19/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
لە ئێران ئەو کەسانەی ناویان دەگۆڕن بۆ عەلی کارئاسانی تهواویان بۆ دهكرێت
كاربهدهستانی كۆمارى ئيسلامى ئێران بەمەبەستی پەرەپێدانی ناوی “ئیمام عەلی” کارئاسانی بۆ ئەو کەسانە دەکات کە ناوی خۆیان بۆ “عەلی” دەگۆڕن. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری حكومەتی فارس، مێهدی چوقایی سەرۆکی سەبت ئەحواڵی پارێزگای مەرکەزی رایگەیاندوە ماوەی رۆژانی لەدایکبوونی ئیمام عەلی ( 13ی رەجەب) هەتا لەدایکبوونی ئیمام زەمان (15ی شەعبان)، بۆ ئەو کەسانەی کە ناوی خۆیان دەگۆڕن بۆ “عەلی” کارئاسانی تایبەت دەکرێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە کە ئەم کارە بەمەبهستی گەشەپێدانی ناوە ئێرانی و ئیسلامییەکان دەکرێت و ئەو کەسانەی ناگرێتەوە کە ناوی 14 ئیمامی شیعەیان لەسەرە.