19/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌مریكا: سێیه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆمار كرا
ناوەندی بنبڕكردن و كۆنتڕۆڵكردنی په‌تا و نه‌خۆشی له ئه‌مریكا، تۆماركردنی سێیه‌م حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا-ی راگه‌یاند. سایتی سی ئێن ئێن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوەندی بنبڕكردن و كۆنتڕۆڵكردنی په‌تا و نه‌خۆشی رایگه‌یاند كه تووشبووه‌كه پیاوێكی دانیشتووی ولایه‌تی (ئیلینۆی)ه و ئه‌مه‌ش سێیه‌م حاڵه‌تی تووشبوونه به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا. ناوەندەكە ناوی تووشبووه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه ئه‌و كه‌سه هیچ داوایه‌كی بۆ پێشكه‌شكردنی چاودێریی ته‌ندروستی پێشكه‌ش نه‌كردووه و باری ته‌ندروستیی جێگیره.