار ده‌ستی سیاسیه‌كان، به‌لاَم له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر ئه‌گه‌رێدا ده‌بێ پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ش دابنێین، هه‌رچه‌نده ئه‌و لێدوانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش نابێته پێوه‌ر بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یه‌كێتی، بۆیه ترسی پارتی له‌وه‌دایه نه‌وشیروان موسته‌فا به‌لای پارتیه‌وه جێی متمانه نیه له قسه‌كانیدا.
قه‌یرانێكی دیكه‌ی دوای مه‌رگی مام جه‌لال پارتی پێیوایه له‌ڕێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی ته‌نیا جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ناسێت، مه‌سعود بارزانی زۆربه‌ی جار له بۆنه‌كاندا ئاماژه‌ی به كه‌سی یه‌كه‌م داوه نه‌ك كۆی گشتی یه‌كێتی، ئه‌مه‌ش په‌راوێز خستنه له بڕیاڕیاره‌كانداو وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش له‌ئێستادا زۆربه‌ی مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانی یه‌كێتی نازانن ڕێككه‌وتنی ستراتیژی چۆنه‌و باسی چیكراوه؟ كه‌سیش نه‌یپرسیوه یاخود نه‌یوێراوه باسی نهێنییه‌كانی ڕێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی‌و یه‌كێتی بكات، هه‌رچه‌نده ئێستا لێژنه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا پێكهێنراوه بۆ هه‌مواركردنه‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌یه، به‌لاَم كه‌سه ڕۆشنبیره‌كانی یه‌كێتی ئه‌و نهێنییه تێده‌گه‌ن‌و زۆرجاریش له سیمینار‌و گفتوگۆكاندا ئه‌وه به ئاشكرا ده‌دركێنن، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانیش به‌رده‌وامه له‌ڕه‌خنه‌كانی له سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه به‌تایبه‌تی ده‌ركه‌وتنی بێبه‌شی‌و مافخوراوی یه‌كێتی (به‌وته‌ی خۆیان) له پۆسته ئیداره‌ییه‌كاندا، كه‌چی تا ئێستا وێڕای هه‌وڵه‌كان بۆ دابه‌شكردنی په‌نجا به په‌نجای هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان دوو حیزب‌دا هیچ نه‌بینراوه‌و یه‌كێتیش سكرتێره‌كه‌ی له‌سه‌ره مه‌رگه‌و بێده‌نگه، بۆیه ده‌بێ چاوه‌ڕێ بكه‌ین دوای مه‌رگی تاڵه‌بانی، یان دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌كاری سیاسی ئاینده‌ی ئه‌و حیزبه به كوێ ده‌گات