ئه‌نجام‌و رێژه‌ی ده‌نگی لیسته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان
22/05/2014 نوسەر: bzavpress

ئه‌نجام‌و رێژه‌ی ده‌نگی لیسته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان

ئه‌مرۆ كۆمسیۆنی بالای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌نجام‌و رێژه‌ی ده‌نگی لیسته‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی هه‌رێم ئاشكراكرد.
نێوه‌رۆی ئه‌مرۆ له‌شاری هه‌ولێر، ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی هه‌رێم ئاشكرا كراو به‌و پێیه‌ش كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌مجۆره‌ دابه‌شی لیسته‌ براوه‌كان بوو:
پارێزگای هه‌ولێر:
1-یارتی دیموكراتی كوردستان: 372,607 ده‌نگ (12) كورسی.
2- یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان: 168,613 ده‌نگ (6) كورسی.
3- بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: 108,117 ده‌نگ (4) كورسی.
4- كۆمه‌ڵی ئیسلامی: 57,907 ده‌نگ (2) كورسی.
5- یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان: 27,713 ده‌نگ (1) كورسی.

پارێزگای سلێمانی:
1- بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: 359,600 ده‌نگ (12) كورسی.
2- یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان: 318,723 ده‌نگ (11) كورسی.
3- پارتی دیموكراتی كوردستان: 86,655 ده‌نگ (3) كورسی.
4- یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان: 66,097 ده‌نگ (2) كورسی.
5- كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان: 55,457 ده‌نگ (2) كورسی.
6- هاوپه‌یمانی نیشتمانی: 10,512 ده‌نگ (1) كورسی.
7- رافیده‌ین: 255 ده‌نگ (1) كورسی.


پارێزگای دهۆك:
1- پارتی دیموكراتی كوردستان: 357,392 ده‌نگ (19) كورسی.
2- یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان: 62,162 ده‌نگ (3) كورسی.
3- یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان: 40,796 ده‌نگ (2) كورسی.
4- بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: 22,855 ده‌نگ (1) كورسی.
5- رافیده‌ین: 4,086 ده‌نگ (1) كورسی.
6- كلدان: 3,202 ده‌نگ (1) كورسی.
7- سركیسیان: 964 ده‌نگ (1) كورسی.
د.ع