لافاو لە بۆسنا و سڕبیا
19/05/2014 نوسەر: bzavpress

لافاو لە بۆسنا و سڕبیا


گەورەترین هەستانی لافاو لە سڕبیا و بۆسنا روویانداوە و هەڕەشە و مەترسیشیان دروست كردووە.
 
لەئاكامی روودانی لافاو لە سربیا بەپێی ئاماری رەسمیەكان، تائێستا 12 كەس گیانیان لەدەست داوەو، كەسێكیش بێ سەرو شوێنە، هەر بە هۆی  لافاوەكە 24 هەزار 353 كەس ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی 2 هەزارو  260  باڵەخانە كەوتونەتە ژێر ئاوەوە.