23/05/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕیپۆرتاژێکی ئەدەبی لەسەر عەباسی کەمەندی
چی له‌سه‌ر كه‌مه‌ندی بنووسم هێشتاكه كه‌مه‌و خۆی بۆخۆی گۆرانی و شیعر‌و ئاواز‌و مۆسیقایه خۆی هونه‌ره ، ئه‌و به‌چیرۆك نووسین و هۆنراوه نووسین ده‌ستی پێكرد پاشان گۆرانی چڕی و به‌وه ناو بانگی ده‌ركرد و پاشان نیگاری دهكێشاو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆمان گه‌لێكی ده‌نووسی ! ساڵی 1952 له گه‌ره‌كی جه‌وراوای شاری سنه له‌دایك بوه و که‌مه‌ندی ده‌ڵێ بنه‌ماڵه‌ی باوکم هه‌موویان قه‌ساب بوون و خوێندن له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دا قه‌ده‌غه بوو، کچ بۆ شوو کردن ئه‌هاته دونیا و کوڕیش بۆ قه‌سابخانه،له فه‌رهه‌نگی باپیرمدا خوێندن وه‌کوو کوفر و دوژمنی وا بوو، سێ شت گرینگ بوو؛ ژنی چاک، ئه‌سپی چاک، تفه‌نگی چاک، باپیرم (حه‌مه حوسێن) ده‌نگ خۆش و پیاوێکی جوان بوو و شمشاڵی زۆر دڵنهشین ئه‌ژه‌نی.
هۆره چڕێکی زۆر باش بوو، هه‌ر کاتێ هۆره‌ی جافی ئه‌خوێند سه‌رنجی گوێگری راده‌کێشا و ده‌ڵێ مامه‌کان و پووره‌کانم ده‌نگیان خۆش بوو، زۆر شیعری فۆلکلۆریان ئه‌زانی؛ هه‌موو رۆژ مامه‌کان سەعات چواری به‌یانی ئه‌چوونه قه‌سابخانه و تا دووی نیوه‌رۆ و پاشان گۆرانی و شمشاڵ و خۆشی و شادی تا شه‌و، به‌ڵام ته‌نیا له ناو ماڵ بوو بۆ خه‌ڵک به عه‌یب و لۆتی گەرییان ئه‌زانی. مامۆستا که‌مه‌ندی ده‌ڵێ باوکی خۆمم نه‌دیووه گوتوویانه ده‌نگی خۆش بووه و شێوه‌کاری و خاڵکووبی کردووه، سێ مانگه بووم که باوکم به ده‌ستی یه‌کێ له براکان به ناوی عه‌زیز له قه‌سابخانه ده‌کوژرێ، عه‌زیز ساڵێک زیندانی ده‌کرێت و دواتر به ڕه‌زایه‌تی باپیری ئازاد ده‌کرێ، ئیتر که‌مه‌ندی به ده‌ستووری باپیری ئەیدەن به دایه گه‌وری که له بنه‌ماڵه‌یێکی زۆرئاڵۆزدا گه‌وره ده‌بێت، باوکی که‌مه‌ندی پێش له‌دایکبوونی که‌مه‌ندی عاشق ئه‌بێت، دایکی ئه‌وه قبووڵ ناکات و جیا ئه‌بێته‌وه، باوکی که‌مه‌ندی دایکی قوربانی عه‌شقێکی بێ ئه‌نجام ده‌کات، که‌مه‌ندی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌لێت: دایکم که ناوی تاجی بوو تا حه‌وت ساڵی نه‌مدیت ئه‌گه‌ر نهگەڕابایهوه و به فریام نه‌گه‌یشتبا، منیش له ده‌ورووبه‌ری قه‌سابخانه له به‌ین ده‌چووم، ئیمکانی خوێندنم بۆ نهدهڕەخسا، به‌ڵام دایکم له بنه‌ماڵه‌یه‌ک بوو که خوێندن تێیدا بایەخی بوو و نه‌یهێشت تێدا بچم.دایه‌گه‌وره‌ی جارێك خه‌ریك بوه ده‌رمان خواردی بكات وه‌لێ رزگاری بووه که‌مه‌ندی ئه‌ڵێت هه‌ر له ماڵه‌وه‌م، ده‌ره‌وه هیچی نییه بۆ من بۆیه زۆر نایه‌مه ناو خه‌ڵکی. ده‌ڵێت له کاتی گه‌نجیدا باش ده‌ورووبه‌رم هه‌ڵسه‌نگاند و ناسیومه، زۆر ڕووبەڕووی هێرشی حه‌ساده‌ت و به‌خیلی بوومه‌وه، له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا باشتر بوون ئاسان نییه، ئه‌و که‌سانه‌ی له سه‌رکه‌وتنی مندا شه‌ریک بوون و قازانجیان له من به ده‌ست ئه‌هێنا ئه‌وانیش به من حه‌سوود بوون و له قسه و هه‌ڵسووکه‌وته‌کانیان دیار بوو.ئه‌ما ده‌ڵێت: ئه‌من وا نه‌بووم و که‌میم نه‌بوو، ڕابردووی من ئه‌وه نیشان ده‌دات، هونه‌ر یه‌ک شتی خودادادیه و خوێندن و هەوڵدان ته‌کمیلی ده‌کات، زۆر هه‌وڵیان ئه‌دا به تواناکانی من بگه‌ن ئه‌ما نه‌گه‌یشتن و هه‌میشه ڕووبه‌ڕووم ده‌بوونه‌وه، ڕێگریان ده‌کردم و له حاڵێکدا که من خه‌تایه‌کم نه‌کردبوو، هه‌ر ئه‌وه بوو که کشامه‌وه و نایه‌مه ناو خه‌ڵک، کارم به کاری که‌س نه‌بووه وکاری خۆم نه‌دا به که‌س که ڕای لێ بده‌ن چۆن، هه‌رچی هه‌یه ئه‌وه‌یه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه سازێنەر بێت زۆر باشه بۆ پێشکه‌وتن، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆر ڕه‌خنه خهرابکاریه بۆ وێنه خه‌ڵک هه‌یه دێن و ڕای تۆیان ده‌وێت، ئه‌گه‌ر پێیان هه‌ڵبڵێی که قبووڵتیانه له غه‌یری وی‌دا ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌یان لێ بگری ڕسوات ئه‌که‌ن هه‌ر ئه‌وه‌یه که خۆم دوور خستۆته‌وه ، كه یه‌كه‌م نهورا ده‌رده‌كات كورێك و كچیك پێكه‌وه بوون كچه زۆر باسی كه‌مه‌ندی بۆ كوره ده‌كات كه سه‌وتی خۆشه كورهش له‌داخا زۆری له‌مامۆستا كه‌مه‌ندی ئه‌دات و بۆماوه‌یه‌كی زۆر له‌نه‌خۆشخانه ده‌بێت له‌وه‌وه زۆر گۆشه‌گیر ده‌بێت و تا ئه‌م كۆتایی ته‌مه‌نه‌ی پێی خۆش نیه هیچ كه‌سێك وێنه‌ی بگرێت و بلاوی بكاته‌وه ،هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه كتێبێكی نووسیوه لهسهرئهدهبیات و فۆلكلۆری كوردستان كه 6 هه‌زار لاپه‌ره‌یه‌و له‌كتێبخانه‌ی فه‌رهه‌نگی له‌تاران پارێزراوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چوار رۆمانی نووسیوه به‌زمانی فارسی و چه‌نده‌ها كورته چیرۆكی و نووسینی 30 فیلمی درێژ‌و كورت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌نی 60 گۆرانیه و ئه‌لبوومه‌كانی به‌ناوی ، ئامۆزاگیان ، بوكه رازاوه، هه‌ورامان، پرشنگ ،گه‌لاوێژ ،كیژی كورد، وه نووسینی 2 كتێبی شیعری به‌فارسی و به‌كوردی ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌ك له‌هۆنراوه‌كانی : پێم ئەلین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە بـاسـی شـێتـیم تاقیامەت گەر بكەی هێشتا كـەمە نـەك ئـەتـۆ عالـەم بزانـن شـێت و سەرگەردانتم گـیـانـەكـەم عـاشـق چ بـاكێكی لەلۆمەی عالەمە یـان ئـەوەی بـیستومە هـەرحاشا لەناسینم ئەكەی ئـەم كـەلامـەت دڵ تـە زێنە ئەوپەڕی دەردووغەمە گـەرئـیشـارەی چـاوەكـەت هـیـوای نەخستبایە دڵ كـەی لەكـۆڵـی خۆم ئـەنا ئەم هەمووئیش و ماتەمە وامـەفـەرمـوو چـاوەكـانـم كـەس نیە ئاگای نەبێ حـافـزی ڕۆحـی پـەپـولـە نـوری لـەرزانی شـەمە پێم ئەلین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە بـاسـی شـێتـیم تاقیامەت گەر بكەی هێشتا كەمە كێشانی نزیكه‌ی 100 تابلۆ كه له‌شاری سلێمانی پێشانگیایهكیان بۆ كرده‌وه ،سازدانی چه‌ندین فیلم به‌شێوه‌ی زینجیره به‌رنامه له‌شاری سنه وه ئه‌وه زۆر بلاوه گوایه له‌گه‌ڵ خاتوو فه‌تانه‌ی وهلیدیدا په‌یوه‌ندی هه‌بوه یاخود خاتوو شه‌هێن ئه‌وه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نیه ئه‌بێ عیشقێك بووبێ وه‌لێ هیچم كام له‌و به‌رێزانه نین مامۆستا خێزان دار بوو خێزانه‌كه‌ی ناوی سرور خانمه‌و سێ كچ و كوریكی هه‌یه به‌م نزیكانه‌ش له‌شاری سلێمانی دیوانێكی شیعری بلاو ده‌بێته كه قه‌رار بوو خۆی لێره ئاماده‌بێت و ئیمزای له‌سه‌ر بكات به‌داخه‌وه شه‌ویی 21_22 \5\2014 ره‌وانه‌ی نه‌خۆشانه كرا‌و رۆژی 22 مانگ سه‌عات 7 لهبیمارستان كۆچی دوایی كرد