بزووتنەوەی ئیسلامیی: بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بارزانى بانگهێشت نەكراوین و لە كەناڵەكانی راگەیاندنەوە زانیومانە كۆبوونەوە هەیە
17/05/2014 نوسەر: bzavpress

بزووتنەوەی ئیسلامیی: بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بارزانى بانگهێشت نەكراوین و لە كەناڵەكانی راگەیاندنەوە زانیومانە كۆبوونەوە هەیە


بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان بانگهێشتی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان نەكراوە، گوتەبێژی ئەو حیزبەش دەڵێ "سیاسەتی پەراوێزخستن سیاسەتێكی سەركەوتوو نییە". عەبدوڵڵا وەرتی، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان راگەیاند "ئێمە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان بانگهێشت نەكراوین و لە كەناڵەكانی راگەیاندنەوە زانیومانە كۆبوونەوە هەیە".
 سەبارەت بە هۆكاری بانگهێشتنەكردنیان، وەرتی گوتی "هیچ روونكردنەوەیەك بە ئێمە نەگەیشتووە". گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی نەیشاردەوە بانگهێشتنەكردنیان بۆ كۆبوونەوەكە بووەتە جێی تێبینییان و رایگەیاند "ئێمە حیزبێكی ئیسلامین و لە پەرلەمانی كوردستان كورسیمان هەیە، بەشداریی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكانمان كردووە، كەچی بەتەنیا بزووتنەوەی ئیسلامی پەراوێز خراوە".