20/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هەشت تەرم دۆزرانەوە
لەناوچەی (كەیوان)ی نێوان (قەزای خورماتوو- پارێزگای كەركوك)، تەرمی هەشت پاسەوانی نیشتمانیی لەلایەن هێزەكانی سوپای عێراقەوە دۆزرانەوە، كە سەرجەمیان شوێنەواری دەستڕێژی گوللەیان پێوە دیار بوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، لەناوچەی (كەیوان)ی نێوان (قەزای خورماتوو- پارێزگای كەركوك)، تەرمی هەشت پاسەوانی نیشتمانیی لەلایەن هێزێكی سوپای عێراقەوە دۆزرانەوە.
لەزانیارییەكاندا ئەوەش خراونەتەڕوو، سەرجەم پاسەوانەكان بەڕەگەز عەرەبنو خەڵكی پارێزگاكانی دیالەو بەغدادن، تەرمەكانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو كراون.