30/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆپۆزسیۆن" بۆ تاریق جه‌وهه‌ر نمایشه‌كه‌ت درۆیه
تاریق جه‌وهه‌ر 2 له‌فه‌ی نمایش كرد كه گوایا له بری گۆشت و فه‌لافل "فیكه" ی تێدابووه و ئۆپۆزسیۆن هێناویه‌تیه ژووره‌وه بۆ تێكدانی ڕه‌وشی كۆبوونه‌وه‌كان .
هه‌روه‌ها بیلال سلێمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ به توندی وه‌ڵامی جه‌وهه‌ر ده‌واته‌وه و ده‌ڵێت "تاریق جه‌وهه‌ر درۆ ده‌كات، ئه‌گه‌ر بمانویستایه به ئاشكراده‌مانبرد، خۆ له‌وان ناترسین" .
بیلال سلێمان وتیشی " ئه‌وه سیناریۆی خۆیانه و خه‌ڵك به‌و درۆ و ده‌له‌سانه چه‌واشه‌ناكرێن" ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه "ئه‌وان پێیان ئاسایی بوو كوده‌تایان به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا كرد، چۆن پێیان ئاسایی نیه سیناریۆ بۆ ئۆپۆزسیۆن دروست بكه‌ن" .
لایخۆیه‌وه سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت "ئاگامان له‌و جۆره له‌فه‌یه نیه و، ئه‌وه‌ش ئیشی تاریق جه‌وهه‌ر نیه قسه‌ی لێ بكات" ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه، "قسه‌ی تاریق جه‌وهه‌ر هیچ ئیعتیبارێكی لای ئه‌وان نیه و، باشتره بڕوات به‌لای ئیشی خۆیه‌وه" .
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به گاڵته‌جاڕیه‌وه له نمایشی له‌فه‌كانی تاریق جه‌وهه‌ر ده‌ڕوانێت و، له‌وباره‌یه‌وه‌ده‌ڵێت "تاریق جه‌وهه‌ر ڕاوێژكاری ئه‌رسه‌لان بایزه نه‌ك پۆلیس تا چاودێری خه‌ڵك بكات هه‌ر شتێكی مه‌ده‌نی له چوارچێوه‌ی یاسادا بێت ده‌یكه‌ین و شه‌رم له‌كه‌س ناكه‌ی