14/05/2014 • نوسەر: bzavpress • هەڵبژاردنی (30)ی نیسان چی گۆڕی؟ ئه‌گه‌رچی تا ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی ره‌سمی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی نیسان رانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و داتا‌و ئامارە نافەرمیانەی بڵاوکراونەتەوە، ده‌كرێت پێشبینی بۆ ئاستی ده‌نگی لایه‌نه‌كان و كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، له‌گه‌ڵ به‌های هه‌ر كورسیه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. سەرکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامە بەراییەکان، بەدەستهێنانی رێژەیەکی زۆری دەنگەکان نیشان دەدەن لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ هەردو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بەتایبەت پێگەو سەنگی دەبێت لە ئەنجومەنە خۆجێیەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان. بەجۆرێک ژمارەی کورسییەکانی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەگاتە (13) کورسی. سەرکەوتنێکی تری بزوتنەوەی گۆڕان، بەدەستهێنانی ژمارەیەک کورسی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکە، کە ئەوەش بۆ یەکەمجارە گۆڕان لەڕێی دەنگدان و بە متمانەی هاوڵاتیان، نوێنەری لە ئەنجومەنە خۆجێیەکانی ئەو دو پارێزگایەش دەبێت. چاوەڕوان دەکرێت گۆڕان لە هەولێر (3 بۆ 4) کورسی بەدەستبهێنێت، هەروەها بەپێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش بۆ هەردو دەنگدانی گشتی و تایبەت لە دهۆک، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (23) هه‌زار و (583) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌و كورسیه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌رده‌كه‌وێت، به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی مانگی ئه‌یلول-ی رابوردوش، نزیكه‌ی 100% ده‌نگه‌كانی گۆڕان له‌و پارێزگایه زیادیكردوه. پارێزگای سلێمانی له‌هه‌ڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 دا بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌پێی نزیكه‌ی (98%) ده‌نگی پارێزگای سلێمانی به‌بێ ده‌نگدانی تایبه‌ت، (849 هه‌زارو 109) كه‌س ده‌نگی داوه، هه‌رچه‌نده تا به‌ره‌سمی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن رانهگەیهنرێت به‌های كورسی پارێزگای سلێمانی دیاری ناكرێت، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌ی كه هه‌یه ئه‌گه‌ر (849 هه‌زارو 109) ده‌نگ دابه‌شی (31) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بكه‌ین به‌بێ كورسی كۆتا، ده‌كاته (27 هه‌زارو 390) ده‌نگ به‌های یه‌ك كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه. له‌و ژماره بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌و به‌پێی ئه‌و ژماره نارهسمیانهی بڵاوكراوه‌ته‌وه گۆڕان له پارێزگای سلێمانی لەکۆی 98%ی ده‌نگه‌كان، نزیكه‌ی (365 هه‌زارو 116) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌گه‌ر دابه‌شی به‌های كورسیه‌ك بكرێت (27هه‌زارو 390) ده‌نگ، ده‌كاتە (13) كورسی ده‌نگی ماوه (9046) ده‌نگ. یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌پارێزگای سلێمانی (271 هه‌زارو 973) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه به دابه‌شكاری به‌سه‌ر به‌های یه‌ك كورسی (27هه‌زارو 390) ده‌كاته (9) كورسی و ده‌نگی ماوه (24 هه‌زارو 973) ده‌نگ، پارتی دیموكراتی كوردستان (83 هه‌زارو 211) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، به دابه‌شكاری به‌سه‌ر به‌های یه‌ك كورسی (27 هه‌زارو 390) ده‌كاته (3) كورسی ده‌نگی ماوه‌ش (هه‌زارو 41) ده‌نگه، یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستانیش (63 هه‌زارو 682) ده‌نگی هێناوه بهدابهشكاری به‌سه‌ر به‌های یه‌ك كورسی ده‌كاته (2) كورسی و ده‌نگی ماوه (8902) ده‌نگ، كۆمه‌ڵی ئیسلامیش (47هه‌زارو 549) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه به دابه‌شكاری به‌سه‌ر به‌های یه‌ك كورسیدا ده‌كاته (1) كورسی ده‌نگی ماوه‌ش (20 هه‌زارو 159) ده‌نگ. گۆڕان (91) هه‌زار ده‌نگ له پێشەوەی لیسته ركابهرهكانیهوهتی هاوکات جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له سلێمانی كۆتایی پێهات و لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش زیاتر له (18) هه‌زار ده‌نگی له ده‌نگدانی تایبەتدا بەدەستهێنا، به‌و ئه‌نجامه‌ش ده‌نگه‌كانی له هه‌ڵبژاردنی (30)ی نیسان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم ده‌گاته زیاتر له (373) هه‌زار ده‌نگ، به‌وه‌ش زیاتر له (91) هه‌زار ده‌نگ له‌سه‌رجه‌م لیسته ركابه‌ركانی دیكه‌ی زیاتره. ئه‌نجامی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگای سلێمانی بەمشێوەیەیە؛ بزوتنەوەی گۆڕان: 373 هەزار دەنگ، یەکێتی نیشتیمانی : 282 هەزار دەنگ، پارتی دیموکرات: 85 هەزار دەنگ، یەکگرتوی ئیسلامی: 65 هەزار و 200 دەنگ، کۆمەڵی ئیسلامی: 55 هەزار و 720 دەنگ. به‌پێی شێوازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌رزترین ده‌نگی ماوه، كورسی ده‌بات، بۆیه به‌رزترین ده‌نگی ماوه یه‌كێتیه كه (24 هه‌زارو 973) ده‌نگی ماوه‌ی هه‌یه، به‌وپێیه‌ش كورسیه‌كانی یه‌كێتی ده‌بێت به (10) كورسی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، دوای ئه‌ویش ده‌نگی ماوه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه كه (20 هه‌زارو 159) ده‌نگی ماوه‌ی هه‌یه بۆیه كورسیه‌كانی ده‌بێت به (2) كورسی، دوای ئه‌ویش ده‌نگی ماوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه كه (9046) ده‌نگه بۆیه كورسیه‌كانی ده‌بێت به (14) كورسی و دواتریش یه‌كگرتووی ئیسلامیه كه ده‌نگی ماوه‌ی (8902) ده‌نگه واتا ژماره‌ی كورسیه‌كانی ده‌بێت به (3) كورسی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كه له (سۆسیالیست و شیوعی و زه‌حمه‌تكێشان) پێكهاتوه ده‌نگه‌كانیان بگاته (9 هه‌زار ده‌نگ) ئه‌وا كورسیه‌ك ده‌به‌ن له‌بری ده‌نگی ماوه‌ی لایه‌نێكی تر. چۆن پارێزگار هەڵدەبژێردرێت سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی ناوخۆیی سلێمانی دیاریكردنی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌پێی یاسای ژماره (3) ی ساڵی 2009 ی پارێزگاكانی هه‌رێم، هه‌ڵبژاردنی پارێزگار له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ده‌بێت و ده‌بێت ئه‌و كاندیده‌ی ده‌بێتە پارێزگار زۆرینه‌ی ره‌ها واتا (50 + 1) ی ده‌نگه‌كان بێنێت، له‌بڕگه‌ی سێیه‌می ماده‌ی شه‌شه‌می یاساكه‌دا هاتوه (هه‌ڵبژاردنی پارێزگار له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ره‌ها (50 + 1) ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌بێت له‌ماوه‌یه‌كدا كه ئه‌وپه‌ری (30) رۆژ له‌مێژوی به‌ستنی یه‌كه‌مین دانیشتنه‌وه تێپه‌ڕنه‌كات. هه‌ر له‌و بڕگه‌یه‌دا هاتوه ئه‌گه‌ر هیچ كام له‌پاڵێوراوه‌كان زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌ده‌ست نه‌هێنا ئه‌وا كێبڕكێ له‌نێوان ئه‌و دو پاڵێوراوه ده‌بێ كه زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ده‌نگدانی دوه‌مدا بباته‌وه ئه‌و به ده‌رچو داده‌نرێت. به‌وپێیه‌ی چاوه‌ڕوان ناكرێت هیچ لیستێك به‌ته‌نها (17) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌كۆی (32 كورسیه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت واتا ( 50 + 1 ) ئه‌وا ئه‌وكاته دو رێگه ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر : یه‌كه‌م/ به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌نێوان لیسته‌كاندا به‌تایبه‌تیش لیستی زۆرینه هه‌وڵی هاوپه‌یمانی ده‌دات و له‌گه‌ڵ چه‌ند لیستێكی تر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی پێویست. دوه‌م/ پاڵێوراوی لیسته‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه‌و ئه‌گه‌ر هیچیان زۆرینه‌ی ره‌ها ( 50 + 1 ) یان به‌ده‌ستنه‌هێنا، هه‌روه‌ك له‌ماده‌ی سێی یاسای پارێزگاكاندا هاتوه، ئه‌وا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته‌وه له‌نێوان دو پاڵێوراو كه زۆرترین ده‌نگیان هه‌یه، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ركامیان ده‌نگی زۆرینه‌ی هێنا ده‌بێته پارێزگار مه‌رج نیه ( 50 + 1 ) بهێنێت له‌م حاڵه‌ته‌دا. پارێزگای هه‌ولێر له‌هه‌ڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 له پارێزگای هه‌ولێر كه به‌پێی نزیكه‌ی (98%) ده‌نگی ئه‌و پارێزگایه به‌بێ ده‌نگدانی تایبه‌ت، كه (758 هه‌زارو 705) كه‌س ده‌نگی داوه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كه 30 كورسیه پێنج كورسی بۆ كه‌مینه‌كان و 25 كورسی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌یه دابه‌شی ئه‌و كورسیانه بكرێت (758 هه‌زارو 705) به‌های كورسیه‌ك ده‌كاته (30 هه‌زارو 348) ده‌نگ، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌پارێزگای هه‌ولێر (370 هه‌زارو 247) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه به‌رێژه‌ی (48.7%)، ئه‌گه‌ر دابه‌شی به‌های كورسیه‌كی بكه‌ین ده‌كاته (12) كورسی و ده‌نگی ماوه ده‌كاته (6070) ده‌نگ. لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه له‌هه‌ڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 له‌پارێزگای هه‌ولێر (159 هه‌زارو 328) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه به‌رێژه‌ی (20.9%)، ئه‌و ده‌نگانه‌ی یه‌كێتی دابه‌شی به‌های كورسیه‌ك بكرێت له پارێزگای هه‌وڵێر كه (30 هه‌زار و 348 ) ده‌نگه ده‌كاته (5) كورسی ده‌نگی ماوه‌ی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر ده‌كاته (7588) ده‌نگ. سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش كه له‌هه‌ڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 دا نزیكه‌ی (106 هه‌زارو 218) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه به‌رێژه‌ی (13.9%)، ئه‌و ده‌نگانه‌ی گۆڕان دابه‌شی به‌های كورسیه‌كی هه‌ولێر بكرێت (30 هه‌زارو 348) ده‌نگ ده‌كاته (3) كورسی به‌ڵام ده‌نگی ماوه‌ی گۆڕان (15 هه‌زارو 174) ده‌نگ، واتا له‌ده‌نگی ماوه‌دا به‌ئاسانی كورسیه‌ك ده‌بات. كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیش له پارێزگای هه‌ولێر ده‌بێته هێزی چواره‌م، به‌و پێیه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی 30ی نیساندا (58 هه‌زارو 420) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه به‌رێژه‌ی (7.69%) ده‌نگه‌كانی به‌شی (1) كورسی ده‌كات و ده‌نگی ماوه‌ی كۆمه‌ڵ (28 هه‌زارو 72) ده‌نگه واتا به‌هێزترین ده‌نگی ماوه‌یه. یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له‌پارێزگای هه‌ولێر ده‌بێته هێزی پێنجه‌م، به‌وپێیه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی 30ی نیساندا (41 هه‌زارو 728) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه به‌رێژه‌ی (5.49%) به دابه‌شكردنی ده‌نگه‌كانی به‌سه‌ر به‌های كورسیه‌كی ئه‌و پارێزگایه ئه‌وا (1) كورسی و ده‌نگی ماوه‌ی یه‌كگرتوو ( 11 هه‌زارو 380 ) ده‌نگ. به‌و پێیه‌ش هیچ هێزێك له‌پارێزگای هه‌ولێر له‌كۆی (25) كورسیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به بێ كۆتاكان، ناتوانێت حكومه‌تی ناوخۆیی هه‌ولێر پێكبهێنێت، كه ده‌بێت (50 + 1) ی ده‌نگه‌كان بهێنێت، واتا له‌كۆی (30) كورسیه‌كه (16) كورسی، به‌ڵام پارتی كه نزیكه‌ی 12 كورسی ئه‌نجومه‌نی دێنێت به‌كورسی كۆتاوه كه پێنج كورسیه، ئه‌توانێت زۆرینه‌ی ره‌ها ( 50 + 1 ) مسۆگه‌ر بكات و بۆ خۆی پارێزگار پێكبێنێت. پارێزگای دهۆك له‌هه‌ڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014 دا له پارێزگای دهۆك له ( 463 هه‌زارو 793 ) ده‌نگده‌ر به‌رێژه‌ی ( 98% )ی دهنگكهكان، له پارێزگای دهۆك كه 28 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌یه‌و (٣) كورسیان كۆتای كهمینهكانهو 25 كورسیش بۆ گشیته، به‌های كورسیه‌ك له‌پارێزگای دهۆك به‌و ده‌نگدانه‌ی هاتوه (18 هه‌زارو 551) ده‌نگ به‌های كورسیه‌كه، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنی 30ی نیسانی 2014دا له پارێزگای دهۆك (330 هه‌زارو 683 ) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه به‌رێژه‌ی (71.2%)، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگانه‌ی پارتی دابه‌شی (18 هه‌زارو 551) بكرێت ئه‌وا (17) كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌كات له‌كۆی (25) كورسی به بێ كۆتاكان، له‌گه‌ڵ ده‌نگی ماوه ( 15 هه‌زار و 316 ) ده‌نگ. یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستانیش له‌پارێزگای دهۆك له‌پله‌ی دوه‌مدایه، له هه‌ڵبژاردنی 30ی نیساندا (62 هه‌زارو 147) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه به‌رێژه‌ی (13.25%) به‌و پێیه‌ش ده‌نگه‌كانی به‌شی (3) كورسی ده‌كات و ده‌نگی ماوه‌ش (6 هه‌زار و 494) ده‌نگ. هه‌رچی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه (38 هه‌زارو 277) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه به‌رێژه‌ی ( 8.25% )، ده‌نگه‌كانی به‌شی (2) كورسی ده‌كات و ده‌نگی ماوه (1175) ده‌نگ. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌پارێزگای دهۆك تا ئێستا به‌بێ ده‌نگدانی تایبه‌ت نزیكه‌ی (24 هه‌زارو 580) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه به‌رێژه‌ی (5.29%) به‌شی (1) كورسی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌نگی ماوه ( 6 هه‌زارو 29). كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیش (4 هه‌زارو 221) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه به‌رێژه‌ی ( 0.9% ) ده‌نگه‌كانی به‌شی كورسیه‌كی ئه‌نجومه‌ن ناكات. له‌پارێزگای دهۆك پارتی دیموكراتی كوردستان ژماره‌ی كورسیه‌كانی (50+ 1) ی هێناوه‌و ده‌توانێت به‌ته‌نها حكومه‌تی ناوخۆیی پارێزگای دهۆك پێكبهێنێت.