فیلمی ئەڵمانی
17/05/2014 نوسەر: bzavpress

فیلمی ئەڵمانی "پزیشك" ڕووە ناشیرین و تێكدەرەكانی و جوانیەكانی چین؟

فیلمی ئەڵمانی "پزیشك" 
ڕووە ناشیرین و تێكدەرەكانی و جوانیەكانی چین؟ 
...............................
لەڕاستیدا ئەم  فیلمە "پزیشك" چیرۆكێكی مێژووییە كەلەلایەن نوسەری ئەڵمانی "نوح گوردون" لەساڵی 1987ز بڵاوكرایەوە و بەچەندان ملیۆن نوسخەی لێ فرۆشرا. لەپاشاندا چەند جارێ‌ هەوڵی بە فیلم بونی درا بەڵام سەركەوتوو نەبوو تاوەكو ساڵی ڕابردوو كە كرایە فیلمێكی سینەمایی كە هەریەكە لە ئەكتەرانی بەناوبانگ "بینگ كینگسلی" و "ستیلان سكارسگراد" رۆڵی تێدا دەگێڕن.
جوانیەكانی
* نیشاندانی دیمەنی دواكەوتویی و هەمەجی و نەزانی ئەوروپا لەسەدە تاریكیەكاندا و لەهەمان كاتدا بەگەورە نیشاندانی رۆژهەڵات و پێشكەوتنەكانی جیهانی ئیسلامی لەسەدەی زێڕیندا.
* جوان نیشاندانی كەسێتی ئیبن سینا و وانەوتنەوەی
* بونی تەساموحی جیهانی ئیسلامی لەنێو ئاینەكانی مەسیحی و جوو و موسڵماندا و گواستنەوەی زانستی موسڵمانەكان بۆ نێو جولەكەكان و مەسیحیەكان. 
ناشیرینیەكانی 
* نیشاندانی شەرعزانەكان وەكو كەسانی دژە زانست و خورافە چی و هاندانی خەڵكی بۆ لەبەین بردنی زانست.
* ناشیرین نیشاندانی دەسەڵاتدارانی سەلجوقی بەكەسانی وشك و شارستانیەت ڕوخێن.
* بەرز نیشاندانی كورە بەریتانیەكە كە ناوی "روب كول"ە كە دەبێتە نیشاندەری ئیبن سینا.
* بەرەڵایی و فەسادی حەرەمسەرا و وەكو هاوشێوەی رۆژهەلاتناسەكان باس لەئافرەتانی جیهانی ئیسلامی دەكات.
*بەشێوەیەكی گشتی دیمەنێكی قێزەون نیشانی بینەر دەدات دەربارەی دەسەڵاتدارانی ئیسلامی و جوان كردنی جولەكەكان و پیشاندانی بەرزی ئاستیان لە شارستانیەتی ئیسلامیدا و بەرز نرخاندنی زانستەكەیان.