17/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
واده‌ی ئاشكراكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان راگه‌یه‌نران
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند كه له پازده پارێزگای عێراقی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌و ژماردنی ده‌نگه‌كان ته‌واو بوونه‌و راشیگه‌یاند كه هه‌ندێ كێشه له پارێزگاكانی كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا هه‌ن.
میقداد شه‌ریفی سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردن له كۆمیسیۆن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه سه‌رۆكی كۆمیسیۆنیش ئاماده‌بوو گوتی، دواكه‌وتنی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان به‌هۆی كۆمیسیۆنه‌وه نیه، و گوتی كه له پازده پارێزگای عێراقی ئه‌نجامه‌كان ئاماده كراون به‌ڵام له پارێزگاكانی كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا كێشه هه‌یه وه‌ك كێشه‌ی ئاواره‌كان له پرۆسه‌ی ژماردنی ده‌نگه‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كانیش گوتی كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو راده‌گه‌یه‌نرێن و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو ئاشكرا ده‌كرێن.