180 ملیۆن تمەنی گەڕاندەوە بۆ خاوەنەکەی
16/05/2014 نوسەر: bzavpress

180 ملیۆن تمەنی گەڕاندەوە بۆ خاوەنەکەی


پیاوێكی هەژاری ئێرانی کە لەناو مقەبا دەخەوێت لەشاری تاران دوای ئەوەی بڕێکی زۆر زێڕی دۆزییەوە گەڕاندیەوە بۆ خاوەنەکەی. بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی ”هەمشەهری” ئەو پیاوە هەژارە كەمدەرامەتە “حەسەن”ی ناوەو شەوان لەناو كاتۆندا دەخەوێت،
 بڕی 180 ملیۆن تمەن زێڕی دۆزیەتەوەو دواتر گەڕاندوویەتەوە بۆ خاوەنەکەی. حەسەن بە رۆژنامەی هەمشەهری وتووە “من دەستکورتم و لەناو موقەبا دەژیم و ئاسنەواڵەکۆ دەکەمەوەو داهاتێکی ئەوتۆم نیە، بەڵام ئەوە دەزانم کە نابێت ماڵی حەرام بخۆیت”. خاوەن زێرەكان دەڵێت کاتێک تەلەفوونی بۆ كردم و چووم بە دوای زێرەكانمدا پیاوێكی هەژار هات بەڕووما و بروام نەدەکرد کە ئەو کەسە بێت زێڕەکانی دۆزیەتەوە.
 زێڕفرۆشەکە وتویشی “ئەگەر من ئەو زێڕانەم بدۆزیایەتەوە دوو رۆژی دەکێشا هەتا بڕیاری لەسەر بدەم کە چییان پێ بکەم، بەڵام ئەو پیاوە کە لەناو مقەبا دەخەوێت زێرەکانی منی گەڕاندوەتەوە بۆم و هیوادارم بتوانم قەرەبووی بکەمەوە.”