18/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پاشماوه‌كان و كۆیله‌كانی رابووردوو
پرسی دوای راماڵین
هه‌رچه‌ند سه‌ردێنم و ده‌به‌م و ده‌مه‌وێت تێبگه‌م له زاراوه ماندوو كه‌ره‌كانی وه‌كو .. ده‌ستی له پشته‌وه‌یه‌و كه‌چی هه‌ر ئه‌وان خۆیان ده‌ست له پشتی زۆرێك له رووداوه‌كانن و وه‌كو بوكه‌ڵه گه‌مه‌ی پێده‌كه‌ن!، یان ... ئه‌وه سیناریۆیه‌و كه‌چی زۆرێك له‌و فلیمانه خۆیان ته‌نها نوسه‌رو ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فلیمه تاریك و قه‌ڵبانه‌ن و به(سپۆنسه‌ر)ی خۆیان دێته‌دی و داهاته‌كه‌شی بۆ فیلمێكه له‌و فیلمه‌ی پێشوو عه‌وره‌ت له ده‌رترو حه‌یابه‌رتره !.
ده‌مه‌وێت تێبگه‌م له بێحورمه‌تی خاوه‌نی ئه‌و ده‌سته (شاراوه ئاشكرایانه) كه چۆن و بۆچی یاری و لاقرتیان بۆ شته‌كان و شه‌خسه‌كان و كه‌رامه‌تی ده‌سته‌جه‌معی و رابوردوو داهاتوومان زه‌رره‌یه‌ك ئه‌خلاقی تێدانیه !؟، ره‌خنه‌ی هه‌یه له غیابی عه‌داله‌ت به‌ڵام خۆی داهێنه‌ری ناعه‌داله‌تیه، داوای ئازادیی ده‌كات به‌ڵام بكوژیی ئازادیی و ئازادییخوازییه‌و وانه‌ی دژه ئازادیی به شه‌یتانیش ده‌ڵێته‌وه، سامانی خه‌ڵك و موڵك و ماڵی گه‌ل به‌حه‌رامی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌ناسێنێت وه‌لێ خۆی سه‌رۆكی دزه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانه، هاواری رێز‌و به‌رزیی بروانامه و زانست ده‌كات ئه‌مما ده‌وری خۆی پڕكردووه له نه‌خوێنه‌واری دوژمن به زانست و شه‌ره‌فی زانست، ئیددعای نه‌ته‌وه‌یی بوون و نه‌ته‌وه‌باڵایی ده‌كات كه‌چی خوێن و خه‌بات و خه‌یاڵی مێرد و منداڵی نه‌ته‌وه ده‌كه‌نه قوربانی هه‌ڵامه‌تی منداڵێكیان !!، به شیعاری زۆریان ئاسمانیشیان لێ وون كردووین به‌ڵام شعورو شه‌رمیان له خۆیان و خه‌ڵكیش سه‌ندووه‌ته‌وه!.
من هیواكوژاوه نیم له‌وه‌ی واقیعی ئێمه و گه‌لانیتر هه‌تا قیامه‌ت هه‌روا ناروات و قۆناغیتر به‌رێوه‌یه، تاغوته خوێن تاڵه‌كانی پێشتر هه‌موویی سی بۆ چل ساڵێك له‌وه‌ریان خواردووه‌و له كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان وه‌ڕیون!، دوایی ئیتر ته‌حه‌مول بچراوه‌و لافاوی سته‌ملێكراوان هه‌موویانی راماڵیوه، ئه‌مه ده‌ورانی مێژووه من دروستم نه‌كردووه به‌ڵام وانه‌مان پێده‌ڵێت كه له خولانه‌وه‌دایه‌و ئه‌وانی ئه‌مرۆش لێره‌و له هه‌رشوێن بن ده‌بن به ژێره‌وه و به‌ر غه‌زه‌بی خودا‌و قه‌هری میلله‌تان ده‌كه‌ون، ئه‌م رۆژه هه‌ر دێت و قۆناعێكی نوێ بۆ ئاده‌میه‌كان تۆمار ده‌بێت و ئه‌وانیش ده‌بنه تۆز‌و خۆڵی مێژوو!.
..... به‌ڵام .... ترس و مه‌ترسی گه‌وره پاشماوه‌كان و كۆیله‌كانی رابووردوون دوای ئه‌وه‌ی قۆناغی تازه دێت و ده‌زێت، ئه‌وانه‌ی پێشتر به شیر‌و شه‌كری ده‌سه‌ڵاتێكی تاغوتی و ده‌وڵه‌تێكی تاعون هێن و ده‌ستورێكی فره‌یی فیرعه‌ونیی راهێنراون و خۆشه‌كراون بۆ رۆژی ره‌شی پاش لێشاوه‌كه!، ئه‌وانه كه‌له گوانی به‌رازه مرۆڤ دره‌كان گۆشكراون به ئاسانی پێست و په‌ڕی خۆیان و ده‌م و چاویان ده‌گۆرن و ده‌مامكی پێویست به پێی رۆژگاره‌كه به‌كاردێنن، ئه‌وانه سه‌رچاوه‌ی كاره‌ساته چاوه‌رووان نه‌كراوه‌كانن، كاره‌ساتی فیكری و ئه‌خلاقی وعه‌قایدی و سیاسی و ئابوری و هتد، ئه‌م گرفته زه‌به‌لاحه توشی پێغه‌مبه‌رانیش بووه (سه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت)، مو‌سا پێغه‌مبه‌ر دوای راماڵینی فیرعه‌ونه‌كان هێشتا پاشماوه‌كانی ئه‌وان له فیكری گۆمه‌ڵگاكه‌دا داوای خوایه‌كی نوێ ده‌كه‌ن بیپه‌رستن جگه له‌و خودایه‌ی كه مو‌سا له پێناوییدا شۆرشی دیندارانه‌ی بۆی كردووه:
( وَجَاوَزْنَا بِبَنِي إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ فَأَتَوْا عَلَى قَوْمٍ يَعْكُفُونَ عَلَى أَصْنَامٍ لَهُمْ قَالُوا يَا مُوسَى اجْعَلْ لَنَا إِلَهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ) 138- الاعراف. پێغه‌مبه‌ری پێشه‌واش (صه‌لات و سه‌لامی له‌سه‌ربێت) پاش ئه‌و گۆرانكاریه بێ وێنه‌و تاقانه‌یان پێی هه‌ستان كه‌چی پاش ماوه‌كانی سه‌رده‌می جاهیلی بوو بوونه له‌مپه‌ری گه‌وره بۆ فاك و فیك و ووتی ووتی و ساردكردنه‌وه‌و ترساندنی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان له داهاتوویان وه‌كو ده‌فه‌رموێت:
(وَمِمَّنْ حَوْلَكُمْ مِنَ الْأَعْرَابِ مُنَافِقُونَ وَمِنْ أَهْلِ الْمَدِينَةِ مَرَدُوا عَلَى النِّفَاقِ لَا تَعْلَمُهُمْ نَحْنُ نَعْلَمُهُمْ سَنُعَذِّبُهُمْ مَرَّتَيْنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَى عَذَابٍ عَظِيمٍ)101- التوبة . ئه‌وه بوو دواتر هه‌ر هێزی نیفاق و پاشماوه‌ی جاهلیه‌تی جه‌زیره‌و ده‌ره‌وه‌ی جه‌زیره بوونه خۆره‌و كوله‌و كابوس بۆكۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان و تا ئێستاش ده‌نگ وره‌نگ وره‌گی گولییان هه‌رماوه !!.
هه‌ر شۆرشێك و راپه‌رینێك و (ئینقیلابێك) ده‌بێت و دێته بوون سه‌ره‌تان و ئایدزی ئه‌و شۆرش و شۆرشگێرانه بریتیه له پاشماوه‌كان و نه‌وه به كۆیله كراوه‌كانی رابووردوو، ئا ئه‌وانه ئه‌گه‌ر مه‌رگی ئه‌و راپه‌رین و راپه‌ریوانه نه‌هێنن ئیتر ئومێد هه‌یه بروات و برۆن به‌ره‌و بینای نه‌ك ته‌نها ده‌وله‌ت به‌ڵكو خه‌زاره‌ت و قۆناغێكی ئاده‌میانه كه شوێنه‌واری مرۆڤانه‌ی بۆ هه‌موو جیهان هه‌بێت،سه‌رنجێكی خێرا بده‌ن له عێراقی دوای رمانی به‌عس و میسری پاش هه‌ره‌سی موباره‌ك و لیبیای دوای به‌سه‌رچوونی قۆناغی قه‌ززافی و یه‌مه‌نی پاش چوونه ماڵه‌وه‌ی علی عبدالله ساڵح و سوریای ئێستا، كێن ئه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یان برده‌وه بۆ سه‌رده‌می ته‌تارو عه‌قڵیه‌تی هۆلاكۆ !؟، كێن ئه‌وانه جگه له پاشماوه‌ی ئه‌و تاغوتانه كه هه‌رچی داهێنان و تازه‌گه‌ری هه‌یه كردوویانه له سه‌ربرینی كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كاندا به شێوه‌یه‌ك بروا ناكه‌یت پێشتر كه‌س ئه‌و نامه‌ردی و دڕندایه‌تیانه‌ی كردبێت!.
بۆیه ئێستاش لای خۆمه‌وه هه‌قمه كه دوژمنی سه‌رسه‌ختی هه‌موو گۆرانكارییه ئیجابیه‌كان و گشت هه‌وڵێك بۆ گێرانه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان بۆ مه‌قامی خۆیان ته‌نها له پاشماوه‌كانی سه‌رده‌می پێشوودا ببینمه‌وه و حه‌ساو بكه‌م !، كه‌واته هه‌ر وڵاتێك جگه له‌وانه‌ی ناوم بردن ئه‌گه‌ر له ئێران یان سعودیه یان ئوردون یان عومان یان هه‌ر وڵاتێكی دونیای گه‌لانی موسڵمان ئه‌گه‌ر چاوه‌رووان بكرێت واقیعی نوێ و چه‌رخی تازه بێته پێش ده‌بێت باش ئه‌وه له گوێ بگرن پێش بیركردنه‌وه له‌و هه‌نگاوه گه‌وره‌وگرنگانه بیری جددیی بكه‌نه‌وه له پاشماوه كۆیله خوێریله‌كان و گه‌له گورگی ده‌سه‌ڵاتی راونراو كه چۆن و كه‌ی ده‌ست و پێیان كۆت بكرێت و تاكو گه‌لان نه‌به‌نه‌وه بۆ دوای دواوه !، چونكه له‌گه‌ڵیان نه‌رم بیت خراپ ده‌یفۆزنه‌وه‌و دێنه‌وه هه‌ناوی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه و به توندیش وه‌ڵامیان ده‌ده‌یته‌وه شه‌ری مان و نه‌مان و وێرانكاری وڵات و هاووڵاتیان ده‌كه‌ن!، داره‌كه‌ی ده‌ستی نه‌وه‌ی نوێ هه‌ردوو سه‌ری پیس و نه‌گریسه و بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌ستانه‌ی باسمكردن ته‌نها شۆرشگێرمان پێویست نیه به‌ڵكو حه‌كیمی شۆرش و گه‌وره مامۆستای (ئه‌زموناوی)مان ده‌وێت هه‌تا نه‌كه‌وینه خواری خواره‌وه پاش ئه‌وه‌ی به شۆرش ده‌چینه سه‌ری سه‌ره‌وه !!.