22/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڕان ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ره‌تدەکاتەوە
رێکخەری ژوری هەڵبژاردنی گۆڕان رایدەگەیەنێت: گۆڕان ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ره‌تدەکاتەوە و نزیکەی (20) هەزار دەنگیشی کەمکراوەتەوەو رۆشتوە بۆ لایەنێکی تر.
ئارام شێخ محەمەد، رێكخه‌ری ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگەیاند: بە پێی ئەو داتا‌و بەڵگانەی لەبەردەست ئێمەدایە، بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلیمانی (376) هەزار دەنگی بەدەست هێناوە، بەڵام لە ئێستادا دەنگەکانی کەمکراوەتە بۆ (359) هەزار و لەبەرامبەردا دەنگەکانی گۆڕان رۆشتوە بۆ لایەنێکی دیاریکراو.
رێکخەری ژوری هەڵبژاردنی گۆڕان نمونه‌ی ده‌نگی خوێندنگه‌یه‌كی هێنایه‌وه و وتی: له‌خوێندنگه‌یه‌كی سلێمانی هه‌زارو(350) ده‌نگی گۆڕان كراوه به (107) ده‌نگ.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵئاواسانی دەنگەکان بەشێوەیەکی ناسروشتی بوەتە هۆی بەرزبونەوەی رێژەی کورسیەکان بە ناسروشتی و بەوەش دابەشکردنی کورسیەکان لە نێوان لایەنە براوەکانی هەڵبژاردندا تێکدەدات.
وتیشی: گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رەتدەكاتەوە چونکە دەستکاری دەنگەکان کراوە.