16/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كبوونی نه‌هزه‌و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووبوو
هه‌ر كات خه‌مخۆرێكی ئیسلامی باس له‌یه‌كگرتن و یه‌كریزی و وه‌حده‌تی ئبیسلامییهكان یان هه‌ر به‌ره‌و لیست و كارێكی هاوبه‌ش ده‌كات برایانی یه‌كگرتووی ئیسلامی خێرا ئه‌م مه‌قوله‌یه به‌روویدا ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن وه‌حده‌ت و یه‌كگرتن و یه‌كخستنی كاری ئیسلامییه‌كان ناكرێت و مه‌حاڵه چونكه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئیسلامی یه‌كیان گرت و فه‌شه‌لی هێنا" هه‌میشه به‌م قسه‌یه به‌ردی ساردیان به‌دڵی خهمخۆراندا ناوه" به‌ڵام كاتی ئه‌وه هاتووه حه‌قیقه‌تی ئه‌م حه‌قیقه‌ته ئاوهژووكراوهیان بۆ راست بكه‌ینه‌وه‌و پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه بسه‌لمێنین.
یه‌كگرتنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی راپه‌ڕینی ئیسلامی سه‌ركه‌وتووترین ئه‌زموونی یه‌كگرتنی دوو گروپی ئیسلامی بوو كه یه‌كێكیان تازه خۆی راگه‌یاندبوو" ئه‌ویتریشیان كۆنترو خاوه‌ن شوهرهتێكی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی بوو به‌هۆی خه‌باتی شاخ و بوونی له‌ناو هاوكێشه عێراقییه‌كان و كوردستاندا كه یه‌كێك بوو له‌حه‌وت حزبه سه‌ره‌كییه عێراقییه‌كان" به‌ڵام چونكه ئیراده‌ی برایه‌تی و یه‌كریزی و یه‌كخستنی كار‌و تواناكان له‌ئارادا هه‌بوو هه‌موو حساباتێك خرایه ئه‌و لاو ئه‌و دوو لایه‌نه ئیسلامییه یه‌كیان گرت و كه‌وادیری هه‌ردوولا به‌ناو ئۆرگانهكاندا بڵاوبوونه‌وه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌كی هاوبه‌شیشیان دروست كرد كه كۆی سه‌ركردایه‌تی پێشووتری هه‌ردوولا بوو.
پێش ئه‌وه‌ی برایانی نه‌هزه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌دا یه‌كبگرن بزووتنه‌وه كێشه‌ی كۆنی خه‌تخه‌تێن و ململانێی ده‌سه‌ڵات و نفوزی له‌ناوخۆدا تێدابوو كه په‌یوه‌ندی به نههزهكانهوه نه‌بوو" هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ دروستبوون و راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا جۆرێك له نارێكخراوهیی له‌بونیادو بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌م حزبه ئیسلامییه‌دا هه‌بوو به‌و حوكمه‌ی كه خۆرسكانه دروست بووبوو پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌زانایان و هه‌ڵسووڕاوانی كاری ئیسلامی بێ ئومێد بوون له‌وه‌ی برایانی ئیخوانی كوردستان خۆیان له مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌یان تێبگه‌یه‌نن و ئه‌وانیش وه‌ك خاوه‌ن ئایدۆلۆژیا نائیسلامییه‌كان خه‌مێك له‌ماف و خه‌ونه‌كانی خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی ئه‌م وڵاته بخۆن" بۆیه بزووتنه‌وه وه‌ك هێزێكی چه‌كدار له‌غیابی قیاده‌و رێكخستنێكی پێشوه‌ختدا بوویه ئه‌مری واقیع وئه‌و زانا‌و كه‌سایه‌تییه ئیسلامیانه وه‌ك زه‌رووره‌تێكی شه‌رعی و ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌یی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌یان راگه‌یاند.
خۆدزینه‌وه‌ی ئیخوانی مونه‌زه‌م و خاوه‌ن ئه‌زموون له‌كاری رێكخراوه‌یدا له‌م زه‌روره‌ته گه‌وره‌و مێژووییه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بزووتنه‌وه جیهادییه‌كه‌ی دووچاری قه‌یرانی دابه‌شبوونی ناوخۆ كرد له‌سه‌ر بنه‌مای بیروڕاو هه‌ڵوێستی جیاواز‌و نفوزی شه‌خسی هه‌ندێ له‌سه‌ركرده‌كان" ته‌نانه‌ت له‌چه‌ند قۆناغێكیشدا جیابوونه‌وه‌و راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵ و جه‌ماعه‌ی تر رووی دا‌و پاشان ده‌گه‌ڕانه‌وه ناو بازنه‌ی كاری بزووتنه‌وه" ئه‌م حاڵه‌ته ناته‌ندروسته له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا زیاتر گه‌وره‌بوو به‌تایبه‌تی دوای راپه‌ڕین و فراوانبوونی بازنه‌ی كاری بزووتنه‌وه‌و به‌هێزبوونی پێگه سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی.
بزووتنه‌وه به‌و هه‌موو ناته‌باییه ناوخۆییه‌وه كه‌هه‌مووی بۆ هه‌لومه‌رجه خێراكه‌ی دروستبوونی ده‌گه‌ڕایه‌وه به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه تمووحی به‌هێزكردنی حاڵه‌ته ئیسلامییه‌كه‌ی كوردستانی هه‌میشه له‌یاد نهدهكردو بگره ئاوێتهكرنی ئیسلامییهكانیتر به‌كاروانه‌كه‌ی به‌چاره‌سه‌رو تێپه‌راندنی ئه‌و كێشه تهنزیمییانهی ناوخۆی خۆی ده‌زانی و به‌م تموحهشهوه له‌گه‌ڵ برایانی بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئیسلامی‌دا رێككه‌وتن و بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی‌یان راگه‌یاند.
یه‌كبوون و یه‌كگرتنی نه‌هزه‌و حه‌ره‌كه كێشه ناوخۆییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر نهكردو به‌رده‌وام بۆشایی نێوان سه‌ركرده خاوه‌ن نفوزهكانی ناو بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوون كه هه‌موویان سه‌ركرده دێرینه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوون لهفراوانبووندابوو تا دواجار كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌سه‌ركردایه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر خۆی راگهیاندو مامۆستا مه‌لاعه‌لی عه‌بدولعه‌زیزی ره‌حمه‌تیش وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوون مایه‌وه‌و مامۆستا كرێكار له‌ولاو ئه‌وانیتریش لهشوێنیترهوهو پاشان كاره‌كه گه‌یشته دروستبوونی كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌و ئه‌نسارو ئێستاش له‌بزووتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵدا كورت هه‌ڵهاتووه.
ده‌كرێ بڵێین نه‌هزه‌كان ته‌نها له‌وه‌دا رۆڵیان هه‌بوو كه دابه‌شبوونی ئه‌وانیش ترازووی نفوزی ركابه‌ره حهرهكهكانیان تێكدا‌و زۆرینه‌یان كه‌وتنه لای كۆمه‌ڵی ئیسلامی ,نه‌یانتوانی رۆڵی خێر‌و ئیصلاح ببینن و بوونه ته‌ره‌ف وهه‌ندێكیشیان رۆڵی زۆر خراپی بینی وه‌ك چۆن هه‌ندێ لهبزووتنهوهكانیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌مان رۆڵی خراپیان بینی" ئه‌مه‌ش واقیعێك بوو ئه‌وانی تێ كه‌وتبوو كه هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ دهكهوتهوهو له‌وانه‌یه بارودۆخه‌كه بۆ زۆربه‌شیان نهخوازراوبووبێت.
كه‌واته ئه‌وه‌ی له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی‌دا رووی دا هۆكاره‌كه‌ی كێشه مێژووییه‌كانی ناوخۆی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو نه‌ك كێشه‌ی تازه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌و ڕاپه‌ڕینی ئیسلامی" لێره‌دا ده‌بێت له‌و برایانه بپرسین ئه‌گه‌ر یه‌كگرتنی نه‌هزه‌و بزووتنه‌وه شكستی هێنا بۆچی كه بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی تێكچوو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی راپه‌رین خۆیان رانهگهیاندهوه؟
بێگومان ئه‌و دوو بزووتنه‌وه‌یه به‌ته‌واوی ئاوێته‌ی یه‌ك بووبوون و كه بارودۆخه‌كه‌ش له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه تێكدرا ئه‌وانیش به‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبووندا دابه‌شبوون" به‌شی زۆرینه‌یان كه‌وتنه لای كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌وانیتریش لای بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوون مانه‌وه" لهههردوولایش سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی راپه‌رین بوونیان هه‌بوو" دواتر ئه‌وانه‌ی له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی‌دا مابوونه‌وه بهنههزهكانیشهوه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوون بكه‌نه‌وه به‌بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌مێژووه شۆرشگێڕانهكهی وه‌ربگرن و قه‌ره‌بووی ئه‌وه‌ی پێ بكرێته‌وه كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوون كه‌وتبوونه لای كۆمه‌ڵی ئیسلامی" ئه‌مه‌ش به‌و واتایه نه‌بوو كه ئه‌زموونی یه‌كگرتنی نه‌هزه‌و بزووتنه‌وه شكستی خواردبێت چونكه دوای ئه‌و ناوگۆڕینهش مامۆستا سدیق و ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده كۆنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی راپه‌ڕین و ئه‌ندامه‌كانیان هه‌ر به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه كاریان كرد.
بابپرسین ئایا شوێنه‌واری ئه‌و یه‌كبوونه كامه‌یه‌و كاری ئه‌ندامانی ئه‌و دوو بزووتنه‌وه‌یه تا ئێستاش به‌یه‌كه‌وه‌ن یان هه‌ریه‌كه‌و چووه‌ته‌وه لای تاقمی خۆی؟
بێگومان ئه‌مه رووی نه‌داوه‌و تا ئێستاش بزووتنه‌وه‌و نه‌هزه‌كان بهبرایانهو پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن و له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا ئه‌و یه‌كبوونه هه‌ر به‌رده‌وامه‌و ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێت بۆ خۆدزینه‌وه له‌یه‌كخستنی نێوماڵی ئیسلامییه‌كان خۆیان له‌م حه‌قیقه‌ته بدزنه‌وه با سه‌یرێكی ته‌شكیله‌ی ئۆرگانیی و په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكه‌ن بزانن بزووتنه‌وه‌كان و نه‌هزه‌كان پێكه‌وه كار ناكه‌ن و كۆمه‌ڵ ئاوێته‌یه‌كی یه‌كانگیر نییه له‌و دوو توخمه ئیسلامییه. دیسان باسهیرێكی ناوخۆی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئێستاش بكه‌ن و له‌وێشدا برایانی بزووتنه‌وه‌ی راپه‌رینی ئیسلامی ببینن.
ئایا ئه‌گه‌ر یه‌كبوون و یه‌كگرتنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ڕاپه‌رینی ئیسلامی فه‌شه‌لی هێناو هه‌ڵوه‌شایه‌وه بزووتنه‌وه‌ی راپه‌رین چی به‌سه‌رهات" چونكه دیاره ئه‌گه‌ر فه‌شه‌ل و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه رووی دابێت ده‌بێت هه‌ردوو رێكخراوه‌كه بوونی خۆیان راگهیاندبێتهوهو هه‌ریه‌ك له‌ئه‌ندامانی هه‌ردوولا په‌یوه‌ندی به‌تاقمی خۆیه‌وه كردبێته‌وه" بێگومان ئه‌مه رووی نه‌داوه‌و راگه‌یاندنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش بۆ ئه‌و ئامانجه‌بوو كه ئاماژه‌مان بۆ كرد‌و به‌رێككه‌وتن و ره‌زامه‌ندی ئه‌ندامه‌كانی هه‌ردوو بزووتنهوهكهبوو.
دوا قسه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی پارچه پارچه‌بوونی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونی ئیسلامی به‌شكستی یهكگرتنهكهی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی داده‌نێن به‌هه‌ڵه له‌و پارچه پارچه‌بوونه گه‌یشتوون. ئه‌وه‌ی پارچه پارچه‌و له‌تبوو یه‌كبوونی ئه‌و دوو بزووتنه‌وه‌یه نه‌بوو به‌ڵكو له‌تبوون و پارچه پارچه‌بوونی بزووتنه‌وه ئیسلامییه پێشووترهكه بوو" ماڵجیاكردنهوهی ئه‌و سهركردانهبوو كه ساڵی 1987 دافیعه جیهادییه‌كه له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا كۆی كردبوونهوهو پێشتر نه‌خشه‌رێگایه‌كی رێكخستن و رێكخراوه‌ییان نه‌بوو كه هه‌میشه ئه‌مه ده‌بوویه هۆی دابه‌شبوونی قه‌واعیدی بزووتنه‌وه‌كه به‌سه‌ر چه‌ند كاراكته‌رێكی قیادیدا. هه‌موو ئه‌و پارچانه‌ی له‌یه‌ك جیابوونه‌وه هیچیان به‌سه‌ركردایه‌تی كه‌سایه‌تییه‌كی نههزهیی نه‌بوو" به‌ڵكو هه‌موویان بزووتنهوهبوون.
كه‌واته یه‌كبوونی ڕاپه‌ڕین و بزووتنه‌وه به‌رده‌وامه‌و حهرهكهكان و نه‌هزه‌كان تائێستاش پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا" ماوه‌ته‌وه بڵێین لایه‌نه ئیسلامییه‌كانی ئێستا له‌جاران هۆشیارترو رێكخراوترن و هه‌ر ئه‌زموونێكی یه‌كگرتن و یه‌كخستنی كاریان سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی خێر‌و نیه‌تپاكی و دابڕان لهدنیاویستی له‌پشتییه‌وه بێت.