20/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ته‌نها په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ده‌نگی به قوباد تاڵه‌بانی دا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستاندا ناوی كاندیده‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت( نێچیرڤان بارزانی( و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت (قوباد تاڵه‌بانی) له لایه‌ن هه‌ر دوو فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان خرانه‌ڕ وو.
پرۆسه‌ی ده‌نگدان به سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا ، نێچیرڤان بارزانی به 99 ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت راسپێردراو شوان قه‌ڵادزێيه‌یی له فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌نگی بۆ نه‌دا.
دوا به‌دوای ناونانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، ده‌نگدان بۆ ناونانی جێگره‌كه‌شی ده‌ستی پێكردوو، قوباد تاڵه‌بانی كه پاڵێوراوی ئه‌و پۆسته‌بوو، به (78) ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران هه‌ڵبژێردراو فراكسیۆنی گۆڕانیش جگه‌له یه‌ك په‌رله‌مانتاریان كه‌سیان ده‌نگیان بۆ نه‌دا.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵوێسته‌ی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ ده‌نگنه‌دان به جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كه پشكی یه‌كێتیه، رابون مه‌عروف، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند"فراكسیۆنه‌كه‌یان وه‌ك دژایه‌تی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای دو ئیداره‌یی و دابه‌شكردنی كوردستان ده‌نگی به قوباد تاڵه‌بانی نه‌داوه"