پانزە سەعات کارکردن بە مۆبایل هۆکاری توشبونی شێرپەنجەیە
16/05/2014 نوسەر: bzavpress

پانزە سەعات کارکردن بە مۆبایل هۆکاری توشبونی شێرپەنجەیە


توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی دەریدەخات، زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و قسەکردن پێی، سێ هێندە زیاتر بەکارهێنەر روبەڕوی توشبون بەجۆرێکی دەگمەنی نەخۆشی شێرپەنجەی مێشك دەکاتەوە. بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی،
کە ژمارەیەک پزیشکی پسپۆڕی فەرانسا ئەنجامیانداوە: زۆر بەرکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و قسەکردن، بەتایبەت مۆبایل، بەجۆرێک تەنها لە ماوەی مانگێکدا لە (١٥) سەعات زیاتر بێت، هۆکارێکی کاریگەرە بۆ توشبونی مرۆڤ بە جۆرێکی دەگمەن لە نەخۆشی شێرپەنجەی مێشك و دروستبونی و خانەی شێرپەنجەیی.
 بۆ ئەو مەبەستەش توێژینەوەیەکیان لەسەر (٨٩٢) کەس ئەنجامداوە و دەریدەخات؛ ئەو کەسانەی کە زۆر مۆبایل بەکاردەهێنن وەک بازرگانەکان و ئەو کەسانەی کە بەشێکی زۆری کارەکانی رۆژانەیان بە پەیوەندی تەلەفۆنی رادەپەڕینن، بەرامبەر بەو کەسانەی کە بەکاری ناهێنن  سێ هێندە زیاتر مەترسی توشبونیان هەیە بەو جۆرە نەخۆشیانە.
ئاماژەشیان بەوە کردوە: لە سەردەمی ئێستادا کە تەکنۆلۆژیای پەیوەندی کردن و مۆبایلی زیرەک بە رێژەیەکی زۆر بەربڵاوە و بەکارهێنەرانی لە رۆژێکدا لە چەند سەعاتێک زیاتر بوە، مەترسیەکانی توشبون بەو نەخۆشییانە و نەخۆشی دیکەی ترسناک زیاتر بوە,

م.ح