17/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گه‌ر هه‌موو كه‌س وه‌ك من ده‌بوو بێگومان خودا جه‌هه‌نمی هه‌ڵئه‌گرت.
گه‌شتی زاهیدانه‌ی خه‌یاڵ...(13)
نۆڤلێت
.... ده‌بێت بۆ هه‌میشه بگرین، بۆ هه‌میشه ئاماده‌بین بۆ گریان، هه‌میشه به‌سه‌ر خۆمان و شته‌كان و ده‌وروبه‌رماندا بگرین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ززه‌ت له پێكه‌نین و ئاسودهگیی ببینین، ئه‌وه‌تا مشتێ خۆڵ بگره پڕه له مرۆڤ، عیلله‌تی عه‌قڵی مرۆڤ بوو، به‌رد بوو به به‌رد!، كه ژیان پڕبێ له جه‌ور ئیتر دنیا بۆ من به‌جۆرێكه حه‌سره‌ت و ئومێده‌كانی لێكجیاناكهمهوه، با ئاویش زمانی تواوه‌ی عه‌داله‌ت بێت، خۆ حاكمییه‌ت لێره بۆخۆی باوه‌ڕی به داد نییه!، چونكه ڕۆحییه‌تی میلله‌ت له كۆنه‌وه كۆیله‌یه، ئه‌م كۆیلهیبوونهشمان وه‌ك شتێكی ئه‌زه‌لی بێـت هه‌ر له‌گه‌ڵماندا دێت و ده‌چێت و هه‌میشه‌ش وه‌ك مۆته‌كه له خوێنماندا قوڵپی دێت!.
كێ هه‌ست به‌وه ئه‌كا جگه له من كه(با)بدا به‌لایدا و بزانێ(با) میوه‌كانی لێ جێ ئه‌مێنێ!، كێ به‌وه ئه‌زانێ كه من كاتێ گوزه‌ر به لای ڕۆحی(با)دا ئه‌كه‌م، ئه‌و چاوه‌كانی له بینین ناچێ!، كه‌س ده‌ركی به‌وه نییه من كاتێ دڵم گلۆر ئه‌كه‌مه‌وه به‌لای(با)دا و ئه‌و ئۆقره‌ی لێئه‌بڕێ!، كه‌س پێی نه‌زانییوه من كاتێ گۆرانییه نهوتراوهكانم به‌ڕێدا له دوای خۆمه‌وه به‌جێ ئه‌هێڵم دڵی(با) تووشی شۆك ئه‌كه‌م!، قه‌ت نهتانبینیووه من هه‌ر كه دام به‌لای (با)دا، ئه‌و رۆحی لێئهكهوێته خواره‌وه و دڵی له‌و موسیبه‌ته ڕائه‌كات و ده‌ستی جیائه‌بێته‌وه له جه‌سته‌ی و ئه‌و شه‌قامه‌ی منی تیام لێی ئه‌بێته تێكه‌ڵه‌یه‌ك له دۆزه‌خ و جه‌نه‌ت!، (با)هه‌موو شتێكی لێ ئه‌بێ بهمن و لێم ده‌رباز نابێت، چاوی له چاومدا ون ئه‌بێ و بۆ خۆشی له مندا ون ئه‌بێت، كه ئیتر هه‌رگیز خۆی بۆ نادۆزرێته‌وه و زاكیره و ئیدراكی به‌ته‌واویی و به یه‌كجاریی و بۆ ئه‌به‌د ئه‌بنه من، من و ته‌نیا، ته‌نیا و ته‌نیا من، پرچی ئه‌م(با)یه پڕه له ئاورنگی دهمسوبح و له جریوه‌ی شه‌وی پیاسه‌كانم، ئه‌م (با)یه له‌مندا بێهۆش ئه‌بێ و عه‌شق له‌و سه‌ری زریانییهوه ئه‌ڕژێ، ئه‌و هه‌موو شتێكی لێ ئه‌سه‌نرێته‌وه من نه‌بێ، خودایه ئه‌و هه‌ر كه من ئه‌بینێ دێوانه ئه‌بێ و شێتی ئه‌و خودایه ئه‌وساته بێ سنوره، ئه‌و كه دیلی منه هه‌موو سات له دڵمایه، ئه‌وه‌تا له ده‌ستمایه، له چاومایه، بینینهكانم داون به ئه‌و، ئهسرارهكانم داون به ئه‌و، هه‌ناسه‌كانم داون به ئه‌و، وه‌ی خودایه نه‌ی كوژی ئه‌و(با)یه، لێوی ژیان بایی ماچێكی پێوه نه‌ماوه، بۆ بمرێ ئه‌م (با)یه، دڵی ژیان بایی لێدانێكی پێنه‌ماوه، بۆ دڵی ده‌شكێنی ئه‌و(با)یه، پرچی ژیان به‌رگه‌ی ئاهێكی ئه‌م(با)یه ناگرێ، من ئیتر سوپاسی ئه‌و(با)یه ئه‌كه‌م كه لێم ئه‌بوورێت، ئه‌و چاكه‌كانم ئه‌بات و منیش تاوانه‌كانی ئه‌و، ئه‌و خراپه‌كانم ئه‌بات و منیش توڕهبونهكانی ئه‌و، ئه‌و ناشیرینییهكانم ئه‌بات و منیش جوانییه‌كانی ئه‌و، ئه‌و سه‌فه‌ره ناوهختهكانم ئه‌بات و منیش دهعوهتهكانی ئه‌و، ئه‌و باوه‌ڕ و عه‌قیده‌م ئه‌بات و منیش خورافهتهكانی ئه‌و!.
له بازگه‌یه‌ك له‌بازگه‌كانی وه‌ته‌ن ئه‌گه‌ین به‌یه‌كدی و ئه‌و(با)یه گومرگی سێوه‌كانی ئه‌كرێ و منیش مه‌راقه‌كانی خۆم به‌خشیش ئه‌كه‌م به معاونێكی حه‌قیر و حیز، من ته‌نیا هه‌ناسه‌كانم گومركی تۆیه ئه‌ی(با!)، ئه‌ی تاقانه‌ترین مه‌خلوقی ده‌عوه‌تی هه‌میشه‌یی سییه‌كانم، گه‌ر هه‌موو كه‌س وه‌ك من ده‌بوو بێگومان خودا جه‌هه‌نمی هه‌ڵئه‌گرت، ئه‌زیزم ئه‌ی نه‌سیم توخوا ڕامه‌كه!.
ئه‌زیزم هاوڕێ ئه‌ی(با)، ئه‌وه‌ش بزانه كه ئێمه له‌م بازاڕه‌دا گه‌مژه‌ترین فرۆشیارین، وه‌ڵڵا هاوڕێم ئه‌ی(با)ی دۆستی هه‌میشه‌یی هه‌نگاوه‌كانم و هه‌ناسه‌كانم، ئێمه گه‌مژه‌ین، ئه‌وه‌شت له‌بیر نه‌چێت زۆرجار وه‌كیلی عاقڵترین گه‌مژه‌ین، له عهلوهیهكداین یان ئه‌وه‌تا پاسه‌وانی دووكانه‌كانی دزترین پیاوی شههوهتفرۆشی وڵاتین، یان ده‌ڵاڵی بهمهشرهبی ئه‌ته‌كێتی ئه‌و كۆشكانهین كه تایبه‌تن به ژوانی كیژانی(نیوپێك!).